|
"ته‌ڵاق
چه‌كێكی كوشنده به‌ده‌ستی پیاوان"
"ته‌لاَق چه‌كێكی كوشنده‌یه كه به ده‌ستی پیاوه‌كانه‌و
هه‌ر كاتێك بیانه‌وێت به‌كاریده‌هێنن".
ئه‌مه قسه‌كانی جه‌میله
بوو كه خۆشی كه‌وتۆته به‌ر ئه‌و چه‌كه كوشنده‌یه‌و
تووشی ئازاری ده‌روونی بۆته‌وه، جه‌میله ئه‌وه‌شی
نه‌شارده‌وه كه چه‌نده ته‌لاَق بۆ ئافره‌ت ناخۆشه، به‌لاَم
ناخۆشتر ئه‌و ناو و ناتۆره‌یه كه كۆمه‌ڵگا بۆ ژنانی ته‌لاَقدراو
هه‌ڵیبه‌ستووه، ئه‌و ده‌یگوت:"كاتێك پیاو ژنی خۆی ته‌لاَق
ده‌دات، هێزو گه‌وره‌یی خۆیان ده‌رده‌برِن و وا هه‌ست ده‌كه‌ن،
كه‌سانی زۆر ئازا‌و به غیره‌تن، هه‌ست به‌سه‌ربه‌رزی ده‌كه‌ن،
به‌رِاستی به ئاسانی هێنانه سه‌ر زمانی وشه‌ی ته‌لاَق
لای پیاوان بۆته شتێكی ئاسایی و گه‌ر شتێكیان به‌دڵ نه‌بێت،
یه‌كسه‌ر ده‌ڵێن به ته‌لاَقی ژنم، یان گه‌ر فلان شت وای
لێنه‌هات، ته‌لاَقی سێ به‌سێم كه‌وتبێت، جگه له‌وه زۆر
به سووكی سه‌یری ژنی ته‌لاَقدراو ده‌كه‌ن و هیچ جیاوازیه‌كیش
له نێوان ئه‌و ژنانه‌ی ته‌لاَق ده‌درێن یان خۆیان به ته‌لاَقداوه
ناكرێت".
ئاوازی ته‌مه‌ن 34 سالاَنیش له‌و هه‌ڵسوكه‌وته‌ی هه‌ندێك
پیاو گه‌ڵێك به گازنده بوو و گوتی:"راسته شه‌ریعه‌تی
ئیسلام ته‌لاَقی داناوه، به‌لاَم بۆ ئه‌وه‌ی دانه‌ناوه،
ببێته وشه‌یه‌كی ئاسان بۆ له‌سه‌ر زمان هێنان و هه‌میشه
له‌ناو ده‌می ئه‌و پیاوه نابه‌رپرسانه بێت، كه ژن و ته‌لاَقیان
پێ هیچ نییه، ناكرێت ته‌لاَق دان ببێته شتێكی ئاسایی،
زۆرجار هه‌بووه، كه پیاوه‌كه له‌گه‌ڵ براده‌ره‌كانی گه‌مه‌ی
دۆمینه ده‌كات و له‌سه‌ر بردنه‌وه‌و نه‌بردنه‌وه‌كه‌ی
سوێند به ته‌لاَقی ژنه‌كه‌ی ده‌خوات، به‌وه‌ی ده‌ڵێت، به
ته‌لاَقم... وا...وا. به‌رِاستی ئه‌مه شتێكی نامرۆڤانه‌یه
كه پیاوان ده‌رهه‌ق به ژنان ئه‌نجامی ده‌ده‌ن".
