|
كافتریای (كینگ)
شوێنێك بۆ گه‌نجان... ماڵێك بۆ دووركه‌وتنه‌وه له ته‌نهایی
زاری كرمانجی- سۆران
ده‌نگی گۆرانییه كۆنه‌كان
و سه‌رنج راكێشه‌كانی گۆرانیبێژی به‌ناو و ده‌نگی ئێرانی،
ئاغاسی ته‌واوی هۆله‌كه‌ی داگیر كردبوو، به‌شێك له‌و گه‌نجانه‌ی
كه له نێو چایخانه دانیشتبوون به ده‌نگی گۆرانی مه‌ست
ببوون، وه‌ك بڵێی بیره‌وه‌ری سالاَنی رابردوویان بیر
بكه‌وێته‌وه و نقومی خه‌یاڵ ده‌بوون، هۆڵه‌كه به‌یه‌ك
پارچه گۆنیای به‌ن رازاندرابووه و جگه له دانانی چه‌ند
تاقمێك قه‌نه‌فه، ته‌ختی له‌سه‌ر دانیشتنیشیان له‌ناو
هۆڵه‌كه دانابوو، كه جگه له مافوور دوو یا سێ پشتی له‌سه‌ردانرابوو،
زۆربه‌ی ئه‌و گه‌نجانه‌ی سه‌ردانی ئه‌و شوێنه‌یان ده‌كرد،
ئه‌و كه‌سانه بوون كه ماوه‌یه‌كی زۆر له وڵاتی ئێران
ژیاون و چه‌ند ساڵێكه گه‌رِاونه‌ته‌وه، بوونی نێرگله كه
تێكه‌ڵ به ده‌نگی ئاغاسی بوو ئاماژه بوو بۆ كێشانی رێژه‌یه‌كی
زۆری نێرگله، عه‌لی، كورِێكی باڵا به‌رزه، ئه‌و خاوه‌نی
كافتریاكه‌یه، عه‌لی ماوه‌یه‌كی زۆر له شاری ئیسفه‌هانی
ئێران بووه، گوتی: "ماوه‌یه‌كی كه‌مه ئه‌م كافتریایه‌م
كردۆته‌وه، زۆربه‌ی ئه‌وانه‌ی كه دێنه ئێره گه‌نجن و
ئه‌وانه‌ن كه له ئێران بوونه، هه‌تا ئه‌و گه‌نجانه‌ی كه
خه‌ڵكی ئێرانن و لێره نیشته‌جێن، سه‌ردانمان ده‌كه‌ن،
ئێمه جگه له ساندویچ و چا، شه‌ربه‌تی مێوه و نێرگڵه
ده‌فرۆشین".
ئۆمێد گه‌نجێكی ته‌مه‌ن (25) ساڵه‌یه، ئه‌و قاتێكی ره‌شی
له‌به‌ر دابوو، له‌گه‌ڵ هاتنی بۆ ناو كافتریا سڵاوی له هه‌مووان
كرد و ئاماده‌بووانیش یه‌كه‌یه‌كه وه‌ڵامیان دایه‌وه، ئه‌مه‌ش
وای ده‌رخست كه هه‌موو ئه‌و گه‌نجانه‌ی دێنه ئه‌و
كافتریایه یه‌كتر ده‌ناسن، چونكه ته‌نها ئۆمێد نه‌بوو كه
سڵاوی له هه‌مووان كرد، به‌ڵكو هه‌ر كه‌س ده‌هاته ئه‌و
كافتریایه، هه‌مان كاری ده‌كرد، ئۆمێد زۆر دڵخۆش بوو به
كردنه‌وه‌ی ئه‌و كافتریایه، چونكه وه‌ك خۆی ئاماژه‌ی
پێدا، شه‌وانه كاتێ له ماڵه‌وه بێ تاقه‌ت ده‌بێت دێته
ئه‌و كافتریایه، ئه‌و گوتی:" كاتێك بیستم كافتریایه‌كی له‌م
چه‌شنه كراوه‌ته‌وه، زۆر دڵمخۆش بوو، چونكه شه‌وانه
هیچ شوێنێكی دیاری كراومان نه‌بوو، لێی كۆببینه‌وه، ناچار
یا له ماڵه‌وه ده‌ماینه‌وه و تووشی خه‌مۆكی ده‌بووین،
یان كه ده‌هاتینه ده‌ره‌وه، به‌هۆی ئه‌وه‌ی شوێنێك نه‌بوو
رووی تێبكه‌ین، له كۆڵانان و سه‌رشه‌قامه‌كان ده‌گه‌رِاین،
بۆیه كردنه‌وه‌ی ئه‌و كافتریایه، جۆرێكه له خزمه‌تكردن".
