|
نه‌خۆشی ڕق و چاو
تێبڕین
كرمانج عزه‌ت سلێمان
ڕق و چاوبڕینه سه‌ر كه‌سانی تر
كوشه‌نده‌ترین نه‌خۆشی مرۆڤه ، ئه‌و دیارده‌یه له‌وه‌ته‌ی
مرۆڤ هه‌ستی به بوونی خۆی كردوه هه‌یه و له ناو هه‌موو
ئایینه ئاسمانیهك ان
و كتێبه فه‌لسه‌فیه‌كان و په‌ند و لێكدانه‌وه‌كانی
زانایان باس له كوشه‌نده‌ییه‌كه‌ی كراوه ، به‌ڵام دیاره
تا ژیان هه‌بێ ئه‌و نه‌خۆشیه‌ش بوونی ئه‌بێ ، كه له لایه‌نی
پزیشكیه‌وه به یه‌كێ له جۆره‌كانی نه‌خۆشی ده‌روونی ده‌ناسرێ
. من نامه‌وێ وه‌كو پسپۆڕێ شرۆڤه‌ی ئه‌و دیارده‌یه بكه‌م
،ته‌نها هه‌ست ده‌كه‌م ئه‌وڕۆ له كوردستان دوای ئه‌وه‌ی
كۆمه‌ڵێ گۆڕانكاری به سه‌ر ژیانی سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تی و
ئابووری خه‌ڵكه‌كه‌ی داهاتووه ، ئه‌و نه‌خۆشیه‌ش به ڕێژه‌یه‌كی
زۆر سه‌ری هه‌ڵداوه ! له ناو هه‌موو چین توێژه‌كانه‌وه
هه‌ستی پێ ده‌كرێ ، ده‌وڵه‌مه‌ند و هه‌ژار ، بازرگان و
كرێكار، ڕۆشنبیر و نه‌خۆێنده‌وار ، شۆڕشگێڕ و لاده‌ر ،
سیاسی و بێ لایه‌ن ، له ناو ته‌كه‌توله‌كان و حزبه‌كان ،
ئایین په‌روه‌ر و بێ دینه‌كان و له هه‌مووی سه‌یرتر له
ناو هاوڕێ و هاوخه‌باته‌كانی ده‌یان ساڵ داستان و هاوچاره‌نوس...زۆری‌تریش
. من بۆ خۆم باوه‌ڕم وایه خه‌سڵه‌تی لێك جیایی مرۆڤی به‌خته‌وه‌ر
و به‌د به‌خت ، به ماڵی دونیا و پله و پایه‌ی مه‌سئولیه‌ت
و بڕوانامه و نه‌خوێنده‌واری ده‌ر ناكه‌وێ ، به‌ڵكو به
خۆشه‌ویستی و ڕقه‌وه دیار ده‌بێ ! چه‌نده‌ها كه‌س هه‌ن
خاوه‌نی موڵك و پاره و كۆشك و مه‌سئولیه‌ت و ڕه‌نگه شه‌هاده‌ش
بن ، به‌ڵام هه‌موو ئه‌و سودانه نه‌بوونه‌ته مایه‌ی خۆشی
ژیانی چونكه زه‌ین و هۆشی خۆیان بۆ ئه‌وه ته‌رخان كردووه
ئاخۆ ده‌ور و به‌ری چیان له‌و باشتره یان چیان به ئه‌و
ده‌چێ كه هه‌وڵ بدا نه‌یان بێ چونكه نایه‌وێ ، ئای كه
نرخی ئه‌و ده‌روون ڕه‌شیه چه‌نده قورسه و چه‌نده
شایسته‌ی به‌زه‌یی پێ هاتنه‌وه‌یه ! زۆر كه‌سیش هه‌یه
ساده ترین ژیان , بێ به‌ش له زۆربه‌ی خه‌ونه‌كانی بژێوی
، كه‌چی له بزه خه‌نده‌ی منداڵه پاكه‌كانیه‌وه ، له
هه‌ڵوێست چاكی له گه‌ڕه‌ك و شار و كۆمه‌ڵه‌كه‌یه‌وه ، له
چاكی و هاوسۆزی شادی و شینی زۆرینه‌ی خه‌ڵكه‌وه، له
دڵسۆزیه‌ت بۆ كاره‌كه‌ی و نیشتمانیه‌وه، ژیانێكی وا پر ِبه‌خته‌وه‌ری
بنیات ناوه كه كامه‌رانی و شادی لێ ده‌دره‌وشێته‌وه، ئه‌وه‌ش
ته‌نها به تێچووی ساغی ده‌روونیه‌وه‌یه !
