|
جه‌ژنى دیارى
گۆرِینه‌وه
د. سه‌پان/ سوێد
كریسمس ئه‌گه‌ر بۆ زمانى كوردى
بیگۆرِین، ده‌كاته له‌دایك بوون. له زۆربه‌ى وڵاتانى
جیهان یان باشتره بڵێین لاى هه‌ڵگرانى
بیروباوه‌رِى (كاتۆلیك) له 25 - 12 یاد ده‌كرێته‌وه و
لاى هه‌ڵگرانى بیروباوه‌رِى (ئه‌رته‌دۆكس) 7 - 1 یاد ده‌كرێته‌وه.
یه‌كه‌م یادكردنه‌وه‌ى ئه‌م جه‌ژنه له سه‌ده‌ى دوو له‌گه‌ڵ
سێ له كڵێساكان باسی لێوه‌كراوه. له سه‌ده‌ى چوارى
زاینیش به‌شێوه‌یه‌كى به‌رفراوان له كڵێساكانى وڵاتانى
رِۆژهه‌ڵات و كه‌مێك دواتر له وڵاتانى رِۆژئاوا یادى ئه‌م
جه‌ژنه ده‌كرایه‌وه. لێره زیاتر باس له دایكبوونى حه‌زره‌تى
مه‌سیح ده‌كرىَ. ئێمه له‌و گوتاره باس له گرنگى و ورده‌كارییه‌كانى
ئه‌م جه‌ژنه ناكه‌ین، چونكه خوێنه‌ران خۆیان باش لێی ده‌زان،
به‌ڵكو زیاتر باس له شێوه‌ى یادكردنه‌وى ئه‌م جه‌ژنه له
وڵاتى سوێد ده‌كه‌ین. دیاره ئه‌م جه‌ژنه‌ش له ته‌واوى ئه‌و
وڵاتانه‌ى ئایینى مه‌سیحیان قبوڵ كردووه وه‌ك یه‌ك و له
یه‌ك رِۆژ ناكرێته‌وه و جیایه.
هه‌ر بۆ نموونه: له ئه‌رمێنیا له رِۆژى شه‌شى مانگ ئه‌م
جه‌ژنه یادى ده‌كرێته‌وه و له جۆرجیا، كازاخستان، روسیا،
سێربیا، ئۆكراینا ...هتد له رۆژى 7 مانگ ده‌كرێته‌وه.
كاتۆلیكانی: ئه‌مریكا، به‌ریتانیا، ئه‌ڵمانیا، هه‌نگاریا،
ئیسپانیا و به‌ریتانیا دوو رِۆژ جه‌ژنیانه‌ء كاتۆلیكانى
بۆڵگاریا، دانیمارك، چیك، سلۆڤاكیا...هتد سێ رِۆژ جه‌ژنیانه.
ئه‌گه‌ر له‌م جه‌ژنه باس له خواردن بكه‌ین، ده‌بینین به‌م
شێوه‌ى خواره‌وه ئاماده‌ى ده‌كه‌ن: له ئه‌رمێنیا، ماسی و
برنج له‌گه‌ڵ كشمیش ده‌خورىَ... له به‌ریتانیا قه‌ل ده‌خورىَ...
له ئه‌ڵمانیا قازى قه‌ڵه‌و و چه‌ور ده‌خۆن... له یۆنان
قه‌ل له‌ناو شه‌رِاب داده‌نێن و دواتر به‌جۆرى جیا لێی ده‌نێن...
له لاتڤیا، نۆك به تیلمه‌گۆشتى چه‌ورى به‌راز ده‌خۆن...
له سوێد رِانه به‌راز له‌ناو فرِن به به‌هارات ئاماده
ده‌كه‌ن...
