|
له‌سه‌ر خه‌رجی
دوكانداران 90 زه‌باله بۆ بازارِى سۆران دابین كران
دوكانداران نارازینو داواى به‌دواداچوونو روونكردنه‌وه ده‌كه‌ن
له شاره‌وانى
زارى كرمانجى- سۆران: ماوه‌یه‌ك
له‌مه‌وبه‌ر شاره‌وانى سۆران هه‌ڵسا به كۆكردنه‌وه‌ى پاره
بۆ كرِینى زه‌باله بۆ ناو بازارِى
سۆران، بۆیه هه‌ر دوكانداره‌و برِى 15 هه‌زار دینارى لێوه‌رگرتن،
له‌م رۆژانه‌شدا ده‌ستیان كرد به دانانى زه‌باله له
بازارِ، دوكاناداران نیگه‌رانن له‌وه‌ى برِێكى زۆر پاره‌یان
داوه، به‌ڵام به چه‌نده‌ها دوكان ته‌نها یه‌ك زه‌باله‌یان
بۆ دابینكراوه، ئه‌وان داوا ده‌كه‌ن بۆیان ئاشكرا بكرێت
كه ئه‌و زه‌بالانه به برِى چه‌ند دینار كرِدراون.
هه‌ڵمه‌ت مه‌له‌كى، خاوه‌نى زێرِنگرى كوردستان، ئاماژه‌ى
بۆ ئه‌وه‌كرد كه ئه‌و زه‌بالانه 660 لترین، روونیشى كرده‌وه
"هه‌ریه‌كه‌و 15 هه‌زار دینارمان لێ وه‌رگیرا، دواى ماوه‌یه‌ك
چاوه‌رِوانى، له نێوان 15 تا 20 دوكان ته‌نها زه‌باله‌یه‌كیان
بۆ دابین كردووین" به برِواى ئه‌و دوكانداره، دانانى ئه‌و
زه‌بالانه هیچ سوودێكى نییه، بگره خراپتریشه، چونكه "زه‌باله‌كان
زۆر بچووكنو بارته‌قاى پاشماوه‌ى ئه‌و هه‌موو دوكانانه
ناكه‌ن، پاشماوه‌كه له ده‌ورى زه‌باله‌كه كۆده‌بێته‌وه،
ئه‌وه‌ش سوودى نییه".
ئه‌و دوكانداره ده‌ڵێت "خۆ ئه‌و زه‌بالانه نرخه‌كه‌یان
ئه‌وه‌نده گران نییه تا به 18 دوكان ته‌نها یه‌كێك
دابین بكه‌ن، به هه‌موو كۆڵانى زێرِنگران ته‌نها یه‌ك زه‌باله‌یان
دابین كردووه، هه‌ریه‌كه‌و 15 هه‌زار دیناری خۆیشى داوه"
بۆیه گوتى "داواكارین به‌و برِه پاره‌یه‌ى كه داومانه،
چه‌ند زه‌باله‌یه‌كى دیكه‌شمان بۆ دابین بكرێن‌و لایه‌نى په‌یوه‌ندیداریش
به‌دواداچوون بكات".
دوكانداران گازانده‌ى ئه‌وه‌یان هه‌یه كه ته‌نها
پۆلیسێكو كارمه‌ندێكى دیكه‌ى شاره‌وانى له ناو
دوكانداراندا گه‌رِاون بۆ كۆكردنه‌وه‌ى پاره، كاتێك زه‌باله‌كانیشیان
كرِیون، كه‌س نرخه‌كه‌ى بۆیان ئاشكرا نه‌كردووه،
بازارِگاى ئاشتى یه‌كێكه له بازارِگاكانى قه‌زاى سۆران،
نزیكه‌ى 22 دوكان له بازارِگاكه‌دا هه‌ن، دوكاندارێكى ئه‌و
بازارِگایه نه‌یویست ناوى بنووسرێت، بۆ زارى كرمانجى گوتى
"ئێمه له‌و بازارِگایه 22 دوكانین، هه‌ر دوكانداره‌و 15
هه‌زار دینارى لێ وه‌رگیراوه، ئه‌گه‌ر مه‌بله‌غه‌كه‌ى كۆ
بكه‌ینه‌وه، ده‌كاته 330 هه‌زار دینار، به‌ڵام به هه‌ر
22 دوكان، یه‌ك زه‌باله‌یان بۆ داناوین" ئه‌و دوكانداره
ئاماژه‌ى بۆ ئه‌وه‌كرد "یه‌ك زه‌باله بۆ ئێمه زۆر زۆر كه‌مه‌و
به‌شمان ناكات، ئایا یه‌ك زه‌باله به 330 هه‌زار دینار
كرِدراوه؟ یان كه‌متر؟ ئایا كه‌س به‌دواداچوونى له‌سه‌ر
ئه‌م بابه‌ته كردووه؟".
