|
ساڵی نوێ‌و ئاواته
كۆنه‌كان
كه‌مال خودێدا حه‌سه‌ن
نازانم خه‌ڵكی كه‌یف خۆشی چین كه
ساڵێك له ته‌مه‌نیان كه‌م ده‌بێته‌وه. له‌گه‌ڵ بورینی
ساڵێك له ژیانمان كه هه‌ر كه‌سێك‌و تاكێك چه‌نده‌ها
ئاواتی هه‌یه به‌ڵكو له‌مێژه ئه‌م ئاو اتانه‌ی
له دڵ دایه به‌ڵام تاكو ئێستا نه‌هاتیته‌دی‌و به‌ڵكو له‌وانه‌یه
نه‌یه‌ته‌دیش له‌به‌ر زۆری حه‌زه‌كان كه چه‌نده‌ها ساڵه
چاوه‌ڕێیه, یه‌ك له‌سه‌دی حه‌زه‌كانی بێته‌دی وه‌ك تاك.
راسته له‌م چه‌ند ساڵه‌ی بوری ده‌سكه‌وتی باش هه‌بووه بۆ
حكومه‌ت‌و كوردستان، كابینه‌كانیش كاری باشیان كردیه‌و
چاوه‌ڕێ ده‌كرێت كاری باشتریش بكرێت، به‌ڵام وه‌ك تاك حه‌زه‌كانی
كۆن نه‌هاتوونه‌ته‌دی، هه‌ر له‌شوینی خۆی وه‌ستاوه ته‌نهاو
ته‌نها راكردن به‌دوای بژیوی ژیان، كه هێشتان وه‌رزی سه‌رماو
زستان نه‌هاتووه ده‌بێ به‌دوای سوته‌مه‌نی بكه‌وین، له‌به‌ر
ئه‌وه‌ی له‌كاتی سه‌رما چه‌ند به‌رامبه‌ر زیاد ده‌بێ كه
له‌خودابه‌زیاد بێ ئێستا وڵاتێكی نه‌وتیین‌و هه‌نارده‌ی
ده‌ره‌وه‌ده‌كه‌ین, وه‌یان گه‌ر مانگێك ئازوقه دوابكه‌وێت
به‌م گشت كه‌موكوڕیانه له ئاستی باشی جۆره‌كانی وه‌زع‌و
حاڵی بازاڕ ئاگر ده‌گرێت به‌سه‌ر سه‌ری چینی هه‌ژارو نه‌دارو
كه‌م ده‌رامه‌ت كه فه‌رمانبه‌ر له‌م چینانه‌ن.
ئه‌وجا بۆ ئه‌وی حه‌زو ئاره‌زووه‌كانبێنه دی له‌سه‌ر
حكومه‌ت پێویسته رۆڵی ئه‌فسانه‌ی (بابا نویل) ببینن بۆ ئه‌وه‌ی
خه‌ونه‌كانمان بێته‌دی‌و بۆ ئه‌وه‌ی خه‌ونه‌كانیش بێنه‌دی
پێویسته پێدا چونه‌وه‌یه‌ك بكرێت به‌بری مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران،
كه یه‌كیان مووچه‌ی 400000 هه‌زاردینار بێ به‌وهه‌موو سه‌ختی‌و
نه‌داریه‌ی ژیان‌و رۆژگار‌و منداڵی ورد‌و كرێی خانوو، ئه‌م
حاڵه‌ی بازاڕیش كه هیچ كۆنتڕۆڵێكی نییه. فه‌رمانبه‌ری تر
كه ناونیشانی وه‌زیفی به‌رزه‌و مووچه‌كه‌ی ده‌گاته چه‌ند
ملیۆنیك له‌گه‌ڵ چه‌نده‌ها ده‌رماڵه‌و شتی تر وه‌زعی حه‌فت
پشتی دابین كردووه له‌خانوو و پاره‌و سه‌یاره، هه‌ردوو
چینیش له‌م كوردستانه ژیان به‌سه‌ر ده‌به‌ن چینی هه‌ژارو
كه‌م ده‌رامه‌ت به‌حه‌سره‌ت ده‌بێت كاتێك بۆنه‌یه‌ك ده‌بێ
منداڵه‌كانی حه‌زیان لێیه ساتێك بچن خۆشی ببینن، به‌ڵام
ئیمكانیه‌ت نییه بچن بۆ ئه‌م شوێنانه، جا لێره چه‌نده‌ها
كێشه‌و گرفت دروست ده‌بێ له‌به‌ر ئه‌م نه‌دارییه، چینه‌كه‌ی
تریش پێش هه‌ر بۆنه‌یه‌ك سه‌فه‌رێكی ده‌ره‌وه ده‌كه‌ن له‌به‌رئه‌وه‌ی
كوردستان خۆش نییه، له‌م بۆنانه نازانن وه‌ك شوینی تر
ئاهه‌نگ بگێڕن، ده‌چن بڕێكی زۆر پاره خه‌رج ده‌كه‌ن كه
خوێنی ئه‌م هه‌ژارو نه‌دارانه‌یه‌و به رێگای ناشه‌رعی ده‌یخۆن.
