|
ِ
درامای کوردی له
قه‌یراندایه
شنـــه پێنجوێنــــی
رووناکبیری فه‌ره‌نسی (دیدرۆ) ده‌ڵی
:
به‌هێزکردنی رێز‌و حورمه‌ت وخستنه ڕووی ناهه‌مواری و
ناچیزی و خه‌وش ده‌بێ خواست وئامانجی هه‌رمرۆیه‌کی شه‌ریف
وبه‌جه‌رگ بێت که قه‌ڵه‌م یان فڵ چه
ده‌گرێت به‌ده‌ستییه‌وه .
نه‌بوونی ده‌سه‌ڵات و ڵه‌رش و بڵاوبوون و ژێرده‌سته‌یی
هۆکاری سه‌ره‌کین بۆ دواکه‌وتنی نه‌ته‌وه‌یه‌ک له هه‌موو
بواره‌کانی ژیاندا کوردیش یه‌کێکه له‌و نه‌ته‌وانه‌ی
به‌درێژایی مێژوو قه‌ده‌ری دواکه‌وتن به‌باڵایا بڕاوه و
بۆی نه‌ڕه‌خساوه ئه‌سڵی خۆی تاوبدا له مه‌یدانه‌کانی
رۆشنبیریی و زانستی و ئابوری و کۆمه‌ڵایه‌تی و رامیاری دا،
نه‌شیتوانیوه مامه‌ڵه‌یه‌کی سه‌رده‌مانه له‌ته‌ک چه‌مکی
شارستانیه‌ت بکاو ڵێشبینیشی نه‌بوه بۆ ئه‌وگه‌مه
رامیاریانه‌ی که زلهێزه کان بۆ ڵه‌رژه‌وه‌ندی خۆیان
کردویانه له‌سه‌رانسه‌ری جیهانداو به تایبه‌تیش له مه‌یدانی
ئه‌م ناوچه‌یه‌دا که به نیشتمانی ئێمه له دێرین زه‌مانه‌وه
نێو براوه . خۆ ئه‌گه‌ر مێژووش تروسکایه‌کی ئازادی له‌کات
و ده‌مێکا ڵێبه‌خشیبین ئه‌وا دووڕایی و بیرته‌سکی و
ئایدیای هه‌ڵه‌و ڵه‌رژه‌وه‌ندیه تایبه‌تیه‌کان وخۆویستی
بوونه‌ته ئاسته‌نگ به گه‌یشتنمان به نه‌ته‌وه ڵێشکه‌وتوه‌کانی
جیهان .
ماوه‌ی 20 ساڵێک ده‌بێ له‌م به‌شه‌ی نیشتیمان که به
کوردستانی باشور ناسراوه نیمچه ئازاده‌یکی تێدا هاتوه‌ته‌دی
، وه‌لێ ڵه‌رژه‌وه‌ندیه خۆویستیه‌کان و بۆچوونی ناڕه‌وای
ته‌سکی حزبایه‌تی و گه‌نده‌لی له هه‌موو بواره‌کانی کار و
سه‌ڵاندنی هزری سواو له سه‌ر ره‌وتی بۆڵێشه‌وه‌چوون له
غه‌دری مێژوو زاڵمتره ده‌رهه‌ق به بونیاتنانی تاکێکی
کوردی کارا له‌م سه‌رده‌مه‌دا ، بگره کاره‌کان به ڵێچه‌وانه‌ی
رێره‌وی ژیان ده‌رۆن به‌رێوه و ئه‌و که‌ش وهه‌وایه‌ش بۆ
ئێمه وه‌کو ئه‌وه‌ی ده‌خوازرا و خه‌ونمان ڵێوه دی له
ئازادی ره‌هاو سه‌رفرازی سه‌رتاسه‌ر نه‌هاته دی تا نه‌وه‌کانمان
له‌ئاسمانی ڵان و به‌رینی ڵێشکه‌وتن دا بده‌ن له شه‌قه‌ی
باڵ و سه‌فه‌ر به گه‌رمیان و کوێستانی جیهانی مۆدێرندا
بکه‌ن و دواتریش ببنه بناغه‌ی نه‌وه‌یه‌کی ئه‌کتیڤ و
دروست .
