|
یه‌كشه‌ممه‌وهه‌ڵبژاردنى
داهاتوو.. ئیراق وگوَبه‌ندێكیترى به‌عسییه‌كان
ئیبراهیم بالیسانى
پێشتر ده‌سته‌ى لێپرسینه‌وه‌ودادپه‌روه‌رى
ئیراق زیاتر له (500) كادیدى به هوَى په‌یوه‌ندیان به
به‌عس وبه‌عسیبونه‌وه ره‌تكردبوه‌وده‌رفه‌تى به‌شداریكردنیان
بوَ هه‌ڵبژاردنى (7/3/2010) پێنه‌درا ودوورخرابونه‌وه.
رێگرتن له به‌شدارى بونى ئه‌و (500) كه‌سه له كه‌ناڵه‌كانى
راگه‌یاندن بلاوكرایه‌وه‌وده‌نگدانه‌وه‌یه‌كى باشى دروست
كرد.
به‌لاَم دوا به‌دواى ئه‌و برِیاره یه‌كسه‌ر به‌په‌له
واته روَژى پێنجشه‌ممه‌ى رابردوكوَمسیوَنى بالاَى سه‌ربه‌خوَى
هه‌ڵبژاردن داواى له دادگاى بالاَى ده‌ستورى ئیراق كرد كه
بوَچونى خوَیان له‌سه‌ربرِیارى ده‌سته‌ى لێپرسینه‌وه‌وداتپه‌روه‌رى
نیشان بده ن!
دادگاى پێداچونه‌وه‌ى ئیراق ده‌موده‌ست برِیاریدا سه‌رجه‌م
ئه‌و كه‌سانه‌ى كه پێشتر به‌ناوى به‌عسی بونه‌وه له‌لایه‌ن
ده‌سته‌ى لێپرسینه‌وه‌و دادپه‌روه‌رى دوور خرابونه‌وه ده‌توانن
به‌شدارى پرِوَسه‌ى هه‌ڵبژاردنى مانگى ئازار بكه‌ن!! ئه‌و
برِیاره‌ى دادگا به‌لاى زوَر لایه‌نى سیاسى وچاودێرانى
سیاسى ونێوده‌وڵه‌تى چاوه‌رِوان نه‌كراوبو.
له‌به‌ر ئه‌وه ئه‌م برِیاره‌ى دادگا هه‌رزوو كاردانه‌وه‌ى
لێكه‌وته‌وه وچاوه‌رِوانده‌كرىَ گوَبه‌ندێكى نوێى ڵێبكه‌وێته‌وه
، چونكه هه‌ر له ئێستا هه‌ندىَ لایه‌ن پێیان وایه ده‌ستێك
هه‌یه له‌پشتى ئه‌م برِیاره‌ودادگاى ناچاركردوه ئه‌م
برَیاره‌بدات . هه‌ندێكیتریش پێیان وایه ئه‌و برِیاره ده‌سه‌لاَتى
دادگا نیه .
جگه له‌م بوَچونانه ، هه‌ر زوو هه‌ردوو لایه‌نى (ئیتیلافى
نیشتیمانى وئیتیلافى ده‌وڵه‌تى یاسا ) دژایه‌تى خوَیان
بوَئه‌م برِیاره‌ى دادگا ده‌ربرِى . هه‌رچه‌نده له‌ناو
لیستى دورخراوه‌كاندا شیعه مه‌زهه‌ب بونیان هه‌یه ، به‌لاَم
زوَرینه‌ى شیعه‌كان له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دانین كه دوورخراوه‌كان
بتوانن وه‌ك كاندید به‌شدارى هه‌ڵبژاردن بكه‌ن . له‌به‌رامبه‌ر
ئه‌وه‌دا زوَرینه‌ى لیست ولایه‌نه‌كانى سوننه مه‌زهه‌ب
پشتیوانى برِیاره‌كه‌ى دادگاى پێداچونه‌وه‌ن وره‌نگه به‌هوَى
ئه‌م هه‌ڵوێسته‌یان بتوانن كوَبونه‌وه‌ى روَژى یه‌كشه‌ممه
په‌كبخه‌ن كه دانیشتنێكى نائاساییه‌وبوَ هه‌مان مه‌به‌ست
برِیاره گرێبدرىَ.
ئه‌گه‌ر هه‌ردوو ئیتیلاف وهاوپه‌یمانى كوردستان له
كوَبونه‌وه‌ى روَژى یه‌كشه‌ممه هاوهه‌ڵوێستبن له دوور
خستنه‌وه‌ى لیستى به‌عسیه‌كان ، له‌به‌رامبه‌ر ئه‌وه‌شدا
لایه‌نه‌كانى سوننه به‌رده‌وامبن له‌سه‌ر هه‌ڵوێسته‌كه‌یان
وبه‌شدارنه‌بن له كوَبونه‌وه‌ى روَژى یه‌كشه‌ممه ئه‌وا
كوَبونه‌وه نائاساییه‌كه‌ى ئه‌نجومه‌نى نیشتیمانى ئیراق
بێهوده‌ده‌بىَ وهیچ ئه‌نجامێكى لێناكه‌وێته‌وه .چونكه
رێژه‌ى یاسایى دروست نابىَ بوَ ره‌تكردنه‌وه‌وره‌زامه‌ندبون
له‌سه‌ر برِیاره‌كه‌ى دادگاى پێداچونه‌وه‌ى ئیراق!!
بێگومان نابىَ ئه‌وه‌ش له‌بیربكرىَ كه هێزێكى گه‌وره‌ى
نێوده‌وڵه‌تى به‌ناوى (ئه‌مریكا) روَڵى هه‌ره گه‌وره‌و به‌رچاوى
بینى له ئازادكردنى ئیراق وهێنانه ئارایى ئه‌و شێوازه
حكومرِانیه‌ى كه له ئێستادا له ئیراقدا په‌یرِه‌وده‌كرىَ
. ئه‌مریكا بوَ هه‌موو گوَرِان وپێشهاته‌كانى ئیراق وكێشه‌وناكوَكیه‌كانى
نێوان لایه‌نه‌كان ونه‌ته‌وه‌ومه‌زهه‌به‌كان قسه‌و بوَچونى
خوَى هه‌یه ودواجار پێداگریش له‌سه‌ر هه‌ڵوێسته‌كانى ده‌كا!له‌به‌ر
ئه‌وه بوَ تێپه‌رِاندنى ئه‌و گرفته‌ش وچاره‌سه‌ركردنى
كێشه‌ى نێوان لایه‌نه‌كان وبه‌یاسایكردنى ئه‌و ناكوَكییه‌ى
نێوان گشت پێكهاته‌كانى نێوئه‌نجومه‌نى نیشتیمانى ئیراق ئه‌مجاره‌ش
ئه‌مریكا توره‌گه پرِله‌كێشه‌كه هه‌ڵئه‌گرىَ وده‌یباته
بنرِه‌شماڵه‌كه‌ى خوَى كه له دووهه‌زاروسىَ له ئیراقدا
بوَ به‌رژه‌وه‌ندیه‌كانى خوَى هه‌ڵیداوه.
Info_balisani@yahoo.com |