كاتێك كار ده‌گاته نیشتمانپه‌روه‌ری‌و ترس له‌سه‌ر
كوردستان‌و ده‌ستكه‌وته‌كانی هه‌بێ چینه‌كه‌ی یه‌كه‌م
ئاماده‌یه له‌پێشی پێشه‌وه‌ی سه‌نگه‌ر بێ بۆ به‌رگری
كردن له ده‌ستكه‌وته‌كان، به‌ڵام چینی دووه‌م هه‌زاران
بیانوو ده‌هێننه‌وه كه گوایه نه‌خۆشه‌و سه‌فه‌رێكی ده‌ره‌وه
ده‌كات به بیانووی چاره‌سه‌ركردن، كاتێكیش ئارامی ده‌گه‌ڕێته‌وه
له رێزی پێشه‌وه‌ی دانیشتنه‌كان ده‌بینرێت باس له ئازایه‌تی‌و
پاڵه‌وانیه‌تی ده‌كات، جاچۆن ئاواته‌كان دێنه‌دی تاكو ئه‌م
حاڵه‌تانه‌و سه‌ده‌های تریش هه‌بێ من یه‌ك به‌ش به‌حاڵی
خۆم نه‌وه‌ك ساڵی2010 به‌ڵكو ساڵی 2020 ئاواته‌كانم نایه‌نه‌دی،
جانازانم كه‌سانێكی تر چۆن ده‌بن. به‌بۆچوونی من كه‌ساڵی
تازه دادێت پێویسته بیر له رابووردومان بكه‌ینه‌وه كه
چیمان كردووه له‌م ته‌مه‌نه درێژه‌ی تێپه‌ڕی‌و چ بكه‌ین
بۆ ئه‌وه‌نده‌ی ماوه‌ته‌وه، له‌گه‌ڵ ده‌ستوری رۆژئاوایی
هه‌ڵنه‌په‌ڕین, ئه‌وان گشت شتێكیان دابین كراوه تاكو بۆ
منداڵه‌كانی ناوبێشكه‌ش، به‌ڵام ئێمه ده‌بێ هه‌ر له هه‌وڵدان
دابین‌و پێڕاناگه‌ین.
شیكردنه‌وه‌ی (بابا نۆیل)كه ئه‌فسانه‌یه‌كه دیاری بۆ
منداڵان دێنێ، وانیه به‌ڵكو (بای بای نیو یێر)كه‌واته
خودا حافیز ساڵی نوێ كه هی كۆن رۆیشت ناگه‌ڕێته‌وه،
نوێش به‌دوای چاوه‌ڕوانی ئاواته‌كان هه‌رنایه‌ته‌دی، زۆر
خۆشحاڵین كه ساڵێك له ته‌مه‌ن ده‌ڕوات به‌م خێراییه،
نازانین كه ساته‌كان تێكه‌ڵ به‌یه‌ك بووینه وه‌ك له فه‌رموده‌یه‌كی
خۆشه‌ویست درودی خودای له‌سه‌ر بێ نیشانه‌كانی ئاخرزه‌مان
تێكه‌ڵ بوونی كاته‌كانه كه ئێستا به‌دی ده‌كرێت كه سه‌عات
وه‌ك چركه‌ی لێهاتیه رۆژ وه‌ك سه‌عاتی لیهاتیه، مانگ وه‌ك
هه‌فته‌ی لێهاتیه، ساڵ وه‌ك مانگی لێهاتیه، ته‌مه‌ن ده‌ڕوات
بێ به‌رهه‌مهێنان، دوێنێ ده‌مان گووت ده‌بێت ساڵی 2010
ببینین كه‌چی دركمان پێ نه‌كردو گه‌یشتین به‌م ساڵه، ته‌نها
ئه‌و ئاواته‌ی دێته‌دی ئه‌وه‌یه كه ته‌مه‌ن زوو ده‌ڕوات. |