|
ئازاره‌كان مل
بۆ شێلان كه‌چ ده‌كه‌ن
ماجد شاكر- به‌غداد
دواى سه‌قامگیر بوونى بارى
ئاسایش و باشتربوونى بژێوى و خۆشگوزه‌رانى، زۆرێك له
هاوولاَتیان له رێگه‌ى گرنگیدان به
خواردن
و خواردنه‌وه‌كانیان، بارى ته‌ندروستى و سه‌لامه‌تى جه‌سته‌یى
خۆیان له‌به‌ر چاو ده‌گرن، پشت شێلان یه‌كێكه له‌و
دیاردانه‌ى له كاتى ئێستادا له شاره‌كانى عێراق
بلاَوبۆته‌وه، هه‌رچه‌نده ئه‌و رێگه‌یه‌كى به‌ئازاره،
به‌لاَم به‌گوێره‌ى ئه‌وانه‌ى ئه‌نجامى ده‌ده‌ن، شێلانێكى
سوودبه‌خشه. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ى شێلان مێژوێكى درێژى له
عێراقدا هه‌یه، به‌لاَم له ئێستادا وه‌ك هۆكارێكى گه‌رِانى
خه‌ڵك به دواى ئاسوده‌یى ده‌روونى و جه‌سته‌یى ده‌بینرێت.
شێلان به‌هه‌موو جۆره‌كانیه‌وه به شاره‌كانى ولاَتدا
بلاَوبۆته‌وه‌و چه‌ندین ماڵ‌و شوێنى تایبه‌ت به شێلان دامه‌زرێنراون
و خه‌ڵكیش به گورِوتینێكى زۆره‌وه رووى تێده‌كه‌ن، به‌مه‌به‌ستى
شێلان و چه‌وركردنى له‌شیان.
كاتێك شێله‌ره‌كان ده‌دوێن
(حسین فه‌دهه‌م)ى شێله‌ر، كه له شارى بابل نیشته‌جێیه،
پێى وایه، شێلان چه‌ندین جۆرى هه‌یه، هه‌یانه بۆ شان و
مل ئه‌نجام ده‌درێ، هه‌شیانه بۆ پشت و لاق ئه‌نجام ده‌درێت،
ئه‌مانه له دیدى ئه‌ودا هه‌موویان شێلانن، كه كه‌سانى
خاوه‌ن شاره‌زایى و لێهاتویى له ماڵ و شوێنه مللییه‌كان
پێى هه‌ڵده‌ستن. ئه‌و خۆى جۆرێك له شێلان به‌كار ده‌هێنێت،
كه داوایه‌كى زۆرى له‌سه‌ره‌و رێگایه‌كى پرِفرۆشه، ئه‌ویش
بریتییه له لێدانى فه‌قه‌رِاتى پشت.
هه‌رچى (جه‌بار)ى شێله‌ره، كه شاره‌زاییه‌كى باشى له
شێلان و چه‌وركردن هه‌یه‌و له باو و باپیرانه‌وه ئه‌و
شاره‌زاییه‌ى بۆ ماوه‌ته‌وه، پێى وابوو، پرۆسه‌ى شێلان
پێویستى به رۆنێكى تایبه‌ت هه‌یه‌و جیاوازه له چه‌وری
ئاسایی و مادده‌ى رۆمالجین. ئه‌و نموونه‌ى چه‌ندین كرێم و
بۆدره‌ى مندالاَنى بۆ باسكردین، كه به‌كار ده‌هێنرێن له
كاتى شێلان. ئاماژه‌شى به‌وه‌دا، كه به‌زۆرى به‌یانیان،
یاخود ئێواران كاره‌كه ئه‌نجام ده‌ده‌ن و هیچ نرخێكى
دیاركراویش به‌سه‌ر نه‌خۆش داناسه‌پێنن. ئه‌و شێله‌ره
باسى قۆناغه‌كانى شێلانى كرد‌و گووتى" ده‌ستپێكى پرۆسه‌كه
بریتییه له دیاركردنى جۆرى ئه‌و حاڵه‌ته‌ى كه‌سه‌كه هه‌یه‌تى،
وه‌كو بوونى ئازارى شانه‌كان، یاخود ئازارى مل و دواین به‌شى
پشت، یاخود ئازارى پێیه‌كان". هه‌روه‌ك ئه‌و لێى دوا، هه‌ڵده‌ستن
به نه‌هێشتنى ئه‌م ئازارانه به رێگاى تایبه‌ت، كه ئه‌وان
خۆیان ده‌یزانن و شاره‌زان، ئه‌میش یا به‌هۆى لێدانى ده‌رزى
تایبه‌ت، یاخود شێلان به‌هۆى په‌نجه‌كانى ده‌ست، یاخود
پاژنه‌ى پىَ، كه به‌هۆیه‌وه فشار ده‌خرێته سه‌ر ئه‌و
شوێنه‌ى ئازاره‌كه‌ى تێدایه". بۆیه ئه‌و پێى وابوو، بۆ
هه‌ر كه‌سێك پێویست به بوونى هێزێكى دیار ده‌بێت، تاكو هه‌ست
به ئاسوده‌یى بكات.
