|
وه‌ڵامێك بۆ ئه‌وانه‌ی
رخنه له رێكخراوه‌كان ده‌گرن
ده‌رباز ناوه‌نده‌یی
1
لێره‌دا به كورتی‌و به چه‌ندخاڵێك
وه‌ڵامی ئه‌وه به‌ڕێزانه ئه‌ده‌مه‌وه كه ره‌خنه له
رێكخراوه‌كان ده‌گرن‌و بێ ئاگان.
ئاشكرایه ئێمه له‌وڵاتێكدا ده‌ژین كه چ وڵاتێكی شلۆق‌و
داته‌پیو‌و بێ ئاراسته‌و بێ دوارۆژه، گه‌نده‌ڵی تا سه‌ر
ئێسقان له ئیداره‌و سیاسه‌تی ئێمه‌دا رۆچۆته خواره‌وه،
دا هاتی وڵات‌و دابه‌شكردنی مه‌هزه‌له‌یه‌كه، شایه‌نی پێكه‌نینه،
دروست بوونی حیزبی نوێ‌و بوونی ئۆپۆزسیۆن چ كۆمیدیایه‌كه،
حیزب‌و خزم، حیزب‌و به‌رژه‌وه‌ندی هاوبه‌ش، سیاسه‌ت‌و
بازرگانی چۆن تێكه‌ڵ به‌یه‌كدی بوون، وه‌ك به‌ختیارعه‌لی
ئه‌ڵێ حیزبه‌كانی ئێمه هه‌رگیز له‌ناو ناچن له‌به‌ر ئه‌وه‌ی
له‌پشت هه‌ر حیزبێكه‌وه بنه‌ماڵه‌یه‌ك‌و تایه‌فه‌یه‌كی عه‌شایری
وه‌ستاوه، سیاسیه‌كانی ئێمه هه‌رگیز هه‌ژار ناكه‌ون، له‌به‌ر
ئه‌وه‌ی له‌ماوه‌ی كاری‌دا گه‌ر هیچی نه‌كردبێ دواجار ئه‌وه‌نده‌ی
كردووه كه له‌دوارۆژدا به‌چكه بازرگانێكی لێده‌رچێ. له‌دۆخێكی
وادا چ ئومێدێك بۆ ژیان ماوه‌ته‌وه؟ ده‌شێ چاوه‌ڕێی دوا
رۆژێكی باش بكه‌ین؟ به‌دڵنیاییه‌وه ده‌یڵێم سیاسیه‌كان ئه‌وانه‌ی
كاروباری ئه‌م نیشتمانه‌یان به‌ده‌سته ئه‌وه‌نده‌ی پشت به‌داهاتی
كاره بازرگانیه‌كانی خۆیان ده‌به‌ستن، ئه‌وه‌نده سوود له
بوودجه نابینن. ئه‌مه‌ش مانای ئه‌وه‌نیه كه گه‌نده‌ڵی
نیه‌و جیاوازی له‌نێوان مووچه‌ی پۆلیس‌و ئه‌ندام په‌رله‌مان‌و
فه‌رمانبه‌رێكدا زۆر نیه، ناڵێم دابه‌شكردنێكی هه‌ڕه‌مه‌كی‌و
خه‌ره‌ندێكی گه‌وره له‌نێوان هه‌ردوو چینه‌كه‌دا نیه، به‌ڵام
ئه‌مه‌ش ئه‌وه ناگه‌یه‌نێ كه هیچ جیاكاریه‌ك (ئه‌گه‌ر له
ئاستی نوسراوی فه‌رمیشدا بێت) له‌نێوان بوودجه‌ی حیزب‌و
حكومه‌تدا نیه، ئه‌گه‌ر له‌دۆخێكی وادا بین، ئه‌وا هیچ
جیاوازیه‌كمان نیه له‌گه‌ڵ خراپترین وڵاتی دونیادا. ئه‌و17%
كه خه‌ڵكان باسی ده‌كه‌ن به‌ئاشكراو به‌پێی فراوانی
جوگرافیاكه‌ی كه بۆ پارێزگاكانی هه‌رێم دابه‌شده‌كرێت‌و
چۆنیه‌تی سه‌رف كردنی ئه‌و بوودجه‌یه‌ش به پله‌ی یه‌كه‌م
وه‌زاره‌تی دارایی‌و سه‌رۆكی حكومه‌ت لێی به‌رپرسیاره، ئه‌گه‌ر
سه‌رۆكی حكومه‌ت له‌م وڵاته‌دا ده‌سه‌ڵاتێكی ره‌های هه‌یه
ئه‌وا وه‌زاره‌تی دارایی ده‌بێته بینایه‌كی ره‌مزی ده‌سه‌ڵاتێكی
سیمبولی.