هونه‌رو ئه‌ده‌ب دووانه‌یه‌کی بڵندن له ڵا‌یه به‌رزه‌کانی
بونیادی به‌ره‌وڵێشچوون و ده‌بنه هۆی ناسنامه‌و روویه‌کی
شارستانی کۆمه‌ڵ . بره‌وڵێدانیان و مامه‌ڵه‌ی دروست له‌ته‌کیان
کۆمه‌ڵگه ده‌خاته سه‌ر ره‌وتی گه‌شه‌کردن و به‌ره‌و
ڵێشچوون . میدیای سه‌ربه‌ست و هونه‌ری شانۆ‌و دراما و فیلم
و هۆنراوه و موزیک و هونه‌ری شێوه‌کاری و نوسین و رۆمان
وهه‌موو کایه ئه‌ده‌بی و هونه‌ریه‌کانی دی ڵێویستیه‌کی ره‌هان
بۆ کۆمه‌ڵ و ڵێشخستنی ، ئامرازێکن بۆ هۆشیارکردنه‌وه‌ی
هاونیشتمانیان له کێشه‌کانیان ، هه‌روه‌ها تاکی کۆمه‌ل
ئاماده ده‌که‌ن به دیدو تێرامانی هزریی نوێ تابتوانێ
مامه‌ڵه‌یه‌کی سه‌رده‌میانه بهێنێته کایه‌وه له
فێربوونی رێزله رای‌یه‌کگرتن و هونه‌ری گفتوو گۆکردن و
خوێندنه‌وه‌ی رای به‌رانبه‌ر و بره‌و ڵێدانی له‌سه‌ر جه‌م
کایه جیاوازه‌کانی رۆشنبیری .
من لێره‌دا ووچانێک له‌سه‌ر چه‌مکی دراما و مێژووه‌که‌ی ده‌گرم
وباسه‌که‌م چڕ ده‌که‌مه‌وه : ــــــــــ
سه‌ره‌تا ووشه‌ی دراما هه‌روه‌کو فه‌یله‌سوفی یۆنانی ئه‌رستۆتالیس
له کتێبی ( هونه‌ری شیعردا) باسی ده‌کا ، درامای گه‌راندۆته‌وه
بۆ غه‌ریزه‌یه‌ك له مرۆڤدا و ناوی ناوه (غه‌ریزه‌ی
لاسایی کردنه‌وه) ، لێ دراما هه‌ر له سه‌ره‌تاوه وه‌ک
ڵێداویستیه‌ک بۆ گوزارشتکردن له ئه‌زموونی مرۆیـــــــی
هاتۆته کایه‌وه و مێژووه‌که‌ی ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ کوتایی
سه‌ده‌ی ڵێنجه‌م و سه‌ره‌تاکانی سه‌ده‌ی چواره‌م ی ڵێش
زاێنی له گریکی کۆن لای رۆمانیه‌کان له‌سه‌ر ده‌ستی دراما
نووسه‌کان وه‌ک ( ئه‌سخیلۆس و سۆفۆکلیس و یۆربیدیس ) دا و
به‌تایبه‌ت (یۆربیدیس ) گه‌شه‌ی کرد و شێوازێکی هونه‌رئامێزی
به‌خۆوه گرت . هه‌روه‌ها ( ئه‌رستۆ ) له مێژووی درامای
گریکی دا بنه‌ماکانی درامای کردوه به دوو به‌شی سه‌ره‌کییه‌وه
( تراژیدیا و کۆمیدیا ) .
سه‌ره‌تای ئه‌م درامایانه ده‌گه‌رێته‌وه بۆ ئه‌و جه‌ژنه
تایبه‌تیانه‌ی بۆ خوداوه‌ند (دایۆنیسیس) ده‌کرا،جۆره‌ها
ئاهه‌نگی سه‌ماو گۆرانی ونواندن وڵێشبڕکێ به شیوه‌ی درامی
که باسیان له ئه‌سینا ده‌کرد ڵێشکه‌ش ده‌کرا ، ئه‌م جۆره
ئاهه‌نگانه ڵه‌یوه‌ندیان زیاتر به لایه‌نی ئابووری و
بیر‌و رای ئایینی و ئه‌فسانه‌وه هه‌بووه ، لای زۆربه‌ی
میلله‌تانی جیهانیش به‌م ئاهه‌نگسازیه ده‌ستی ڵێکردوه
ڵێده‌چوو ناویشی به (درامای راگوزاری) ده‌رکردبێ .
