Skip to content

به‌غدا قایل نابىَ سىَ مه‌رزى نوىَ له‌ سنوورى پارێزگاى هه‌ولێر بكرێنه‌وه‌
هەینی, 03 ئەیلول 2010
ماوه‌یه‌ك پێش ئێستا وه‌زاره‌تی دارایی و حكوومه‌تی هه‌رێم و ئێران رێكه‌وتن له‌سه‌ر كردنه‌وه‌ی‌ مه‌رزی‌ كێلێ‌ و شوشمێ‌ و باشمان له‌ سنوری‌ پارێزگای‌ هه‌ولێر و حكوومه‌تی ناوه‌ندى به‌غداش قایل نابىَ به‌ كردنه‌وه‌ى ئه‌و مه‌رزانه‌.سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌  ده‌روازه‌ى حاجى ئۆمه‌ران راى گه‌یاند" دوای‌ ئه‌وه‌ی‌ شاندێك له‌ وه‌زاره‌تی‌ دارایی‌ له‌ حكوومه‌تى هه‌رێمی‌ كوردستان سه‌ردانی‌ ئێرانیان كرد به‌مه‌به‌ستی‌ پته‌وكردنی‌ ئالوگۆرِیه‌ بازرگانیه‌كانی‌ نێوان هه‌ردولا، برِیاردرا له‌ كێلێ‌ و شوشمێ‌ و باشمان...
بەرپرسێكى پەكەكە: سوپاى توركیا بەردەوامە لە ئەنجامدانى ئۆپەراسیۆنەكانى بۆ سەر گەریلاكانمان
هەینی, 03 ئەیلول 2010
سەرچاوەیەكى بەرپرس لە پارتی كرێكارانی كوردستان "پەكەكە" ڕاى گەیاند، سوپاى توركیا ڕۆژانە ئۆپەراسیۆن دژى گەریلاكانمان ئەنجام دەدات. فەرحان عومەر بەرپرسی پێوەندییەكانی دەرەوەی پارتی كرێكارانی كوردستان "پەكەكە" لە عێراق بەئاژانسى كوردستان بۆدەنگوباس (ئاكانیوز)ى ڕاگەیاند "لە دواى ڕاگەیاندنى ئاگربەستى یەكلایەنە لەلایەن پەكەكەوە لە 13 ئاب/ئۆگستسی رابردوو، تا ئێستە سوپاى توركیا لەلایەن خۆیەوە بەردەوامە لە هێرش و ئۆپەراسیۆنەكانى دژى گەریلاكانى پەكەكە". زیاتر گوتى "لە مانگى ڕابردوودا سوپاى توركیا ڕۆژانە 2 تا 3 ئۆپەراسیۆنی ئەنجام دەدا،...
بایدن و سەرۆكی هەرێمی كوردستان و سەرۆكی حكوومەت چەند تەوەرێك تاوتوێ دەكەن
پێنج شەممە, 02 ئەیلول 2010
دوای ئەوەی سەرلەئێوارەی ئەمڕۆ چوارشەم جۆ بایدن جێگری سەرۆكی ئەمەریكا بەسەردانێك گەیشتە هەولێر، لەگەڵ هەریەك لە مەسعوود بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان و بەرهەم ساڵح سەرۆكی حكوومەت كۆ بووەوە. لە كۆبوونەوەكەدا، پرسی كشانەوەی هێزەكانی ئەمەریكا و پێكهێنانی حكوومەتی داهاتووی عێراق و پێوەندییەكانی نێوان ئەمەریكا و هەرێمی كوردستان باسیان لێ كرا.فەیسەڵ دەباخ سكرتێری رۆژنامەوانی سەرۆكایەتیی هەرێم بەئاژانسی كوردستان بۆ دەنگوباس (ئاكانیوز)ی راگەیاند، دوای ئەوەی بایدن گەیشتە هەرێمی كوردستان، لەگەڵ سەرۆكی هەرێم و سەرۆكی حكوومەت...
رێكخراوێكی فره‌نسی سه‌نته‌رێكی منداڵان له‌ سۆران ده‌كاته‌وه‌
پێنج شەممە, 02 ئەیلول 2010
زارى كرمانجى-سۆران:  به‌رِێوه‌به‌ری چاودێری و گه‌شه‌پێدانی كۆمه‌ڵایه‌تی سۆران رایگه‌یاند سه‌نته‌رێكی تایبه‌ت به‌منداڵان له‌لایه‌ن رێكخراوێكی فره‌نسایی له‌ سۆران ده‌كرێته‌وه‌. توران خدر به‌ زارى كرمانجى راگه‌یاند "له‌لایه‌ن رێكخراوی "ئه‌كتد ACTED"ی فره‌نسایییه‌وه‌ سه‌نته‌رێكی تایبه‌ت به‌منداڵان به‌ناوی "هاورِێی منداڵان" له‌ سۆران ده‌كرێته‌وه‌، ئه‌و سه‌نته‌ره‌ش له‌لایه‌ن ئێمه‌وه‌ سه‌رپه‌رشتی ده‌كرێ".هه‌روه‌ها سۆزان عه‌وڵا رێكخه‌ری كۆمه‌ڵایه‌تی له‌ رێكخراوی ACTED ی فره‌نسایی گوتی "ئامانجی...
بۆیه‌كه‌م جار تۆری كاره‌بای سه‌ره‌كی گه‌یاندرایه‌ 16 گوندی ده‌ڤه‌ری بارزان
پێنج شەممە, 02 ئەیلول 2010
فریاد ئیروانی- راگه‌یاندنی كاره‌بای سۆران: دوابه‌دوای كردنه‌وه‌ی پرۆژه‌ی وێستگه‌ی 33 كه‌ی ڤی دابه‌شكردنی كاره‌بای بارزان و به‌ستنه‌وه‌ی به‌ تۆڕی سه‌ره‌كی كاره‌بای نیشتمانی، سه‌نته‌ری شاره‌دیێ‌ بڵی و بارزان 16 گوندی دیكه‌ به‌ تۆڕی  كاره‌بای سه‌ره‌كی به‌سترایه‌وه‌. ئه‌ندزیار فه‌یسه‌ل حوسێن به‌ڕێوه‌به‌ری دابه‌شكردنی كاره‌بای سۆران له‌مباریه‌وه‌ رایگه‌یاند "پڕۆژه‌ی وێستگه‌ی 33 كه‌ی ڤی دابه‌شكردنی كاره‌بای بارزان، كه‌ له‌سه‌ر بوودجه‌ی  وه‌زاره‌تی كاره‌با ئه‌نجامدراوه‌، تێچووی 3 میلۆن و 7 سه‌د  74...
به‌هۆى وه‌رگه‌رِانى ئۆتۆمبێلێك كه‌سێك گیانى له‌ده‌ستدا
سێ شەممە, 31 ئاب 2010
كاتژمێر 3:15ى شه‌وى دووشه‌ممه‌، ئۆتۆمبیلێك له‌نێوان بێخاڵ و رواندوز وه‌رگه‌رِا و یه‌كێك له‌ سه‌رنشینه‌كان به‌ناوى (عه‌بدولستار) ته‌مه‌ن 30 ساڵ گیانى له‌ده‌ستدا و یه‌كێكیش به‌ سه‌ختى برینداربوو.ئه‌حمه‌د جندۆ، به‌رپرسى ئامارى نه‌خۆشخانه‌ى سۆران پێیرِاگه‌یاندین "شه‌وى 30/8/2010، دوو كارمه‌ندى كۆمپانیای‌ئاوی‌بێخاڵ ویستویانه‌ بچنه‌ رواندز بۆ كرِینى هه‌ندێك كه‌لوپه‌ل و پێداویستى، به‌ڵام له‌ رێگادا ئۆتۆمۆبێله‌كه‌یان وه‌رده‌گرِێت، له‌نێویاندا كارمه‌ندێكى ته‌مه‌ن 30 سالاَن به‌ناوى (عه‌بدولستار) كه‌ نووسه‌رى...