ئه‌و كاته‌وه‌ى شێله‌ر جێگه‌ى پزیشك ده‌گرێته‌وه
(حسنیه جابر) ئافره‌تێكى شێله‌ره‌و به دایكى عه‌لى له
نێو خه‌ڵكى ناسراوه، ئه‌و تایبه‌تمه‌نده به ئازاره‌كانى
سه‌ر و پێى وابوو كاره‌كه‌ى ته‌نها له پێناو چاكه و
خوادا ده‌كات، كه نه‌خۆش دواى ئه‌وه‌ى چه‌ندین پزیشك ده‌بینن
و چاك نابنه‌وه دێنه لاى ئه‌و بۆ چاره‌سه‌رى و ده‌ڵێت"
هه‌ڵده‌ستم به لێدانى ده‌رزى له چه‌ندین شوێن له لاى
راستى ده‌موچاو تاكو خوێنى لێدێت، دواى ئه‌وه نه‌خۆش هه‌ست
به ئاسوده‌یى ده‌كات و ده‌بێته هۆى چاك بوونه‌وه‌ى". هه‌رچى
(حاجى ئه‌حمه‌د)ى شێله‌ره، تایبه‌ته به چاره‌سه‌ركردنى
ئازارى مل، ئه‌و دواى ئه‌وه‌ى چه‌ندین جار نه‌خۆشه‌كه ده‌شێلىَ
تاكو ناوچه‌ى ئازاره‌كه زۆر گه‌رم ده‌بێت، دواتر چه‌ندین
جار به‌لاى راست و چه‌پدا ده‌یشێلىَ، به‌لاَم زۆر به شێنه‌یى
و له‌سه‌رخۆ، دواتر به‌شێوه‌یه‌كى بازنه‌یى و به به‌كارهێنانى
رۆن، یاخود بۆدره، پاڵه‌په‌ستۆ ده‌خاته سه‌ر ئازاره‌كه
به‌ره‌و دواوه‌ى گوێیه‌كان، تاكو ده‌گاته پشتى، پاشان به
پاژنه‌ى پێى ته‌نها جارێك فشارێكى خێر‌و به‌هێزى ده‌خاته
سه‌ر، تاكو ده‌ماره‌كه ده‌چێته‌وه شوێنى خۆى.
شێلان له مالاَندا
(محه‌مه‌د) ماڵه‌كه‌ى خۆى كردۆته دیده‌نگه‌یه‌ك بۆ چاره‌سه‌ركردنى
ئازارى پشت ده‌ڵێت" هه‌ڵده‌ستم به چاره‌كردنى ئازارى پشت،
له‌و كاته‌ى كه كه‌سه‌كه ناتوانێت به‌هۆى په‌شێوى ده‌ماره‌كانى
پشتى جوڵه بكات و گووتى" دواى ئه‌وه‌ى نه‌خۆش له سه‌ر
رایه‌خێكى ته‌نك له سه‌ر سكى راده‌كشێت، به‌شێوه‌یه‌ك ئه‌گه‌ر
هاتوو ئازاره‌كه‌ى له لاى راست بێت، ئه‌وا سه‌رى بۆ لاكه‌ى
تر داده‌نێت، دواتر به به‌كارهێنانى په‌نجه‌ى گه‌وره‌ى پىَ،
به هێواشى پاڵه‌په‌ستۆ ده‌خرێته سه‌ر ده‌ماره‌كانى پشت،
تاكو نه‌بێته جێگه‌ى ترس بۆ نه‌خۆشه‌كه، دواتر به
هێزێكى زیاتر فشار ده‌خرێته سه‌ر پشتى، ئینجا به‌جىَ ده‌هێڵدرێت
بۆ ماوه‌ى پێنج خوله‌ك و پاشان ده‌شێلدرێت، تاكو به‌ته‌واوى
هه‌ست به ئاسوده‌یى و نه‌مانى ئازارى پشتى ده‌كات". ئه‌و
پێى وابوو، ئه‌و جۆره ئازارانه به‌زۆرى له ئه‌نجامى خه‌وى
سه‌ر پێخه‌فى ئیسفنجى دروست ده‌بن، یاخود ئه‌وانه‌ى بۆ
ماوه‌یه‌كى درێژ ئۆتۆمبێل لىَ ده‌خورِن و له‌سه‌ر كورسى
جێگیر بۆ چه‌ندین كاتژمێر ده‌مێننه‌وه. هه‌رچى (دایكى سه‌هاد)ه،
تایبه‌تمه‌نده له شێلانى مندالاَن، وه‌ك كارێكى گرنگ و
هه‌ستیار، پێى واییه منداڵ له تاو ئازار ده‌گرى و
ناتوانێت وه‌سفى حاڵى بكات. ئه‌و ژنه كه شاراه‌زاییه‌كى
زۆرى له شێلانى مندالاَن هه‌یه، واى بینى كه به‌زۆرى
منداڵى ساوا به‌ده‌ست ئازارى شانه‌كان ده‌ناڵێنێت، بۆیه
له‌شى منداڵه‌كه به رۆنى تایبه‌ت، كه كۆمه‌ڵێك مادده‌ى
تر‌ى تێداییه چه‌ور ده‌كرێت، پاشان زۆر به نه‌رمى منداڵه‌كه
ده‌شێلدرێت، چونكه هه‌ر هه‌ڵه‌كردنێك له شێلانى، ده‌بێته
هۆى شكانى كاریته‌ى پشت، یاخود په‌راسوه‌كانى سنگى، دواتر
ئه‌م شێلانه ده‌بێته هۆى نه‌مانى هۆكارى ئازاره‌كانى
منداڵ. |