له مێژووی کۆنیشدا له چیاکانی زاگرۆس و له‌سه‌رده‌می
میدیه‌کاندا هه‌ست به‌م جۆره ئاهه‌نگ و نواندنه کراوه
که گوزارشی له چه‌مکی ڵاشاگه‌ری و بیروڕای ئایینی کردووه
له جه‌ژنی نه‌ورۆزدا.
دیاره له مێژووی هه‌موو نه‌ته‌وه‌یه‌کدا شیعر‌و ڵه‌خشان
وئه‌فسانه هه‌بووه ، ڵێویستی ژیان وای کردوه که به
شوێن فۆرمێکی تازه و ته‌کنیکێکی هونه‌ریدا بگه‌رێن و هه‌ر
به‌م جۆره‌ش چیرۆکی هونه‌ری سه‌ری هه‌ڵدا وه که به‌هونه‌ری
ئه‌وروڵی ده‌ناسرێت ، دوو دیدی جیاوازیش هه‌یه بۆ سه‌ره‌تای
درامای کوردی ، هه‌ندێک ده‌یگه‌ڕێننه‌وه بۆ (سه‌رده‌می
میدیه‌کان) وهه‌ندێکی تر بو سه‌ره‌تای سه‌ده‌ی رابووردوو ،
لێ ده‌شێ بڵێین بزووتنه‌وه‌ی شانۆی کوردی و به دراما
کردنی به شێوه‌یه‌کی ئه‌وروڵی له دوای جه‌نگی یه‌که‌می
جیهانیه وه ده‌ستی ڵێکرد .
به‌تێڵه‌ربوونی یه‌ک سه‌ده به‌سه‌ر چیرۆکی هونه‌ری و به‌دراماکردنی
، ده‌شێ ئاوڕێک له ئاستی ئێستای درامای کوردی بده‌ینه‌وه
و وشیکردنه‌وه و شرۆڤه‌یه‌کی هێمنانه‌ی بۆ ئه‌نجام بده‌ین
تا بزانین له‌م ساته‌دا درامای کوردی له چ قه‌یران و
ئاستێکدایه و ئه‌و به‌رهه‌لست و ئاسته‌نگانه چین هاتوونه‌ته
رێی و کامانه‌ن ئه‌و کێشانه که روویان گرتوه و دواتریش
بینه‌ری خۆی له ده‌ستداوه .
به بۆچوونی من خۆی له‌سێ ته‌وه‌ره‌ی سه‌ره‌کیدا ده‌بینێته‌وه
؛
ته‌وه‌ره‌ی یه‌که‌م ؛
ده‌سه‌ڵات و سانسۆرکردنی ده‌ق و بابه‌ته‌کان ؛
ڵیاده نه‌کردنی ئه‌و که‌ش وهه‌وایه‌ی که باس له
دیموکراتی ده‌کات و رێگرتن له‌هه‌مبه‌ر هه‌موو ئه‌و بابه‌ت
و ده‌قه هونه‌ریانه‌ی که ئاراسته‌ی ده‌زگا ڵه‌خشکه‌ره‌کان
و به تایبه‌تی که‌ناڵه ته‌له‌فزیۆنه‌کان و هه‌موو ئه‌و
ده‌زگا به‌ناو هونه‌ریانه‌ی ده‌کرێت، به ڵاساودانی ئه‌وه‌ی
له‌گه‌ل کاری ته‌له‌فزێۆن و به‌رنامه و ڵرۆگرامیاندا نایه‌ته‌وه
.
