|
له فیستیڤاڵى فۆلكلۆرى په‌روه‌رده‌ى رواندز كهلهپوورو سروشتى جوانى كوردستان تێكه‌ڵ به یه‌كتر كران |
|
|
په‌روه‌رده‌ى رواندز به به‌شدارى 60 قوتابخانه، فیستیڤاڵى فۆلكلۆرى له دۆڵى ئاكۆیان له به‌رانبه‌ر (مامبۆ) سازكرد، كه تێیدا وێرِاى هه‌ڵدانى رهشماڵو دروستكردنى خواردنى كورده‌وارى، كۆمه‌ڵێك كه‌لوپه‌لى كورده‌وارى، كه له كۆندا به‌كارده‌هێندران نمایشكران. وه‌ك قوتابیانى به‌شداربوو ئاماژه‌یان پێكرد، سازكردنى فیستیڤاڵى فۆلكلۆرى كارێكى زۆرباشه‌و نه‌وه‌ى نوىَ ئاشنا ده‌كات به خواردنه كوردهوارىو كه‌لوپه‌له فۆلكلۆرییه‌كان. هۆشیار عوسمان حه‌مه‌ده‌مین، قوتابی له قوتابخانه‌ى دواناوه‌ندى خانه‌قاى تێكه‌ڵاو، به كۆمه‌ڵێك خواردنى كوردهوارىو چه‌ند كه‌لوپه‌لێكى فۆلكلۆرى به‌شدارى ئه‌و فیستیڤاڵه فۆلكلۆرییهى كردبوو، گوتى "هۆكارى به‌شداربوونمان له‌و فیستیڤاڵه، ئاشناكردنى نه‌وه‌ى نوێ بوو به‌و خواردنه كوردهوارىو كه‌لوپه‌له فۆلكلۆریانه، نامانه‌وێت ئه‌و كه‌لوپه‌لانه له‌ناو بچن، ده‌مانه‌وێت له رێگه سازكردنى فیستیڤاڵى له‌و شێوه، فۆلكلۆرى نه‌ته‌وه‌كه‌مان نمایش بكه‌ین، ده‌ستخۆشى له په‌روه‌رده‌ى رواندز ده‌كه‌م به سازكردنى ئه‌و فیستیڤاڵه جوانه، هیوادارم ساڵانى داهاتوو به‌رده‌وام بێت". رێزان شێخه ئه‌حمه‌د، قوتابییه‌كى قوتابخانه‌ى دواناوه‌ندى خانه‌قا بوو، به (دهستارِ)و خواردنى كورده‌وارى به‌شدارى فیستیڤاڵى كردبوو، گوتى "فیستیڤاڵه‌كه زۆر خۆشه‌و زۆر به جوانى بهرِێوه ده‌چێت، ده‌ستخۆشى له په‌روه‌رده‌ى رواندز ده‌كه‌م بۆ چالاكى له‌و جۆره‌و هیوادارم به‌رده‌وامى پێبده‌ن". كه‌ژاڵ ئه‌حمه‌د، قوتابییه‌كى دیكه‌ى دواناوه‌ندى خانه‌قا بوو، گوتى "من به خواردنى كوردهوارىو (ئاون) به‌شدارى فیستیڤاڵهكهم كرد، كارێكى زۆر جوانه‌و توانیمان فۆلكلۆرى كوردى له شوێنێكى وا دڵگیرو له كهشو هه‌وایه‌كى خۆش زیندوو بكه‌ینه‌وه". سنوور ره‌مه‌زان، قوتابى له قوتابخانه‌ى دواناوه‌ندى گه‌ره‌وانى تێكه‌ڵاو، گوتى "من به پیشه‌ى (نان كردن) له‌گه‌ڵ هاورِێیانم به‌شدارى ئه‌و فیستیڤاڵه‌مان كردووه، خۆم به خۆشحاڵ ده‌زانم كه به‌شدارى ئه‌و فیستیڤاڵه‌م كردووه‌و هیوادارم ساڵانى داهاتوو ئه‌و كاره به‌رده‌وام بێت، چونكه له‌لایه‌ك زیندووكردنه‌وه‌ى فۆلكلۆرى نه‌ته‌وه‌كه‌مانه، له‌لایه‌كیش دڵخۆشكردنى قوتابییان‌و مامۆستایان‌و بگره خه‌ڵكى ئامادهبووشه". سنوور گوتیشى "خه‌ڵكى ئاماده‌بوو له