2
مه‌به‌سته‌كانی من لێره‌دا ده‌ست
پێ ده‌كات بۆ باسه‌كه‌م.
له‌هه‌موو دونیادا هه‌ر حیزبێك كۆمه‌ڵێك رێكخراو و سه‌نته‌ر‌و
دام‌و ده‌زگای تایبه‌ت به‌خۆی هه‌یه، كه سه‌رچاوه‌ی
داراییه‌كه‌ی له‌و حیزبه‌وه‌یه‌و شانازی به ئه‌ندام
بوونیشیه‌وه ده‌كات، و حیزب به‌رپرسیاره له باشی‌و
خراپی ئه‌و ده‌زگایانه‌و بۆشی هه‌یه لێپێچینه‌وه‌یان له‌گه‌ڵدا
بكات له‌كاتێكدا كه به‌دڵی حیزبه‌كه‌یان هه‌ڵس‌و كه‌وت
ناكه‌ن، ئه‌مه‌ش ئه‌وه ناگه‌یه‌نێ كه ئه‌و رێكخراو‌و سه‌نته‌رانه
مادام سه‌ر به‌حیزبن، ئیدی هیچ سوودێكیان بۆ هاوڵاتیان
ولاوان نیه كه ئینتیمایان بۆ هیچ حیزبێك نیه. نا كاری
حیزب ئه‌وه‌یه كه هه‌میشه ژماره‌ی ئه‌ندامه‌كانی زیاد
بكات‌و هه‌یمه‌نه‌ی ته‌واو بكات به‌سه‌ر كۆمه‌ڵگادا، ده‌سه‌ڵاتی
زیاتر ده‌سته‌به‌ر بكات‌و قه‌باره‌ی خۆی گه‌وره‌تر‌و ناوچه‌ی
جوگرافیشی فراوانتر بكات. هه‌ركاتێكیش نه‌یتوانی كارێكی له‌م
جۆره بكات، یان فریای هه‌موو ئه‌م بابه‌تانه نه‌كه‌وت،
ئیدی ئاشكرایه رۆڵی ئه‌م رێكخراو‌و سه‌نته‌ر‌و ده‌زگایانه
ده‌ست پێده‌كات‌و كاره‌كه فه‌راهه‌م ده‌كه‌ن. ئیدی هیچ
شاردنه‌وه‌یه‌كی تێدانیه كه رێكخراوه‌كان داهاتیان له‌لایه‌ن
حیزبه‌كانه‌وه ده‌سته‌به‌ر ده‌كرێت، ئه‌م به‌ڕێزانه‌ی كه
له‌سه‌ر رێكراوه‌كان ده‌نوسن وه‌ك ئه‌وه‌ی هه‌نگوینیان له
كونه داردا دۆزیبێته‌وه كردوویه‌تیان به هه‌را، ئه‌زیزانم
ئه‌مه شتێكی شاراوه نیه، وه‌ك مانگی چوارده‌شه‌و دیاره.وه‌ك
ئه‌وه‌ی رێكخراوه‌كان به‌رپرس بن له داهاتی ئه‌م وڵاته،
ده‌پرسین بوودجه چی سه‌رفیده‌كات‌و چی لێدێت؟ ئه‌مه
رێكخراوه‌كان بۆ یان نیه وه‌ڵامی بده‌نه‌وه، پێموایه
رووی ده‌میان به‌هه‌ڵه له رێكخراوه‌كان كردووه، ئه‌م
جۆره قسانه زۆر بێ بنه‌ماو دوورن له لۆژیك‌و ئیتیكی
رۆژنامه‌وانی، بۆیه هێنده ناهێنێ زۆریان به‌دوادا بچین.