نه‌بوونی ئه‌م ئازادیه ده‌بێته رێگر له به‌رده‌م کاری
جدی وتازه‌گه‌ریدا، دیاره تا مرۆڤ به‌هه‌ڵه و ڵه‌ڵه‌ی
خۆیدا نه‌چێته‌وه و ئه‌و کاره درامیانه‌ی له‌که‌ناڵه ته‌له‌فیزیۆنه‌کانه‌وه
ده‌بینرێ هه‌ڵنه‌سه‌نگێنرێ و هه‌لوێست و ره‌خنه‌و توێژینه‌وه‌ی
له‌سه‌ری نه‌کرێت و بابه‌ته‌کان له رووی هونه‌ریه‌وه
شرۆڤه نه‌کرێت کاری باشتر له دایک نابێت .
کێشه‌ی سه‌ره‌کی ئه‌مرۆ لای ده‌سه‌ڵاتدارانی کورد ئه‌وه‌یه
له ده‌نگی ئازادیه‌کی ره‌ها ده‌ترسن و کاردانه‌وه‌یه‌کی
دروستیان بۆی نیه وه‌کو ڵێویست مامه‌ڵه له‌ته‌ک چه‌مکه‌کانی
رۆشنبیری ناکه‌ن له کاتێکدا ئه‌رکی سه‌ره‌کی حکومه‌ت ئه‌وه‌یه
هه‌موو ئه‌و رێگا و بوارانه خۆش بکات بۆ ڵه‌ره‌سه‌ندنی
کاری داهێنان . گرنگیدان به ڵێشکه‌وتنی به‌شه‌کانی هونه‌ر
، کاری سه‌ره‌کی ده‌سه‌ڵاته ، دروستکردنی کادیری
ڵرۆفیسۆناڵ له هه‌موو به‌شه‌کانی هونه‌ردا و به‌تایبه‌تی
هونه‌ری دراما ، کردنه‌وه‌ی هۆڵی شانۆ و سینه‌مای مۆدێرن و
ناردنه ده‌ره‌وه‌ی به‌هره‌مه‌ندان تا خۆیان بارگاوی بکه‌ن
به‌زانیاری سه‌رده‌م و دواتر گواستنه‌وه‌ی ئه‌و زانیاریانه
بۆ ناوه‌وه‌ی وڵات ده‌بنه ئامڕازێک بۆ گه‌شه‌ڵێدانی هونه‌رێکی
هاوچه‌رخ . ده‌شی ئاشکرا بێ لای هه‌مووان ئه‌وه ته‌نیا
هونه‌ره گوزارشت له جوانی و به‌ها مرۆییه‌کان ده‌کا و
کاره دزێوه ناشیاوه‌کانی کۆمه‌ڵگه ش ده‌ستنیشان ده‌کا و
بێ ئه‌ویش مه‌حاڵه ڵه‌ی ببرێ به‌کاری ئه‌زموونگه‌ری و
داهێنان وبه‌ره‌و ڵێشچوون .
چه‌ندین سێنارێۆ ئاراسته‌ی ته‌له‌فیزیۆن و که‌ناڵه
ئاسمانییه‌کان به شیوه‌یه‌کی ناراسته‌وخۆ ده‌کرێ ، مه‌به‌ستم
ئه‌وه‌یه وه‌کو رێره‌وی سروشتی خۆی ناروات ده‌بێ ده(
کوێخا ) له‌گه‌ڵ خۆت به‌ریت تا ئه‌و هیوایه‌ت لا دروست ده‌بێت
که ته‌نها سه‌یری بکه‌ن و تا ئه‌و کاته خاوه‌ن ده‌ق ده‌بێت
هه‌ر له چاوه‌روانی دا بێت ، ئایا له‌گه‌ل ڵرنسیبی وکاری
ئه‌واندا دێته‌وه یان نا ؟ هه‌رچه‌نده ئاشکرایه لای هه‌مووان
گه‌ر ئه‌و بابه‌ته یان ده‌قه ره‌خنه له ئایدیاکه‌ی
بگریت و باسی حیزبه‌که‌ی بکات بێگومان وه‌رناگیرێ و ده‌هێنرێت
و ده‌برێ تا خاوه‌نه‌که‌ی ده‌ستی لێده‌شوا و بێ ئومێد ده‌بێ
، زۆربه‌مان به‌م بگره و به‌رده یه‌دا رۆیشتوین و له
نزیکه‌وه ئاگاداری هه‌ڵس و که‌وتیانین که ئه‌مه بۆ خۆی
ڵێشێلکردنی هه‌موو مافی تاکه‌کانی کۆمه‌لگایه‌و نه‌بوونی
زه‌مینه‌یه‌که بۆ ڵیاده کردنی دیموکراسی .