گه‌نجانی ناو كافتریاكه پۆڵ پۆڵ له ده‌وری یه‌كتر
كۆببوونه‌وه‌و هه‌ر یه‌كه‌و له سه‌ر بابه‌تێك گفتوگۆیان
ده‌كرد، هه‌ژار كورِه گه‌نجێكی ته‌مه‌ن (19) ساڵه‌یه، ئه‌و
له‌گه‌ڵ سێ له براده‌رانی دیكه‌ی گفتوگۆیان له‌سه‌ر كێشه‌یه‌كی
كۆمه‌ڵایه‌تی ده‌كرد، كه رووبه‌رِووی یه‌كێك له براده‌رانی
ببووه، ئه‌و ده‌یگوت:"یه‌كێك له براده‌رانم له‌لایه‌ن ده‌زگاكانی
ئه‌منی گیراوه و تۆمه‌تێكی خراوه‌ته پاڵ كه دڵنیام ئه‌و
براده‌ره‌ی ئێمه دووره له‌و كارانه، به‌ڵام چونكه به‌شه‌و
له ناو كۆڵانان ده‌سوورِایه‌وه، رووبه‌رِووی كێشه‌یه‌كی
له‌و جۆره بۆته‌وه، ئه‌گه‌ر كافتریای له‌و جۆره بكرێنه‌وه
و حكومه‌ت هاوكاری و كار ئاسانیان بۆ بكات، ئه‌وه گه‌نجان
له زۆرێك كێشه دوور ده‌كه‌ونه‌وه".
تۆزێك له‌ولاتره‌وه گه‌نجێك له‌سه‌ر یه‌كێك له ته‌خته‌كان
پاڵكه‌وتبوو، ئه‌و خه‌ریكی سه‌رخه‌و شكاندنێك بوو، كه
چوومه لای هاته سه‌ره‌خۆ، پرسیاری ئه‌وم لێ‌كرد، كه بۆ
بێتاقه‌ت دیاری و وه‌ك بڵێی خه‌وت دێت، ئه‌و گوتی:" نه،
برِوا بكه زۆر به‌كه‌یفم، ته‌نها ده‌مێكه چاوه‌رِێی
براده‌رێكم ده‌كه‌م، نازانم بۆ دواكه‌وتووه".
دیمه‌نی سه‌رنجراكێش له‌و كافتریایه زۆرن، به‌تایبه‌تی كه
هه‌ست به جۆرێك له په‌یوه‌ندی ده‌كرێت له‌نێوان ئه‌وانه‌ی
هاتووچۆی ئه‌و كافتریایه ده‌كه‌ن، به‌تایبه‌ت تا ئه‌و
كاته‌ی من له‌وێ بووم ته‌نها ئه‌و كه‌سانه هاتن بۆ
كافتریاكه كه له ئێران گه‌رِاونه‌ته‌وه، بۆیه زۆر جار
به زمانی فارسی قسه‌یان ده‌كرد، له‌سه‌ر ده‌رگای ژووری
چایخانه نووسراوه (هاتنه ژووره‌وه قه‌ده‌خه‌یه، بۆ
منیش، به‌ڵێ بۆ تۆش)، به‌ڵام تاكه كه‌سێكم نه‌بینی كه
بێته كافتریا‌و نه‌چێته ئه‌و ژووره، بۆیه منیش هه‌ستی
فزولیم جول و چوومه ژووره‌كه، بینیم له‌و ژووره هه‌ر كه‌سێك
حه‌زی له هه‌ر شتێك بێت، له‌وێ داوا ده‌كات و هاوكاری
شاگرده‌كه‌ش ده‌كات بۆ ئاماده‌كردنی ئه‌و شته‌ی داوای
كردووه، یه‌كێك له شاگرده‌كان ده‌یگوت:"كار كردن له‌م
كافتریایه زۆر خۆشه، چونكه هه‌ست ناكه‌م شاگردم، به‌ڵكو
زۆر دڵخۆش ده‌بم، كاتێك براده‌ره‌كانم دێنه ئێره و به‌یه‌كه‌وه
شه‌وه‌كان به‌سه‌ر ده‌به‌ین، به‌تایبه‌تی كه ئێستاش سه‌رمایه،
ناتوانین زۆر له‌ده‌ره‌وه بمینینه‌وه".
ئه‌و شه‌وه عه‌لی خاوه‌ن كافتریا به‌دوای ناوێك ده‌گه‌رِا
تا له كافتریاكه‌ی بنێت، بۆیه پرسی به‌هه‌موو ئه‌و كه‌سانه
ده‌كرد كه ده‌هاتنه ئه‌وێ، ده‌یگوت كورِینه ناوێك بۆ
شوێنه‌كه‌مان بدۆزنه‌وه، ئیتر یه‌كێك ده‌یگوت، شه‌وانی
سۆران، یه‌كێكتر ناوی گه‌نجانی هه‌ڵبژارد، چه‌ندین ناو
ئاڵوگۆر كران، تا دوواجار به برِیاری زۆرینه ناویان لێنا،
كافتریای پاشا(كینگ)، ره‌نگه ئه‌مه تاكه شوێنێك بێت له
شاری سۆران كه ئه‌و گه‌نجانه‌ی كه له ئێران هاتوونه‌ته‌وه
له خۆ كۆبكاته‌وه، بۆیه له دیدی زۆرێك له‌و گه‌نجانه‌ی
كه ده‌هاتنه ئه‌و كافتریایه، شوێنێكی گونجاوه، بۆیه
داوایان ده‌كرد، كه حكومه‌ت هه‌ندێك هاوكاری ئه‌و جۆره
جێگایانه بكات به‌تایبه‌ت له رووی رازاندنه‌وه و
جوانكاری. |