له مێژووى په‌یدابوونى ئه‌م ئاهه‌نگه كۆمه‌ڵه نووسه‌رێك
به‌رهه‌میان تایبه‌ت به‌و جه‌ژنه نووسیوه و له‌ناو ئه‌وان:
گۆگل به‌رهه‌مێكى به‌ناوى: (شه‌وێك پێش جه‌ژن)ى هه‌یه،
چارلس دیكنس به‌رهه‌مێكى به‌ناوى (The Christmas books
كتێبى جه‌ژن) هه‌یه، بۆریس پاسته‌رناكیش به‌رهه‌مێكى به‌ناوى:
(ئه‌ستێره‌ى له‌دایكبوون یان جه‌ژن) هه‌یه. جگه له‌و
نووسه‌رانه‌ى سه‌ره‌وه كۆمه‌ڵه نووسه‌رێكى دیكه‌ش به‌رهه‌میان
له‌سه‌ر جه‌ژنى له‌دایكبوونى مه‌سیح نووسیوه... له ساڵی
1913 یشه‌وه نووسینه‌كه‌ى گۆگل له‌لایه‌ن ڤڵادیسڵاڤ ئه‌لێكسه‌ندره‌ڤیچ
ستارێڤیچ وه‌ك فیلم بۆ سینه‌ما به‌رهه‌م هێندراوه.
له جه‌ژنى له‌دایكبوونى مه‌سیح ته‌واوى دانیشتوانى سوێد و
وڵاتانى سكه‌نده‌ناڤى دیارى وه‌رده‌گرن، یان باشتره بڵێین
دیارى ده‌گۆرِنه‌وه. بۆ منداڵان ئه‌و دیارییه له‌ژێر دار
سنۆبه‌رى ماڵ داده‌ندرىَ. نزیكه‌ى هه‌فته‌یه‌ك، یان كه‌مێك
زیاتر یان كه‌متر، هه‌موو ماڵێك دار سنۆبه‌رێك ده‌كرِىَ،
چونكه ئه‌مه بۆته سیمبۆلى جه‌ژنى له‌دایكبوونى حه‌زره‌تى
مه‌سیح له زۆربه‌ى وڵاتانى جیهان. ئه‌م داره ده‌كرىَ
پلاست بێت، یان ته‌رِ و زندى... له هه‌ردوو شێوه، به
گلۆپى رِه‌نگى و زۆربه‌شى سۆر یان زه‌رد ده‌رِازێته‌وه.
له به‌ره‌به‌یانى 25 ى مانگ، پێش نووستن و له‌وكاته‌ى
منداڵه‌كان خه‌وتوون، دایك و باوك ته‌واوى دیارییه‌كان له‌ژێر
ئه‌وداره داده‌نێَن و هه‌موو دیارییه‌كانیش به كاغه‌زى
زۆر جوان پێچراونه‌ته‌وه و ناوى كه‌سى وه‌رگرى له‌سه‌ر
نووسراوه. دیارییه‌كان پێشتر له‌گه‌ڵ منداڵه‌كان به
پێكهاتن كرِاون و زۆربه‌ى منداڵه‌كانیش له‌و برِوایه‌دان،
ئه‌و دیارییانه له‌لایه‌ن بابه‌نۆێل كرِاون. بۆیه پێشتر
و پێش ئه‌و رِۆژه دایك و باوك له منداڵه‌كان ده‌پرسن:
ئێوه چ له بابه‌نوێل داوا ده‌كه‌ن؟ ئه‌وانیش ئه‌وه‌ى
پێویستیان بێت یان بیانه‌وىَ بێئه‌وه‌ى بیر له نرخ یان
گرانى بكه‌نه‌وه به‌دایك و باوك ده‌ڵێن، كه ئاره‌زوویانه
چیان پێشكه‌ش بكرىَ.
پێش ئه‌وه‌ش له 1- 12 زۆربه‌ى منداڵه‌كان ته‌قویمى ئاهه‌نگ
ده‌كرِن و له‌و ته‌قویمه 25 خانه هه‌یه و هه‌موو به‌یانییه‌ك
پێش ئه‌وه‌ى بۆ باخچه‌ى ساوایان یان قوتابخانه بچن، خانه‌یه‌ك
ده‌كه‌نه‌وه و پارچه شوكلاتێك ده‌ردێنن. هه‌ر رِۆژه و
ئه‌م پارچه شوكلاته‌ش له شێوه‌ى جیا جیا دروستكراوه. ئه‌مه‌ش
ده‌كاته ئاماده‌كردنى منداڵ بۆ ئاهه‌نگ و شیرینكردنى ده‌میان،
به‌م به‌یانییه زووه. جگه له‌وه له هه‌موو ماڵه
سوێدییه‌ك له هه‌فته‌ى یه‌كه‌مى مانگى دوازده یه‌ك مۆم
داده‌گیرسێنن و له هه‌فته‌ى دووه‌م مۆمى دووه‌م له هه‌فته‌ى
سێیه‌م مۆمێك و تا هه‌فته‌ى چواره‌م و دوا مۆم داده‌گیرسێنن،
به‌مه‌ش مۆمى داگیرساوى یه‌كه‌م، له‌وانه‌ى دیكه كورتتره
و به‌یه‌كه‌وه وه‌ك پێپلیكان دیارن و ئه‌مه‌ش دیمه‌نێكى
جوانترى ناو خانووه‌كانه یان سه‌رمێزى مه‌تبه‌خه‌كانه.