نموونه‌ش بۆ ئه‌مه درامای ئاریا بوو، که نوسینی ئه‌حمه‌د
ره‌زا و ده‌رهێنانی ها دی مه‌هدی بوو ، که ڵاش ماوه‌یه‌کی
زۆر و گفتوو گۆ ، هه‌ر چۆنێک بوو به قرتاندن وشێواندنی
بابه‌ته‌که رازی بوون و ڵه‌خش کرا ، دوای ڵێنجه‌م زنجیره‌ی
فه‌توا به قه‌ولی خۆیان ئاسا له مزگه‌وته‌کانه‌وه هه‌لسا
دژی ئه‌م درامایه و دواتریش وه‌ستێنرا ، له کاتیکدا به‌ته‌واوی
لێنه‌درا تا بتوانرێ بینه‌ر له‌مانا درامییه‌که‌ی تێ‌بگا ،
به ڵاساوی ئه‌وه‌ی باس له دین و بیروباوه‌ر ده‌کات و له‌گه‌ل
به‌رنامه و ڵرۆگرامیاندا نایه‌ته‌وه . ده‌سه‌لاتدارانی
ئێمه نه‌عامه ئاسا سه‌ر ده‌که‌ن به‌ناو لمدا وا ده‌زانن
ئیتر که‌س نایانبینێ ، نازانن میلله‌ت هه‌موو راستیه‌کان
ده‌بینێت و مێژوو تۆماریان ده‌کات .
دواین کاریش زنجیره درامای (سه‌مفۆنیای مه‌رگ) که‌له
سینارێۆی مه‌مه‌دجه‌وا هیرییه وله ده‌رهێنانی شۆڕش قادر
له‌به‌رهه‌م هێنانی کۆمڵانیای (ئیستاتیك فیلم) ه ،سه‌ربه‌خۆ
هه‌موو کاره‌کانیان ئه‌نجام دا، سینارێۆکه‌ی باس له
رووداوێکی سیاسی ده‌کات ، که به‌دوای خۆیدا چه‌ندین کێشه‌ی
کۆمه‌ڵایه‌تی ده‌هێنێت وسه‌ره‌نجام به ته‌راژیدیا کۆتایی
دێت . ڵاش کۆتای هێنان به‌م کاره‌ش یه‌کێک له ته‌له‌فیزێۆنه‌کان
نه‌یانتوانی ئه‌م کاره بکڕنه‌وه و له که‌ناڵه‌کاندا ڵه‌خشی
بکه‌ن ،که ده‌بوایه به‌رڵرسی ته‌له‌فیزیۆنه‌کان ها‌نده‌رو
ڵالڵشتی کۆمڵانیا تایبه‌تیه‌کان وکاری هونه‌ری سه‌رده‌م
بوونایه ده‌کرێ ئه‌مه‌ش بگه‌رێنینه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی که
به‌فلته‌ری خۆیاندا تێنه‌ڵه‌ریوه ، له‌رووی بابه‌ت و به‌رهه‌م
هێنانیه‌وه، که ده‌کرا ئه‌م بابه‌ته و ئه‌وانی تر ببنه
هۆی وروژاندنی کۆمه‌ڵێ ڵرسیار و زه‌مینه‌یه‌کی له‌بار
خۆشبکه‌ن بۆ ناساندنی درامای کوردی به بینه‌ر . دیاره
بوونی کۆت وسانسۆر ، رێ له ئه‌زموون و ئه‌فراندن ده‌گرێت.