:


وتار

حزب‌و .. گوتاری چاكسازی
زوبێر ره‌سوڵ پارته‌ سیاسییه‌كان به‌درێژایی مێژووی چاكسازی‌و گه‌شه‌سه‌ندنی...
ئیراده‌ی سیاسی و دروستبوونی ده‌وڵه‌تێكی سه‌ربه‌خۆ.. ده‌وڵه‌تی ئیسرائیل وه‌ك نموونه‌
سالار سادق تۆفیق شاعیری به‌ناوبانگی عه‌ره‌ب ابو القاسم الشابی ده‌ڵێت (اژا...
كاتی خۆی حه‌زت له‌ كێ كردووه‌؟
ئاوات فه‌همی ئه‌م مانشێته‌ی سه‌ره‌وه‌ی بۆ زۆر له‌ خوێنه‌ران غه‌ریب نییه‌،...
تووڕه‌ مه‌بن
هه‌ژار عه‌لی پیاوێك هاته‌ لای سه‌لمانی فارسی (ر.خ) پێی گوت: ئامۆژگاریم بكه‌،...
به‌ گه‌وره‌یی یاری ده‌كه‌ن، چونكه‌ به‌ منداڵی نه‌یانكردووه‌! ئاژه‌ڵ یاری ده‌كات..هه‌روه‌ها مرۆڤیش
ئه‌نیس مه‌نسور و: حوسێن مسته‌فا یاری چالاكییه‌كی سروشتییه‌، یان ده‌ردانی...
یه‌كێتی پیشه‌سازانی بێ‌ یاساو بێ‌ پیشه‌
كارزان كۆیی* ڕاست فه‌رمویانه‌ به‌ردی زل نیشانه‌ی نه‌هاویشتنه‌   به‌ڵام...