زۆربه‌ى هه‌ره زۆرى ماڵه سوێدییه‌كان هه‌ر له سه‌ره‌تاى
مانگى دوازده‌وه، سێتێك گلۆپى چوارى ده‌كرِن و له په‌نجه‌ره‌كان
دایده‌نێن، ئه‌مه‌ش تایبه‌ته به‌و جه‌ژنانه. جگه له‌وانه‌ى
سه‌ره‌وه، په‌رده، سفره‌ى سه‌رمێز و زۆر شتى دیكه‌ش، له‌وكات
پێویسته سوور بن و ئه‌م رِه‌نگه‌ش خۆشى و زه‌وقى ئاهه‌نگ
به خاوه‌نه‌كانیان ده‌دات. هه‌ر بۆ هه‌مان جه‌ژن، زنجیره
و فیلمى تایبه‌ت به‌و ئاهه‌نگه له كه‌ناڵه‌كانى ته‌له‌فزیۆن
پیشان ده‌درىَ.
بۆ ئه‌وه‌ى خه‌ڵك له‌و رِۆژه پیرۆزه مه‌به‌ست له رِۆژى
له‌دایكبوونى حه‌زره‌تى مه‌سیحه، به‌ته‌نیا له‌ماڵه‌وه
نه‌بن، رِێكخراوى خێرخواز، خواردن بۆ كه‌سانى ته‌نیا لێده‌نێن
و پێشتریش رِێكلامیان كردووه له‌چ شوێنێك كۆده‌بنه‌وه‌و
زۆربه‌ى جاریش له كڵێساكانى بۆ كه‌سانى رِه‌به‌ن و ته‌نیا
ئه‌و ئاهه‌نگه ساز ده‌كرىَ و خواردنه‌كانیش له‌و شوێنانه
به‌خۆرِاییه. بۆ ئیواره‌ى 31-12 ش سه‌دان هه‌زار خه‌ڵك له
شوێنێك یان پاركێكى مه‌زن كۆده‌بنه‌وه و له‌و ئاهه‌نگه،
هونه‌رمه‌ندى به‌ناوبانگى وڵات به‌شدارى تێدا ده‌كه‌ن و له
ته‌له‌فزیۆنیش به زیندوویى ده‌گوازرێته‌وه. له‌كاتى رِه‌تبوونى
چركه‌ى یه‌كه‌م له ساڵی نوىَ، خه‌ڵك پیرۆزبایی له‌یه‌كتر
ده‌كات و جه‌ژن به‌ره‌و كۆتایی ده‌چێت. پێش ئه‌وه‌ى كۆتایی
بێت نزیكه‌ى یه‌ك كاتژمێر ته‌لقه‌ته‌ندور ئاسمانى شار ده‌رِازێننه‌وه.
له‌به‌ر مه‌ترسی سووتان و به‌كارهێنانى خراپ، به یاسا
منداڵ بۆیان نییه به‌ته‌نیا بیكرِن یان بیته‌قێنن...