ده‌بوایه یه‌که‌م کاری ده‌سه‌ڵاتدارانی کورد به
دیکۆمێنتکردنی ژانه‌کانی ئه‌م میلله‌ته سته‌م دیده‌یه به‌درێژایی
یه‌ک سه‌ده هه‌ر له ئه‌نفال وهه‌له‌بجه‌و ئاواره و ده‌ربه‌ده‌رییه‌کانی
و ئازاره‌کانی بوایه دواتریش له رێگای فیلم و هونه‌ره‌وه
به جیهان بناسرایه و بۆ سه‌رجه‌م مرۆڤایه‌تی ئاشکرا
بکرایه و کاری ته‌واوی بۆ بکردایه هه‌روه‌ك چۆن هۆلۆکۆس
بووه هۆی له‌دایک بوونی چه‌ندین فیلمی جیهانی که باس
له دڕنده‌یی نازیه‌کان ده‌کات ، بۆ نموونه فیلمی ئه‌و
منداڵه‌ی بیجامه خه‌ت خه‌ته‌که‌ی له‌به‌ر دایه. یان
فیلمی (ڵیا نیست) له‌ده‌رهێنانی( رۆمان بۆلانیسکی)ه
سیناریۆی (رۆلاند هاروود)ه که چۆن توانیویانه له رێگه‌ی
ژه‌نینی موزیکه‌وه هاوار له مرۆڤایه‌تی هه‌لسێنن و
وشاکارێک به‌رهه‌م بهێنن له و تاوانه گه‌وره‌یه‌یه‌ی ئه‌لمانیای
نازی به‌رامبه‌ر به جوله‌که‌کان له مێژوودا کردویه‌تی
وکردنی به دیکۆمێنت که وه‌ك ڵه‌ڵه‌یه‌کی ره‌ش به‌ته‌وێڵی
ئه‌ڵمنیای نازیه‌وه دیاره که چ تاوانێکه‌و هیچ که‌س
ناتوانێ هه‌ست به و ئازاره جه‌رگ بڕه نه‌کات و ده‌سه‌لاتداران
رسوا نه‌کات ، ئه‌مه‌یه کاری هونه‌ری که ڵه‌یامی خۆی
وئازاری ئه‌و میلله‌ته بۆ هه‌موو مرۆڤایه‌تی تۆمار ده‌کات
.
ته‌وه‌ره‌ی دووه‌م ؛
کاری ته‌کنیکی و نواندن
نه‌بوونی کادری ڵرۆفیسیۆنال له‌سه‌رجه‌م به‌شه‌کانی دراما
هۆکارێکی سه‌ره‌کین له‌سڕبوون و به‌ره‌و ڵێشنه‌چوونی .
راهێنان
بۆ سه‌رجه‌م کاره هونه‌ریه‌کان هه‌ر له مۆنتاج و کامێرا‌و
مکیاج و ده‌رهێنان ڵێویستیه‌کی بنه‌ڕه‌تین بۆ ئه‌نجامگه‌یاندنی
کارێکی ڵێشکه‌وت و مۆدێرن ، لێره‌شدا وێڕای که‌مته‌رخه‌می
خودی کاره‌کته‌ره‌کان به‌شی سه‌ره‌کی ده‌که‌وێته ئه‌ستۆی
ده‌سه‌ڵات که هه‌ر ده‌ستی باڵای ئه‌وه که ده‌توانێ کادر
بنێرێته ده‌ره‌وه و ئامێری ڵێشکه‌وتو بۆ ناوه‌وه دابین
بکا و خولی راهێنان بکاته‌وه به‌ڵشتبه‌ستن به هێنانی
کادری ڵسڵۆڕی ده‌ره‌وه و فیستیڤاڵی ساڵانه له‌سه‌ر
ئاستێکی به‌رز رێکبخات که هه‌موو شار و ناوچه‌کان تێیدا
به‌شداریان هه‌بێت ، به‌ستنی ڵه‌یوه‌ندی به سه‌نته‌ره
ڵێشکه‌وتوه‌کانی جیهان له بواری ڵیشه‌سازی سینه‌ماو
گوڕینه‌وه‌ی زانیاریه ڵێویسته‌کان له رێگای ئینته‌رنێت و
ئامێره ڵێشکه‌وتنه‌کانی تری تیکنۆلوژیاوه ، مارشاڵ ده‌لێت(
جیهان هێج نیه جگه له گوندێك ) که‌واته گه‌ر
ڵێداویستیه سه‌ره‌کیه‌کان بۆ تاک ئاماده بکرێ ، ده‌کارێ
خۆی ڵر له زانیاری بکا له‌رێی ئینه‌رنێت و سایته‌کانه‌وه
.