كاره‌كانمان رازى بوون، ئه‌مه دڵخۆشترى كردین، لێره‌وه سوپاسى مامۆستاكانمو په‌روه‌رده‌ى رواندز ده‌كه‌م". شاكار پاشا، له قوتابخانه‌ى هێشووى كچان، به‌شدارى فیستیڤاڵى كردبوو، گوتى "من به خواردنى كورده‌وارى (پیرخهنىو داندۆكو ساوار به نیسك‌و كاردىو چه‌ند خواردنێكى دیكه) به‌شدارى فیستیڤاڵهكهم كردووه‌و دڵم زۆر خۆشه كه ده‌بینم ئه‌و هه‌موو قوتابی‌و مامۆستا‌و مێوانانه لێره كۆبوونه‌ته‌وه‌و سه‌ردانى ره‌شماڵى قوتابخانه‌كان ده‌كه‌ن، هیوادارم كارى له‌و جۆره به‌رده‌وام بێت‌و په‌ره‌ى پێ بدرێت". مامۆستا موزه‌فه‌ر عومه‌ر، بهرِێوهبهرى په‌روه‌رده‌ى رواندز، سه‌باره‌ت به سازكردنى ئه‌و فیستیڤاڵه، گوتى "دواى كردنه‌وه‌ى بهرِێوهبهرایهتى په‌روه‌رده‌ى رواندز، ئێمه هه‌ر زوو پلانى سازكردنى فیستیڤاڵێكى له‌و شێوه‌مان دانا، هه‌روه‌ها پێشنیارى ئه‌وه‌شمان كرد كه فیستیڤاڵه‌كه له دۆڵى ئاكۆیان نزیك (مامبۆ) ساز بكرێت‌و تێكه‌ڵ به سروشتى جوانى كوردستان بكرێت، سوپاس بۆ خوا توانیمان پلانه‌كه‌مان جێبه‌جێ بكه‌ین، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش به سوپاسه‌وه 60 قوتابخانه‌ى سنوورى په‌روه‌رده‌كه‌مان به‌شداربوون‌و توانیمان كهلهپوورى كوردى پیشانى نه‌وه‌ى نوىَ بده‌ین، هه‌روه‌ها رێگه بگرین له ونبوونیانو چیدیكه نه‌شاردرێنه‌وه، هه‌روه‌ها نه‌وه‌ى نوىَ تێبگهیهندرێتو ئاشنا بكرىَ به‌و كه‌لوپه‌له فۆلكلۆریانه، كه پێشتر باب‌و باپیرانى ئێمه له ژیانى رۆژانه‌یاندا به‌كاریان هێناوه". گوتیشى "داوامان له قائیمقامى رواندز كرد كه له داهاتوودا مۆزه‌خانه‌یه‌ك له رواندز بكرێته‌وه، بۆئه‌وه‌ى ئه‌و كهلهپوورهى كه له‌و فیستیڤاڵه نمایشكرا، له‌و مۆزه‌خانه‌یه بپارێزرێت". بهرِێوهبهرى په‌روه‌رده‌ى رواندز، له كۆتایى قسه‌كانیدا گوتى "ئێمه ماوه‌یه‌ك به‌ر له ئێستا له‌گه‌ڵ یه‌كه‌ى سه‌رپه‌رشتى بنهرِهتىو سه‌رپه‌رشتیارانى پسپۆرِىو سه‌رجه‌م بهرِێوهبهرى قوتابخانه‌كان كۆبوونه‌وه‌مان كرد‌و داوامان له ته‌واوى بهرِێوهبهرى قوتابخانه‌كان كرد، كه هه‌ر یه‌كه‌و له شوێنى خۆى هه‌وڵى كۆكردنه‌وه‌ى كه‌لوپه‌لى فۆلكلۆرى بدات‌و دواتر له فیستیڤاڵێكى له‌و شێوه نمایشى بكه‌ین، هیوادارم له ساڵانى داهاتوو بتوانین به‌رده‌وامى به‌و فیستیڤاڵه‌و كارى له‌و جۆره بده‌ین، له پێناو خزمه‌تكردن به كهلهپوورى نه‌ته‌وه‌كه‌مان‌و هه‌روه‌ها دڵخۆشكردنى قوتابیان‌و مامۆستایان".
خدر عهبدولرِهحیم- رواندز
 |