دیاری كرِین
دیاری كرِین، بۆته نه‌ریتێكى كۆنى ئه‌م جه‌ژنه و ئێستاش،
كه زۆربه‌ى خه‌ڵك بارى ئابوورییان باشه، كه‌س بێ دیارى
له وڵاتانى ده‌وڵه‌مه‌ند نامێنێته‌وه. بۆ یه‌كه‌م جار له
مێژووى سوێد له ساڵی 2008 كرِینى كه‌لوپه‌ل به رِێگاى
E-mail خۆى له 21 ملیاد كرِۆن (3 ملیارد دۆلار) دا. زۆر
له‌و خه‌رجكردنه بۆ كرِینى دیارى بۆ جه‌ژنه‌كانى له‌دایكبوون
و سه‌رى ساڵ بووه. ئه‌وه‌ش ده‌كات 4% ته‌واوى كرِین له
وڵاتى سوێد. كرِین به هه‌مان رِێگا له ساڵی 2009 به
21,500 ملیارد كرِۆن مه‌زه‌نده ده‌كرىَ، ئه‌مه‌ش ده‌كاته
500 ملیۆن دۆلار زیاتر.
به‌ڵام ئه‌گه‌ر باس له كرِینى دیارى، یان بۆ پێویستى تاك
خۆى له كاتى جه‌ژنى له‌دایكبوونى مه‌سیح و سه‌رى ساڵ بكه‌ین،
ئه‌وا له 13 تشرینى دووه‌وه ده‌ست پێده‌كات. بۆ ساڵی
2009 بایى 61,3 ملیارد كرِۆن مه‌زنده ده‌كرىَ و ئه‌مه‌ش
3% له ساڵی رِابردوو زیاتره‌ء ده‌كاته نزیكه‌ى نۆ ملیارد
دۆلارى ئه‌مریكى... هه‌موو كرِینێك له‌و ماوه‌یه به
دیارى و بۆ جه‌ژن له‌قه‌ڵه‌م نادرىَ، بۆیه ته‌نیا ئه‌و كه‌لوپه‌لانه
ده‌كه‌ونه ئه‌و قالبه كه:
+ نوێ بێت و خه‌ڵكیش به‌شێوه‌یه‌كى به‌ربڵاو بیكرىَ.
+ كه‌لوپه‌ل ده‌بێت له‌لایه‌ن خه‌ڵكى زۆره‌وه بكرِدرىَ.
+ به‌رهه‌مه‌كه پێویسته له‌و كات بۆ دوكانه‌كان بۆ
فرۆشتن بردرابێت.
له نێوان هه‌ردووك جه‌ژنیش یانى 26 ى مانگ تا سه‌رى ساڵ
یانى 31 - 12 ئه‌مساڵ 2009، مه‌زه‌نده كراوه بایی 21
ملیارد كرِۆن كه‌لوپه‌ل كرِدرابێت، چونكه له‌و چه‌ند
رِۆژه نرخى زۆربه‌ى هه‌ره‌زۆرى كه‌لوپه‌له‌كان داده‌به‌زىَ.
له جه‌ژنى ئه‌مساڵ وڵاتانى سكه‌نده‌ناڤى به‌ختیان هه‌بوو،
چونكه ده‌مێكه وڵات به‌و شێوه‌یه سپى نه‌بووه و ئه‌وه‌نده
سارد نه‌بووه. له شارى ستۆكهۆڵم پله‌ى گه‌رما له نێوان
5 تا 15 ژێر سفر بوو، به‌ڵام له باكورى سوێد تا 35 ژێر
سفر رِۆیشت. ئێمه ته‌له‌فۆنمان بۆ ماڵه خزمان له ئۆرال
كرد، له‌وێنده‌ر ده‌مێك بوو، پله‌ى گه‌رما 30 ژێر سفر بوو.
سوێدییه‌كان له رِازاندنه‌وه‌ى شار ئازان و زۆر باشیش
لێَی ده‌زانن، بۆیه ناو شار و سه‌نته‌ره‌كان له دووره‌وه
بۆنى سه‌رى ساڵ دێتء مرۆڤ هه‌ست به هاتنى جه‌ژن، یان ئاهه‌نگێكى
زۆر گه‌وره ده‌كات. ئێمه هه‌ر له‌و ماوه‌یه سه‌ردانى
شارى هێلسێنكى پایته‌ختى فینله‌ندامان كرد، دیاره ئه‌وانیش
خۆیان بۆ ئاهه‌نگ ئاماده ده‌كرد، به‌ڵام نه‌یانتوانیبوو
شارى هێلسێنكى وه‌ك ستۆكهۆڵم جوان برِازێننه‌وه. |