3
رێكخراوه‌كانیش ده‌یزان و
نایشارنه‌وه له‌م كوردستانه‌دا حیزب‌و حكومه‌ت ئه‌وه‌نده
به‌ناویه‌كدا چوون كه ئیتر جودا كرنه‌وه‌یان ئه‌سته‌مه،
زۆرجار رووخساری حزب هی حكومه‌ته‌و به‌پێچه‌وانه‌شه‌وه،
بۆ زۆرێك له‌مه‌رامه‌كان ئه‌م ماسكانه ده‌گۆڕنه‌وه‌و
دواتر ده‌یده‌نه‌وه به‌یه‌كتری. گه‌مه‌ی گۆڕینه‌وه‌ی
ماسكه‌كان، ناشیرین‌ترین دیوی سیاسه‌تی ئێمه‌یه كه له‌م
چه‌ند ساڵه‌ی دواییدا كۆی بونیادی كۆمه‌ڵگای كوردی به‌شێوه‌یه‌كی
تراژیدی گۆڕیوه، ده‌شێ لێره‌دا له‌گه‌ڵ ئه‌م هاوڕێیانه‌م
دا هاوڕابم، به‌ڵام ئه‌مه‌ش ئه‌وه ناگه‌یه‌نێ كه ئیتر له
ناوكۆیی پرۆسه‌كه‌دا به‌شێوه‌یه‌كی تیۆری هێڵێك نه‌بێ بۆ
جیاكردنه‌وه‌ی حیزب‌و حكومه‌ت له‌یه‌كتری، راسته كاره‌كته‌ری
سیاسی ناو حیزب هه‌مان كاره‌كته‌ری ناو حكومه‌تیشه، كه
ئه‌مه له هه‌موو دونیادا وایه، دواجار چه‌ندین فه‌رمانبه‌ری
بچووك تا به‌رپرسی گه‌وره هه‌ن له‌حكومه‌تدان كه سه‌ر به‌هیچ
حیزبێكی دیاریكراو نین، ده‌یان كه‌س هه‌ن له داموده‌زگا
حكومیه‌كاندا به ئه‌دای حیزب ناجوڵێنه‌وه، له‌دونیادا تۆ
سه‌ر به حیزبێكی دیاریكراو نه‌بیت چۆن ده‌توانی كورسیه‌كی
په‌رله‌مان به‌ده‌ست بهێنیت یان ببیت به سه‌رۆكی كۆمار
یان سه‌رۆكی حكومه‌تێك؟ بۆیه هه‌موو قسه‌كردنێك له‌سه‌ر
ئه‌و په‌یوه‌ندیه به هه‌ڵواسراوی ده‌مێنێته‌وه، چونكه
سیستمه‌كه وه‌ك ته‌ونی جاڵجاڵۆكه به‌یه‌كدا چووه، هه‌موو
هه‌وڵدانێكیش بۆ لێك شیتاڵكردنیشی كارێكی بێهوده‌یه.
4
كه رێكخراوه‌كان دێن وه‌ڵامی به‌شێك
له رۆژنامه‌كان ده‌ده‌نه‌وه، ره‌خنه‌یان لێ ده‌گرن كه
نابێت بێویژدانانه باسی رێكخراوه‌كان بكه‌ن، ده‌ڵێن
نوسینی رێكخراوه‌كه‌ن زبره، چ كاتێك نووسین زبره؟
نووسینی زبر كامه‌یه؟ بۆ ده‌بێ هه‌موو ره‌خنه گرتنێك زبر
بێت؟ گومانی تێدا نیه ئه‌مڕۆ كه‌م رۆژنامه‌و سایتی ئه‌لیكترۆنی
ده‌بینین كه خه‌ریكی شاردنه‌وه‌ی راستیه‌كان‌و ناو زڕاندن‌و
نووسینی زبر نه‌بن. ره‌خنه‌ی پڕ له توند‌و تیژی سیمای
دیاری میدیای كوردیه، زیاد له‌هه‌ر كاتێك بڵاوكراوه‌كان
پڕن له ره‌خنه‌ی بێ بنه‌ماو شێواندن‌و ونكردنی حه‌قیقه‌ت.
من ئه‌م وه‌ڵامه بۆ خوێنه‌ران به‌جێ دێڵیم كه نووسینی
كاممان زبره‌و هی كامیشمان نا، هه‌ركاتێكیش زانیمان به‌هۆی
نووسینێكه‌وه خه‌ڵكمان له‌خۆمان تۆراندووه ده‌بێ ئاماده‌بین
ده‌ست له نووسین هه‌ڵگرین. ئه‌مڕۆ قسه‌یه‌كی زۆر له‌سه‌ر
زبر نووسین ده‌كرێ‌و هه‌ندێك له توێژه‌ران خه‌ریكن
خوێندنه‌وه‌ی جۆراو جۆری بۆ ده‌كه‌ن‌و ریشه‌كه‌ی ده‌گه‌ڕێننه‌وه
بۆ رابردوویه‌كی دوور، كه په‌یوه‌ندی به ژیانی سیاسی‌و
كۆمه‌ڵایه‌تی ئێمه‌وه هه‌یه، ئاشكرایه رابردوومان چ
توندوتیژیه‌كی تێدایه، كه به‌جۆرێك له‌جۆره‌كان ره‌نگدانه‌وه‌ی
ده‌بێت به‌سه‌ر ژیان‌و هه‌ڵس‌و كه‌وتی رۆژانه‌و ته‌نانه‌ت
نووسینه‌كانیشمان، به‌جۆرێك كه ئێمه دوور له توند‌وتیژی
ناتوانین گوزارشت له‌خۆمان بكه‌ین.
