|
رێكخراوه‌كانى
لاوان پردن یان كۆپین
كۆوار
له‌كاتێكدا لاوان به‌شدار ده‌بن به‌سه‌ر رێكخراوه‌كانى
دیكه‌ى تایبه‌ت به چین و توێژه جیا جیاكانى وه‌ك(
قوتابیان، ئافره‌تان، مامۆستایان، جوتیاران، كرێكاران و ئه‌ندازیاران
و هتد)، ئه‌ى كه‌وابىَ بوونى رێكخراوكانى لاوان بۆ؟ ئه‌و
رێكخراوانه بۆ دامه‌زراون و كاریان چییه؟ تاچه‌ند
توانیویانه له‌ئاست خواست و ویستى لاوان دابن و به‌شداربن
له چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كانیان؟
"ده‌بێت رێكخراوه‌كانى لاوان وه‌ك كۆرِبه‌ندێكى گه‌نجانه
وابن بۆ دروستكردنى وتوێژو دیالۆگ و یه‌كتر ناسین". (رێبین
ره‌سوڵ) چالاك له بوراى كۆمه‌ڵى مه‌ده‌نى، به‌م بۆچوونه‌ى
سه‌ره‌وه له‌باره‌ى ئه‌رك و رۆڵى رێكخراوه‌كانى تایبه‌ت
به لاوان بۆ كۆوار دوا. ئه‌و به باشى ده‌زانێت هه‌موو ئه‌و
رِێكخراوانه‌ى ئه‌مرِۆ بوونیان هه‌یه، هه‌وڵ بۆ به‌ره‌وپێشبردنى
توانست و بیركردنه‌وه‌ى لاوان بده‌ن و كار بۆ ره‌خساندنى
كاتێكى خۆش له بوارى كارى هونه‌رى و گه‌شه‌پێكردنى لایه‌نى
رۆحى لاوان بكه‌ن.
به برِواى به‌ختیار ئه‌حمه‌د - له رِێكخراوى گه‌شه‌پێدانى
مه‌ده‌نیه‌ت CDO، كارێكى ئاساییه لاوان له هه‌موو جۆره‌كانى
رِێكخراودا بوونیان هه‌بێت، به‌و مانایه‌ى لاوان چ له
رێكخراوه‌كانى لاوان، یاخود له رێكخراوه‌كانى دیكه‌دا كار
بكه‌ن به‌وه ده‌ناسرێنه‌وه، كه خاوه‌ن بیرى نوىَ،
شێوازى نوێن و له زۆر كاتیش‌دا دابه‌شبوونی داهێنه‌ران
كارێكى باش ده‌بێت، نه‌ك به پێچه‌وانه‌وه.
به‌ختیار ئه‌حمه‌د، بوونى رێكخراوانى لاوان، به پێویست ده‌زانێت
و ده‌ڵێت" ناكرێت بیر له نه‌مانی رێكخراوانى لاوان بكرێته‌وه،
به‌ڵكه ده‌كرێت بیر له‌وه بكرێته‌وه، چۆن ئه‌و
رێكخراوانه چالاك بكرێن، چۆن له ده‌سه‌لاَتى حیزب
بهندرێنه ده‌ره‌وه، چۆن له سه‌رچاوه‌یه‌ك بۆ نان په‌یداكردن،
بكرێن به سه‌رچاوه‌یه‌ك بۆ چالاكى، گه‌شه‌پێدان و داهێنان".
به بۆچوونى ئه‌و" تا ئێستا رێكخراوه‌كانى لاوان له
كوردستان نه‌یانتوانیوه بگه‌نه ئه‌و ئاسته‌ى، كه لاوان
خۆیان پێش توێژه‌كانى دیكه لێیان رازى بن".
هاوار محه‌مه‌د كارگێرِى مه‌كته‌بى سكرتاریه‌تى یه‌كێتى
لاوانى دیمو‌كراتى كوردستان، لاوى به‌و توێژه كاریگه‌ره‌ی
كۆمه‌ڵ وه‌سفكرد، كه به داینه‌مۆى پێشكه‌وتنه‌كانى كۆمه‌ڵگا
داده‌نرێت، چونكه له‌م قۆناغه‌دا تاكه‌كان جموجۆڵ و
چالاكیه‌كانیان له رِووى (جه‌سته‌یى و عه‌قڵى و ده‌روونى
و كۆمه‌لاَیه‌تى) دا به‌رجه‌سته ده‌كه‌ن بۆ رێكخستنى
كاروباره‌كانى ژیان و په‌یوه‌ندییه‌كان له‌گه‌ڵ ده‌وروبه‌ردا.