له‌باره‌ى ئه‌و زه‌باله بچووكانه‌ش كه ساڵى رابردوو
داندران، ئه‌و دوكاندارانه پێى وابوو ئه‌وان باشتربوون له‌وانه‌ى
ئێسته، به‌ڵام گوتى "خه‌ڵكى نه‌فامو نه‌زان گه‌لێك زۆره،
بازارِگاكه‌ى ئێمه 11 زه‌باله‌ى بۆ داندران، به‌ڵام ئێسته
له‌كۆى ئه‌و 11 یه، ته‌نها دوو زه‌باله‌ش نه‌ماون، به‌ڵكو
هه‌موویان دزران" ده‌رباره‌ى ئه‌وه‌ى ئاخۆ ئه‌وان گازانده‌كانیان
به لایه‌نى په‌یوه‌ندیدار نه‌گه‌یاندووه، ئه‌و كورِه
دوكانداره ده‌ڵێت "ئاخر به كىَ بڵێین؟ كه‌س نه‌هاتووه‌ته
لامان، ته‌نها پۆلیس‌و كارمه‌ندێكیان ناردووه‌و پاره‌كه‌یان
كۆكردووه‌ته‌وه‌و رۆیشتوون، ناڵێم ئه‌وه شتێكى خراپه،
چاكه‌و بۆ ئه‌وه داندراوه مرۆڤ هه‌ست به به‌رپرسیاریه‌ت
بكات‌و زبڵ فرِىَ نه‌داته سه‌ر شه‌قام، به‌ڵام پێویستیشه
لێپێچینه‌وه ده‌رباره‌ى ئه‌و پاره‌یه بكرێت كه به‌و زه‌باله‌یه
دراوه".
محه‌مه‌د عه‌زیز، دوكاندارێكى دیكه‌یه، ئه‌و له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ى
دانانى ئه‌و زه‌بالانه‌ى پىَ كارێكى پیرۆز بوو، به‌ڵام
گازانده‌ى زۆرى له شاره‌وانى هه‌بوو، چونكه "شوێن هه‌یه
به 30 دوكان زه‌باله‌یان بۆ دابین كردوون، بێجگه له‌وه‌ى
هه‌ر دوكانداره‌و 15 هه‌زار دینارى خۆی داوه، دوكانێكى
زۆر بچووك له ته‌نیشت منه، دوكانه‌كه‌ى منیش به‌و شێوه‌یه
گه‌وره نییه، كه‌چى 30 هه‌زار دیناریان لێوه‌رگرتین، به‌ڵام
به زیاتر له 22 دوكان، ته‌نها یه‌ك زه‌باله‌یان بۆ دابین
كردووین" گوتیشى "به‌یانییان وه‌ره سه‌یرى ده‌ورووبه‌رى
ئه‌و زه‌بالانه بكه، ده‌بینى یه‌ك دونیا پاشماوه له ده‌وریان
كۆ بووه‌ته‌وه، ئاخر چۆن زه‌باله‌یه‌ك نرخه‌كه‌ى زیاتر له
350 هه‌زار دیناره؟ هیوادارم به‌دواداچوونێكى جددى بۆ ئه‌م
بابه‌ته بكرێت‌و هه‌روه‌ها به ئاسانى مافمان نه‌خورێت،
چونكه باوه‌رِ ناكه‌م نرخه‌كه‌یان ئه‌وه‌نده گران بێت،
تا به 22-30 دوكان زه‌باله‌یه‌ك دابین بكرێت".
به‌رپرسى به‌شى خزمه‌تگوزارى له شاره‌وانى سۆران، بۆ زارى
كرمانجى گوتى "ئێمه زۆر هه‌وڵمان له‌گه‌ڵ دوكانداران داوه،
هه‌ر سوودى نه‌بووه، ساڵى رابردوو زه‌باله‌ى بچووكمان بۆ
دابین كردن، ئێسته نه‌ماون، داوامان لێ‌كردن پاشماوه‌كانیان
له‌ناو نایلۆنى گه‌وره بكه‌ن ئه‌ویشیان نه‌كرد، بۆیه ئه‌مه
دوا هه‌وڵ بوو له‌گه‌ڵ ئه‌وان دامان". ده‌رباره‌ى نرخى زه‌باله‌كانو
چۆنیه‌تى كرِینیانو برِى ئه‌و پاره‌یه‌ى كه وه‌رگیراوه،
ئه‌و روونى كرده‌وه "نزیكه‌ى 14 ملیۆن دینارمان كۆ كردووه‌ته‌وه،
له هه‌ولێر نرخه‌كه‌یان 160 دۆلاره، به‌ڵام له ئێران به
131 دۆلارمان كرِین، سه‌ره‌تا 62 زه‌باله‌مان كرِین، به‌ڵام
پاره‌كه زیاد بوو، بۆیه زیادمان كردن بۆ 90 زه‌باله".له
باره‌ى گازانده‌ى دوكاندارانیش گوتى "ئه‌وان ده‌توانن
لیژنه بۆخۆیان پێك بهێننو به‌دواداچوون بكه‌ن".
به‌دواداچوون: به‌شار عه‌زیز |