5
یان جۆرێ له‌و كه‌سانه‌ی كه
نوسین ده‌نوسن ده‌ڵێن ئێمه ته‌نیا راستیه‌كانمان خستۆته
روو، ئه‌مه ئه‌و دێڕه‌یه كه نایه‌ڵێ بگه‌ینه ئه‌نجامێكی
باش..
به‌ڕاست حه‌قیقه‌تی ره‌ها لای كێیه؟ كه‌س هه‌یه له‌سه‌ر
ئه‌م ئه‌ستێره‌یه هه‌ڵگڕی راستی ره‌ها بێت؟ چۆن‌و چ كاتێك
ده‌توانین لافی سه‌دا سه‌دی راستی لێبده‌ین؟ راستی هه‌ڵگری
سیفه‌تێكی رێژه‌ییه، راستی هه‌رگیز به‌شێوه‌یه‌كی ره‌ها
خۆی به‌یان ناكات، ئه‌وانه‌ی بانگه‌شه‌ی راستی ره‌ها ده‌كه‌ن
به‌دڵنیاییه‌وه كه‌سانی دۆگما‌و ته‌قلیدین. پیاوێكی ئایینی
وه‌ك ئیمامی شافیعی ده‌ڵێت: (بۆچوونی من راسته به‌ڵام ده‌شێ
هه‌ڵه بێت، بۆچوونی تۆ هه‌ڵه‌یه، به‌ڵام ده‌شێ راست بێت)،
تۆ بڕوانه پیاوێكی له‌و جۆره‌و ئه‌وه‌نده دوور له‌ئێمه
(له رووی زه‌مه‌نیه‌وه) به‌م جۆره قسه‌ده‌كات، ده‌بێ
ئێمه بۆ به‌وه‌وه بنازین كه راستیمان لایه؟ هه‌رگیز
راستی لای یه‌ك كه‌س نییه، راستی پارچه‌پارچه‌یه‌و به‌رده‌وام
له‌گۆڕاندایه، سیفه‌تێكی جێگیری نییه، بۆیه هه‌موو قسه‌كردنێك
له‌سه‌ر راستی ده‌بێ به ئاگاییه‌وه له‌ده‌م بێته ده‌ره‌وه.
ئه‌گه‌ر نا ره‌نگه تووشی جۆرێك له‌یه‌ك تێنه‌گه‌یشتن ده‌بین‌و
به‌ره‌و ئاراسته‌یه‌كی خراپ رێنوێنیمان ده‌كات. تا ئه‌و
راده‌یه‌ی كه هه‌ندێك كه‌س پێیانوایه راستی هه‌ر بوونی
نییه، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی راستی شتێكه هه‌رگیز پێی ناگه‌ین.
6
قسه‌كردن له‌سه‌ر كاری رێكخراوه‌كان‌و
په‌یوه‌ندیان به‌حیزب‌و حكومه‌ته‌وه ده‌هێنێ روونكردنه‌وه‌ی
پتر بده‌ین‌و زیاتری له‌باره‌وه بڵێین، به‌ڵام من ده‌مه‌وێت
ته‌نها وه‌ڵامدانه‌وه‌یه‌كی بچووك بده‌مه‌وه بۆ بابه‌تێكی
فراوان. ئه‌گینا ته‌واو ئاگادارم به‌وه‌ی هه‌موو قسه‌كردنێك
له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته ئاڵۆز‌و به‌یه‌كدا چووانه، چ
كارێكی پڕ زه‌حمه‌ته، چونكه له‌م نیشتمانه‌ی ئێمه‌دا شته‌كان
روون نین‌و هه‌موو كاره‌كان له‌ژێر په‌رده‌وه به‌ڕێوه ده‌چێت،
ده‌زانم كێشه‌ی گه‌وره دروست ده‌بێت بۆ كه‌سێك بیه‌وێ
لێكۆڵینه‌وه‌یه‌ك یان به‌دواداچونێك له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌تانه
بكات. نه ئامارێكی بڕوا پێكرا‌و نه شه‌فافیه‌تێك له
كاركردندا هه‌یه. به‌هه‌رحاڵ ئه‌وه‌ی من ده‌مویست ته‌نها
وه‌ڵامدانه‌یه‌كی بچووك و شیكردنه‌وه‌یه‌كی بچوك بوو بۆ ئه‌وانه‌ی
كه به‌بێ ویژدانی باسی رێكخراوه‌كان ده‌كه‌ن .. |