هه‌ر بۆیه‌شه ئه‌و پێیوابوو، له كۆمه‌ڵگا پێشكه‌وتووه‌كاندا،
به‌تایبه‌تیش له‌وانه‌ى رۆڵى رێكخراوه‌كانى كۆمه‌ڵگه‌ى مه‌ده‌نى
به چاودێرێكى سه‌ره‌كى ده‌بینرێت بۆ به دواداچوونى
داموده‌زگاكانى حكومه‌ت و ده‌سه‌لاَته‌كانى جێبه‌جێكردن،
گه‌ره‌كه بۆ هه‌ر چین‌و توێژێكى كۆمه‌ڵگا، رێكخراو و سه‌ندیكاو
یه‌كێتى تایبه‌تمه‌ند هه‌بن، بۆ داكۆكى كردن له ماف و
داواكارییه‌كانى ئه‌م چین و توێژانه‌ى، كه ئه‌م
رێكخراوانه نوێنه‌رایه‌تیان ده‌كه‌ن. بۆیه هه‌روه‌ك ئه‌و
باسى لێوه‌كرد، ناكرێت سه‌ندیكاى پزیشكان به شێوه‌یه‌كى
رِاسته‌وخۆ داكۆكى له مافه‌كانى لاو بكات، ئه‌گه‌رچى
زۆرینه‌ى ئه‌ندامانیشى له توێژى لاوان بن، به تایبه‌تیش
كه توێژى لاوان توێژێكى به‌رفراوانه و كوردستانیش به
كۆمه‌ڵگه‌یه‌كى لاو داده‌نرێت و لاو رِێژه‌ى زیاتر له 60%
كۆمه‌ڵگاى كوردستانى پێك دێنێت. به لاى (رێبین ره‌سوڵ)ه‌وه،
بوونى رێكخراوه‌كانى لاوان كارێكى گرنگ و له‌پێشینه‌ییه،
به‌مه‌رجێك ئه‌و رێكخراوانه به شێوه‌یه‌كى سه‌ربه‌خۆ
بتوانن كار بكه‌ن و به‌رنامه‌ى سالاَنه‌یان هه‌بێت، بۆ ئه‌وه‌ى
بزانن چی بۆ لاوان ده‌كه‌ن. ئه‌و گوتى" ئه‌گه‌ر رێكخراوه‌كانى
لاوان وه‌ك گازینۆ بوون، لاوان ته‌نها كاریان دانیشتن بوو،
بىَ به‌خشین و وه‌رگرتنى زانیارى و به‌هره‌یه‌ك بوون، له‌و
حاڵه‌ته‌دا نه‌بوونى باشتره له بوونى، به‌لاَم ئه‌گه‌ر
رێكخراوه‌كانى لاوان خاوه‌نى به‌رنامه‌ى سالاَنه‌ى خۆیان
بوون، توانیان لاوان و گه‌نجان له‌یه‌كتر كۆبكه‌نه‌وه‌و
كچان و كورِان ئاشنا بكه‌ن به یه‌كترى و جۆرێك له له‌یه‌كتر
تێگه‌یشتن دروست بكه‌ن و سمینار و بازنه‌ى گفتوگۆ ساز بكه‌ن،
خه‌ڵكى به‌ته‌مه‌ن و ئه‌زموندار له باره‌ى ئه‌زموون وشاره‌زایى
و مه‌عریفه‌ى خۆیان بدوێنن و بیگوازنه‌وه بۆ لاوان، ئه‌وا
پێموایه، گرنگه رێكخراوه‌كانى لاوان هه‌بن".
(هیوا حه‌مید عه‌بدولاَ) سكرتێرى رێكخراوی ئازادی لاوانی
كوردستان، پێیوایه بوونى رێكخراو بۆ هه‌ر توێژێك، وه‌ك
پێویستییه‌كى ژیان له‌پێناو به‌دیهێنانى خواسته‌كان و گه‌شه‌كردنى
ئه‌و بواره‌ى كارى بۆ ده‌كرێت، گرنگ و پێویسته. سكرتێرى
رێكخراوی ئازادی لاوان له‌م باره‌یه‌وه زیاتر گوتى"
رێكخراوه‌كانى لاوان پیشه‌یى نین و جیاوازن له رێكخراوه
پیشه‌ییه‌كان، بۆیه هیچ گرفت نییه لاوێك پیشه‌ى هه‌بێت
له هه‌مان كاتیش‌دا له رێكخراوى لاوان بێت".