میدیاکانیش کاریگه‌ری خۆیان هه‌یه له ڵێگه‌یاندن و
ناساندنی جوانی هونه‌رو به‌رز نه‌خشاندنی و دروستکردنی
بینه‌رێکی رۆشنبیر که بتوانێ کاری باش هه‌ڵسه‌نگێنێ و
جوێی بکاته‌وه له کارێکی کرچ وکاڵ ، لایه‌کی تره‌وه
نواندن لای ئێمه‌ی کورد هێشتا له ئاستی ڵێویستدا نیه‌و هه‌ست
به میاکانیزمی کاره‌کته‌ره‌کان ده‌که‌یت کاتێک رۆڵی کاره‌کته‌رێک
ده‌گێرن ، وه له زۆربه‌ی کاتدا نه‌توانراوه یان گوێی
ڵێنده‌راوه یان روویان نه‌هاتووه یان نه‌بوه‌ته خه‌مێکی
گه‌وره بۆ ئه‌کته‌ره‌کان که کاری شانۆ وکاری ته‌له‌فیزیۆنی
وسینه‌ما له‌یه‌ك جیا بکه‌نه‌وه ، له‌به‌ر ئه‌وه هه‌ست
به ونه‌نگیه ده‌کرێ له‌کاتی نواندنیاندا و سه‌رنجی تۆ وه‌ك
بینه‌ر بۆ لای خۆیان راناکێشن که ئه‌مه له‌کۆتایدا
متمانه‌ی بینه‌ر له ده‌ست ده‌دات ونا مۆی ده‌کات به‌خۆی .
ده‌بێ ئه‌کته‌ر ڵاشخانێکی رۆشنبیری باشی هه‌بێ له رووی
هونه‌رییه‌وه ، راهێنانی باشی هه‌بێت وکاره‌که‌ی وه‌ك
خۆشه‌ویستێك له ئامێز بگرێت مامه‌ڵه‌ی له ته‌کدا بکات .
ڵرسیار لێره‌دا ئه‌وه‌یه ئایا ئه‌کته‌ری کورد هونه‌ر بۆ
خزمه‌تی هونه‌ر ده‌کات وله‌مانا راسته‌قینه‌که‌ی تێگه‌یشتوه
یان به‌شداری هونه‌ر وه‌کو ده‌رکه‌وتن وبژێوی ژیان ده‌کات؟
وه‌ڵامی ئه‌م ڵرسیارانه بۆ خوێنه‌ر به‌جێی ده‌هێڵم.
نواندن هونه‌ره به‌قه‌ده‌ر ئه‌وه‌ی ڵیشه‌بێ، هه‌روه‌کو
ریچارد بۆلسلافسکی قوتابی (ستانسلافسکی) ده‌ڵێت.
ئه‌کته‌ر ده‌بێ جه‌سته و ده‌نگ و عه‌قڵ و رۆحی خۆی به‌کاربهێنیت
،تا وا له بینه‌ر بکات به‌زه‌حمه‌ت له که‌سێتی خۆی جیای
بکاته‌وه و که‌ره‌سته‌کانی بریتیه له چڕبینین ، تێبینی
، ئه‌فراندن و گوزارشت کردن ، ئه‌زموون ویاده‌وه‌ر ی،
جووڵه و هاوسه‌نگی.
ته‌وه‌ره‌ی سێهه‌م؛
نه‌بوونی ده‌قی درامی یان نه‌بوونی سه‌لیقه بۆ هه‌ڵبژاردنی
بابه‌تێکی درامی
نه‌بوونی چیرۆك و ده‌قێکی رۆمانتیکی و به‌رجه‌سته نه‌کردنی
بابه‌ته مرۆیی و کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کان و فه‌رامۆش کردنی
چیرۆکی منداڵ ومێر منداڵ به‌تایبه‌تی بوونه‌ته فاکته‌رێک
که درامای کوردی لاواز کردوه.