شه‌ش ساڵ به‌سه‌ر به زۆر به شوودانی مه‌عسومه تێپه‌رِیبوو،
ژیانی تاڵ و ناخۆشی هاوسه‌رگیری له‌گه‌ڵ پیاوێك كه به
نابه‌دڵی خۆى شووی پێكردبوو، ته‌واوی ژیانی لێ تاریك
كردبوو، ژیان له‌گه‌ڵ پیاوێك كه به 12 ساڵ له خۆی گه‌وره‌تر
بووه، بۆی مۆته‌كه‌یه‌ك بووه، كه هه‌میشه له‌گه‌ڵی
ژیاوه، له‌به‌ر ئه‌و هۆیانه‌و بۆ تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه له
باوك و براكانی برِیاری جودابوونه‌وه‌ی داوه‌و ماوه‌یه‌كه
له پیاوه‌كه‌ی جیابۆته‌وه، ئه‌و به ده‌نگێكی نوساو
گوتی:"به درێژایی 6 ساڵی ژیانی هاوبه‌ش نه‌مزانی خۆشی
چییه، گرێیه‌كی ده‌روونی له ناخم هه‌بوو و نه‌مده‌توانی
چۆن چۆنی خۆمی لێ رزگار بكه‌م، ئیتر نه‌مده‌توانی له‌گه‌ڵی
بژیم، هه‌رگیز رۆژی ماره‌كردنم بیر ناچێته‌وه، ئه‌و لێدان
و كوتان و هه‌رِه‌شانه‌م له بیر ناچێته‌وه، جگه له‌وانه‌ش
دڵپیسی مێرده‌كه‌شم هه‌میشه ئازاری ده‌دام، بۆیه برِیارم
دا واز له هه‌موو مافه‌كانم بێنم و جیاببمه‌وه، بێ
گوێدانی ئه‌وه‌ی كۆمه‌ڵگا چیم پێده‌ڵێت".
به قسه‌ی سه‌ربه‌ست ئه‌و له‌به‌رئه‌وه‌ی كێشه‌ی له‌گه‌ڵ
هاوسه‌ره‌كه‌ی هه‌بووه، ناچار بووه ته‌لاَقی بدات، ئه‌و
ده‌یگوت:" بێ متمانه‌یی و دڵپیسی هاوسه‌ره‌كه‌م وای لێكردم،
بیر له ته‌لاَق بكه‌مه‌وه، ئه‌گینا هیچ كات باسی ته‌لاَقیشم
نه‌كردووه، له‌گه‌ڵ هه‌ر نوكه‌یه‌ك و نامه‌یه‌كی مۆبایل،
له هه‌ر گه‌شت و سه‌یران و ئاهه‌نگێك ئه‌و پرسیاری سه‌یری
لێده‌كردم و ئاگاداری هه‌ستان و دانیشتنی من بوو، هه‌موو
ژیانم له ژێر چاودێری بوو، ئیتر گه‌یشتبووه ئێسقانم،
ناچار ته‌لاَقمداو ئاسووده بووم، به‌لاَم هیچ كات ته‌لاَقم
وه‌ك وشه‌یه‌كی رابواردن به‌كارنه‌هێناوه‌و نه‌مویستووه
كه‌می بكه‌مه‌وه، یان بۆ ئازاردان به‌كاریبێنم ".
مام عه‌بدوڵلای ته‌مه‌ن 51 سالاَن هه‌رچه‌نده تا ئێستا
ژنی ته‌لاَق نه‌داوه، به‌لاَم راهاتووه كه سوێند به ته‌لاَق
بخوات، زۆجار كه ده‌ته‌وێت راستی و نارِاستی شتێكی لێ
بپرسی، ده‌ڵێت به ته‌لاَقم، ئه‌و ده‌یگوت:"به‌خوای وا
راهاتووم، خۆشم نازانم بۆچی هێنده پێی سوێند ده‌خۆم، هه‌رچه‌ند
گوناهه، به‌لاَم چی بكه‌م، راسته ئێمه پیاوان زۆرجار ئه‌و
وشه‌یه به‌كاردێنین، ئه‌مه‌ش له‌وانه‌یه له‌به‌ر ئه‌وه
بێت كه ته‌لاَق له كۆمه‌ڵگای ئێمه شتێكی جوان نییه‌و
ئێَمه سوێندی پێده‌خۆین، بۆئه‌وه‌ی بۆ نمونه راستی شتێك
بڵێین".
ئا: مینا ته‌ها |