(سمكۆ رِه‌شید) سكرتێرى یه‌كێتى لاوانى دیمو‌كراتى له
كوردستانى عێراق، بوونى رێكخراوه‌كانى لاوانى له كوردستان
به گرنگ بینى و گوتى" رِێكخراوه‌كانى لاوان، به‌شێكى ده‌سه‌لاَتى
پێنچه‌م و پردێكن له‌نێوان توێژى گه‌نجان و ده‌سه‌لاَت، ئه‌ركه
له‌سه‌ریان پرِۆژه‌و داخوازییه‌كانى لاوان بگه‌یه‌ننه په‌رله‌مان
و حكومه‌ت، هه‌موو رِێگایه‌كى دیموكراسى وه‌ك (یاداشت و
مانگرتن و خۆپیشاندان) بگرنه‌به‌ر له پێناو داخوازییه‌كانیان،
بۆیه بوونیان یه‌كێكه له پێداویستییه گرنگه‌كانى كۆمه‌ڵگه‌ى
كوردى". (رێبین ره‌سوڵ) جه‌ختى له‌سه‌ر ئه‌وه كرده‌وه،
ئه‌گه‌ر رێكخراوه‌كانى لاوان وه‌ك ناوه‌ندێكى ته‌مبه‌ڵى
لێهات، ئه‌وا سه‌ره‌رِاى به‌هه‌ده‌ردانى پاره‌و سامانى
گشتی، كه حكومه‌ت و حزبه‌كان بۆیان دابین ده‌كه‌ن، خه‌ڵكانێكى
ته‌مبه‌ڵ و بىَ كار دروست ده‌كه‌ن، كه ئه‌مه‌ش هۆكارێكه
بۆ ده‌ركه‌وتنى كه‌شێكى نا‌ئومێد و بێزار. بۆیه ئه‌و واى
گوت" ئه‌گه‌ر رێكخراوه‌كانى لاوان خاوه‌نى ئیداره‌یه‌كى
رێكخراو و بیرى ستراتیژى بن و سالاَنه به‌به‌رنامه و
پلانى نوێوه، لاوان تێكه‌ڵى دونیاى نوىَ بكه‌ن و به‌ره‌وپێشه‌وه‌یان
به‌رن، ئه‌وكات من پێموایه زۆر زه‌روره رێكخراوه‌كانى
لاوان هه‌بن و پشتگیرى بكرێن". به‌لاَم (سمكۆ ره‌شید) به
رِاشكاوى گوتى" هه‌ندێك له رێكخراوه‌كانى لاوان زۆر كه‌م
توانیویانه په‌یامى خۆیان بگه‌یه‌نن به لاوان، جیا له‌مه‌ش
هه‌ندىَ له رێكخراوه‌كان له په‌یامى كارى راسته‌قینه‌ى
خۆیان لایانداوه، دابه‌شبوونێكى نارِه‌وایان به‌سه‌ر
لاوان‌دا سه‌پاندووه، ئه‌ویش دابه‌شبوونه له‌سه‌ر
ئینتیماى حزبى، كه ئه‌مه‌ش به ته‌واوى هه‌ندێك له‌و
رێكخراوانه‌ى كرد به رێكخراوی كۆیله بۆ حزب و به‌پێى به‌رنامه‌و
تێرِوانینى حزب هه‌ڵسوكه‌وت ده‌كه‌ن، ته‌نانه‌ت بوونه‌ته
كۆپى حزبه‌كانیان". ئه‌و پێیوابوو، ده‌بىَ رێكخراوه‌كانى
لاوان و گه‌نجان، سه‌ربه‌خۆیانه برِیار بده‌ن، ئه‌گه‌ر
برِیاره‌كه‌یان به‌پێچه‌وانه‌ى حزب و ده‌سه‌لاَتیشه‌وه
بێت. هه‌رچى (هاوار محه‌مه‌د)ه پێیوایه، هه‌ندێك له
رێكخراوى لاوان له كوردستان به كرده‌وه سه‌لماندوویانه،
مه‌به‌ستى سه‌ره‌كیان خزمه‌تكردنى لاوانه، ئه‌م
رێكخراوانه به‌شێوه‌یه‌كى زانستییانه له كێشه‌و گرفته‌كانى
لاوانیان كۆڵیوه‌ته‌وه‌و به ده‌ستێكى ئه‌مین خواست‌و