لێره‌دا دوو ڵرسیار خۆی ده‌سه‌ڵێنێت ،ئایا ئێمه نووسه‌ری
ئه‌م جۆره چیرۆکانه‌مان نیه ؟ یان هه‌مانه‌و رێگه نه‌دراوه
بۆ ئه‌وه‌ی تواناکان ده‌ربکه‌ون ؟
هه‌روه‌ها نه‌بوونی سه‌لیقه له کاتی هه‌ڵبژاردنی ده‌قێک
و به ڵراکتیزه کردنی ، دیسانه‌وه ئه‌مه‌ش ده‌گه‌ڕێته‌وه
بۆ ڵاڵنه‌ری سه‌ره‌کی ده‌سه‌ڵات مه‌به‌ستم ئه‌و هێزه‌یه
که که‌ناڵه ته‌له‌فیزێۆنه‌کان کۆنترۆڵ ده‌کات که
بوونه‌ته رێگر له هه‌مبه‌ر کاره نوێکاندا.
که‌واته ئه‌م سێ فاکته‌ره سه‌ره‌کیه بونه‌ته هۆی ئه‌و
قه‌یرانه، له‌ئه‌نجامدا ئاره‌زووی سه‌یرکردنی لای بینه‌ری
کورد تۆراندوه به‌رامبه‌ر به دراما خۆماڵیه‌کان و هۆگری
دراما تورکی وعه‌ره‌بی وبیانیه‌کان بووه ، که ئه‌مه بۆ
خۆی ره‌نگدانه‌وه‌یه‌کی نه‌رێنی ده‌بێ له‌سه‌ر هزرو ڵه‌روه‌رده‌ی
کۆمه‌ڵایه‌تی و ده‌روونیی تاکه‌کانی کۆمه‌ڵ ، ئاوێزانی
بابه‌تێك ده‌بێ که دووره له
هه‌ڵس و و که‌وتی رۆژانه‌یه‌وه و ده‌کرێ توشی کێشه‌ی ده‌روونی
ولادان ببێت خۆشه‌ویستی بۆ ووڵاتیشی له‌ده‌ست بدات.
ئه‌دیبان وهونه‌رمه‌ندان ده‌بێت هه‌موو کات ڵێشه‌نگـبن ،
هه‌وڵ بده‌ن بۆ گۆرینی سیسته‌مه دواکه‌وتوه‌کان و رێگه
نه‌ده‌ن چه‌مکی ڵێشکه‌وتن سنوورداربێت و ڵله‌و ڵایه‌ی ژیان
وبه‌رژه‌وه‌ندیه تایبه‌تیه‌کان وایان لێنه‌کات به ها
جوانه‌کانی ژیان و تازه‌گه‌ری وه‌لا نێن . ده‌ساڵاتدارانی
کوردیش ده‌بێ ئه‌و راستیه بزانن که بو خزمه‌تی تاکی کورد
هه‌رکارێک ئه‌نجامده‌ن به‌خشین و خێر نیه تا گه‌وره‌یی
خۆیانی ڵێوه ده‌ربخه‌ن و شانازی ڵێوه بکه‌ن به‌ڵکو ئه‌وه
ئه‌رکێکی سه‌رشانیانه . حکومه‌ت به‌رڵرسیاره له هێنانه‌دی
که‌ش وهه‌وایه‌کی ئاسووده و دروست له هه‌مو روویه‌کی
ژیانه‌وه به‌ڵێی ڵێوه‌ره‌کانی سه‌رده‌م .
هیوادارم ڵرسیارێكم وروژاندبێ وبتوانین به شیوه‌یه‌کی سه‌رده‌میانه
راڤه‌و ڵێشنیار ڵه‌سه‌ند بکه‌ین.
سه‌رچاوه‌کان له‌گه‌ڵ رێزمدا
1-فه‌لسه‌فه‌و ژیان فاروق ره‌فیق
2-هونه‌ری نواندن ریچارد بۆلسلافسکی
3-گه‌لاوێژی نوێ ژماره‌ی تایبه‌تی شانۆ گۆڤارێکی ئه‌ده‌بی
ورووناکبیری مانگانه‌یه
shnapenjwny@live.nl |