پرسیار ئه‌وه‌یه.. بۆ هه‌موومان وه‌ك ئه‌و مرۆڤه به‌خته‌وه‌ره
نه‌بین ؟ له جیاتی ڕق ، خۆشه‌ویستی هه‌ڵنه‌بژێرین ، چیمان
له‌وه داوه فڵان هاوڵاتی ئه‌وه‌ی له كوێ هێناوه؟ له
جیاتی پیرۆزبایی لێ كردن . با له پێشكه‌وتنی هه‌ڤاڵانمان
كه‌می خۆمان نه‌بینین ، ئه‌گه‌ر به‌رپرس بین، چونكه ئه‌و
كاروانه پێویستی به هه‌موومان هه‌یه ! چیمان له‌وه
داوه هه‌موو ساته‌كانی ته‌مه‌ن بۆ ئه‌وه ته‌رخان بكه‌ین
ئاخۆ كه‌ی ئه‌و به‌رپرسه ده‌گۆڕێ ، یان گومانی گه‌نده‌ڵی
و بوختان بۆ یه‌ك چا كردن به ناوی دڵسۆزی بۆ ئه‌رك . كه‌ی
شكاندنی خه‌ڵك و بوختان و نوسینی سه‌ر سایته ئه‌لكترۆنیه
بێ ناو نیشانه‌كان گه‌وره‌یی و دڵسۆزی مرۆڤ پێوه‌ر ده‌كات
؟ خۆ گه‌نده‌ڵیش پڕۆسه‌یه‌كی هه‌مه لایه‌نه‌یه و ده‌بێ
وه‌كو كه‌س ئه‌گه‌ر گومانی گه‌نده‌ڵی له خه‌ڵك بكه‌ین و
لێی وه جواب بێین ، ئه‌وا ده‌بێ كه‌سی وه جواب هاتوو
100% پاك و بێ گه‌رد بێ ، ئه‌گینا به ڕای من گه‌نده‌ڵی كه
هه‌یه سیسته‌م چاری ده‌كات نه‌ك گومان وده‌ست ڕۆیشتنی یه‌كێ
به سه‌ر یه‌كێكی تره‌وه . ئه‌گه‌ر له گومانیشه‌وه‌یه
ئه‌وه خوای گه‌وره ئه‌فه‌رموێ (إِنَّ بَعْضَ الظَّنِّ
إِثْمٌ ) هه‌ندێ له گومانه‌كان گوناهن !! ئه‌گه‌ر له
پێناو ڕقی ناو ده‌روونیشه‌وه‌یه، كه‌ی مرۆڤی به‌هێز كه‌سایه‌تی
خۆی له شكاندنی خه‌ڵكی تر دۆزیوه‌ته‌وه ؟ عیسا پێغه‌مبه‌ر
(د.خ) ئه‌فه‌رمووێ كه كه‌سێ ڕقی له كه‌سێكی تره‌وه بووه‌وه،
بێت و هه‌موو ژیانی خسته چاوه‌ڕێی ئه‌وه‌ی ئاخۆ كه‌ی
شتێكی به‌سه‌ر دێت، ئه‌وا ئه‌و كه‌سه تا شتێكی خراپ له
نه‌یاره‌كه‌ی ده‌بینێ ، دوو جار به قه‌د نه‌یاره‌كه له
ڕووی ده‌روونیه‌وه سزای ده‌روونی ئه‌بینێ. به‌داخه‌وه ئه‌و
دیاردانه له كوردستان و ناوه ناوه له سۆرانیش زێده
ده‌بن به گومان لێك كردن و بۆختان له سایته‌كان و بڵاو
بوونه‌وه‌ی بازاڕه نه‌خۆشه‌كه‌ی فڵان مه‌سئول گۆڕا و ده‌گۆڕێ
و فڵان گه‌نده‌ڵه و یان گومانی ئه‌خڵاقی و زۆری تر. بۆیه
بڕوام وایه وه‌ختی به خۆدا چوونه‌وه‌ی هه‌موومانه له
پێناو به‌رژه‌وه‌ندی گشتی وڵاته‌كه‌مان و ئاینده‌كه‌مان،
چونكه كه‌سی ڕاست و پاك و دڵسۆز ، هه‌رگیز تا سه‌ر بوختان
په‌ی پێ نابات ، كه‌سێكیش له په‌نا په‌رده‌ی دڵسۆزیه‌ته‌وه
ئه‌گه‌ر ڕاست نه‌بێ زه‌مه‌ن تا سه‌ر په‌نای نادات ! بۆیه
ده‌بێ یان ڕه‌زیلی ئه‌و نه‌خۆشیه ده‌رونییه بین تا مردن
وه‌ك عه‌ره‌ب ده‌ڵێ (من راقب الناس مات هما) ئه‌وه‌ی هه‌ر
چاوی بڕیه خه‌ڵك به‌و كه‌سه‌ره‌وه مرد ، یان ده‌بێ له
خانه‌ی به‌خته‌وه‌ری جێی خۆمان بكه‌ینه‌وه به به‌خۆ
داچوونه‌وه و ساغ و پاك كردنه‌وه‌ی ئه‌و ده‌روونه نه‌خۆشه‌ی
كه هه‌ر خۆمانی پێ ئه‌سوتێنێ و به‌س . |