داواكاری لاوانیان گه‌یاندۆته شوێنى مه‌به‌ست، بۆیه‌ش زه‌روره‌تى
مانه‌وه‌ى خۆیان سه‌لماندووه‌و گوتى" ده‌بىَ ئه‌وه‌ش له
یه‌كتر جیا بكه‌ینه‌وه، كه رِێكخراوه‌كان، ده‌سه‌لاَتى
جێبه‌جێكردن نین، بۆیه به‌دینه‌هاتنى سه‌رجه‌م خواسته‌كانى
لاوان له ئه‌ستۆى ئه‌واندا نییه". (فواد جه‌زا كه‌ریم)
وه‌ك توێژه‌رێكى كۆمه‌لاَیه‌تى لاو، باسى له‌وه‌كرد، ئه‌مرِۆ
لاوان له دونیادا به‌ردى بناغه‌ى پێشكه‌وتنى كۆمه‌ڵو
دارِێژه‌رى پلانى ئایینده‌ن و به‌رده‌وام له هه‌وڵى پته‌وكردنى
پێگه‌ى خۆیانن له‌نێو كایه جۆربه‌جۆره‌كان دا، هیچ گومانى
تێدا نییه لاوان له ئه‌مرِۆى كۆمه‌ڵگاى كورده‌وارى به‌هه‌مان
گیانه‌وه خه‌بات ده‌كه‌ن له پێناو سه‌لماندنى بوونى
خۆیان له‌و كایانه‌دا، به‌لاَم ئه‌و لاوه پێى وابوو،
رێكخراوه‌كانى لاوان له ئه‌مرِۆى كوردستاندا، له‌لاى
لاوان به‌زه‌روره‌ت نابینرێن، چونكه ئه‌وان ئه‌وه‌نده‌ى
پاشكۆى حیزبه‌كانیانن و كار له‌سه‌ر به‌حیزبیكردنى لاوان
ده‌كه‌ن و به‌كاریان ده‌هێنن وه‌ك چه‌كێك له‌كاتى هه‌ڵبژاردن
و فراوانكردنى قه‌واره‌و ده‌نگى حیزبه‌كانیان، ئه‌وه‌نده
نه‌یانتوانیوه پرِۆژه پێشكه‌ش بكه‌ن بۆ پرسى لاوان و
گوتى "ئه‌زموونى چه‌ند ساڵى رِابردووى ئه‌م رِێكخراوانه،
لاوانى گه‌یاندۆته ئه‌و برِوایه‌ى، كه ئه‌م رِێكخراوانه
له‌ئاست ویست و خواستى لاوان‌دا نین و پرِۆژه‌ى ئه‌وتۆیان
نییه بۆ چاره‌سه‌ركردنى گرفته‌كانیان". به‌لاَم (هیوا حه‌مید)
پێیوایه، كه سه‌رجه‌م رێكخراوه‌كانى لاوان به‌پێی مێژووى
بوون و خه‌باتیان توانیویانه خزمه‌ت بكه‌ن و له ئاست
چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كانى لاوان دا بن. (رێبین ره‌سوڵ) جه‌ختى
له‌سه‌ر ئه‌وه‌كرد، كه رێكخراوه‌كانى لاوان له كوردستان،
نه‌یانتوانیوه ببنه هۆكارى به‌ره‌و پێشبردنى لاوان و
پێیوابوو، هه‌ندىَ چالاكییان هه‌یه، به‌لاَم ئه‌و هه‌ولاَنه
زیاتر كات كوشتن و به‌سه‌ربردنى كاته، له‌وه‌ى به‌ره‌وپێشبردنى
توانسته‌كانى لاوان بێت و گوتى" ئه‌وان گرنگى به جۆرى
چالاكییه‌كان ناده‌ن، به‌ڵكو ته‌نها ژماره‌ى چالاكییه‌كانیان
به‌لاوه گرنگه "، بۆیه ئه‌و پێیوابوو، تا ئێستا به‌شێكى
زۆرى رێكخراوه‌كانى لاوان نه‌گه‌یشتوونه‌ته ئه‌و ئاسته‌ى
وه‌ك ناوه‌ندێكى سه‌ركه‌وتووى تایبه‌ت به به‌ره‌و
پێشبردنى توانسته‌كانى لاوان ببینرێن. |