|
به‌عسی سه‌ددامی-
به‌عسی ناسه‌ددامی
سه‌دیق سه‌عید رواندزی*
ره‌نگه یه‌كێك له ئیشكالیه‌تیه
فیكریه‌كانی ئێمه تاكو ئێستاش ئه‌وه بێت، كه نه‌مانتوانیوه،
خوێندنه‌وه‌یه‌كی فیكری‌و بابه‌تی بۆ به‌عس وه‌ك
ئایدۆلۆژیایه‌كی حزبی بكه‌ین. ئه‌م ه
له لایه‌كه‌وه ئه‌گه‌ر په‌یوه‌ندی به‌نه‌بوونی تیۆره‌كانی
خوێندنه‌وه‌و، كه‌رسته‌كانی هه‌ڵسه‌نگاندنه‌وه هه‌بێت، له
لایه‌كی تره‌وه په‌یوه‌ندی به‌وه‌وه هه‌یه كه (به‌عسیزم)
زیاد له شۆناسێك‌و زۆرتر له پێناسه‌یه‌ك له‌خۆ ده‌گرێت،
ئه‌گه‌رچی تاكو ئێستاش روانین‌و دنیابینی ئێمه بۆئه‌و چه‌مكه،
له دنیابینیه‌كی سیاسیانه تێپه‌ڕی نه‌ركردووه، به‌ده‌ربڕینێكی
تر، ئێمه ته‌نها به‌عس وه‌ك ده‌سه‌ڵاتێكی سیاسی، كه له
زه‌مه‌ن‌و كاتێكی مێژوویی دیاریكراو فه‌رمانڕه‌وایه‌تی
كردووه‌و ده‌بینین. له‌كاتێكدا ده‌توانین بڵێین به‌عس به‌رله‌وه‌ی
ده‌سه‌ڵاتێكی سیاسی بێ، كلتورێكی حزبی‌و تابه‌تمه‌ندیه‌كی
كۆمه‌ڵایه‌تی‌و مۆڕاڵیه كه ئه‌سته‌مه تاكو چه‌ندان ساڵی
تریش، كۆمه‌ڵگای عیڕاقی‌و به‌شێكی زۆر له كاره‌كته‌ره
سیاسییه‌كانی، له‌ژێر كاریگه‌ریه‌تی ئه‌و كلتوره ده‌ربچن.
له‌ماوه‌ی ساڵانی رابردوودا، كه به‌عس فه‌رمانڕه‌وایی
عێراقی كرد، به هه‌مووشێوه‌و شێوازێك هه‌ولێدا كۆمه‌ڵگابخاته
ژێر ركێفی خۆیه‌وه‌و بارگاوی بكات به‌و ئایدۆلۆژیایه كه
به‌عسیزمه، به‌عس له‌یه‌ك كاتدا له ده‌سه‌ڵاتی یاسادانان‌و
جێبه‌جێ كردن‌و دادوه‌ری‌و په‌روه‌رده‌و، ده‌یان كایه‌ی
كلتوری‌و كۆمه‌ڵایه‌تی تر ئاماده‌یی هه‌بوو، ئه‌و
میكانیزمه له فه‌رمانڕه‌وایه‌تی كردن، یه‌كێك بوو له سه‌ره‌كیترین‌و
دیارترین ئامانجه‌كانی به‌عس، واته تاكه بنه‌مایه‌ك له
هه‌موو رووه‌كانه‌وه، جێگه‌ی بایه‌خ‌و پڕبه‌ها بێت، له
پێكهاتی سۆسیۆلۆژی كۆمه‌ڵگادا، به‌عسیه‌ته!!؟ واته به‌عس
به‌رله‌وه‌ی (مرۆڤه‌كان) وه‌ك شوناسی مرۆیی‌و ئایینی‌و
كۆمه‌ڵایه‌تی ببێنێت، وه‌ك شوناسی به‌عسیانه ده‌یانبینێت،
لای ده‌سه‌ڵاتی به‌عس ئه‌وه گرنگ نییه مرۆڤه‌كان سه‌ربه
چ پێكهاته‌یه‌كی ئه‌تنیكی‌و ره‌گه‌زین، به‌قه‌د ئه‌وه‌ی به‌عسی
بوونی ئه‌وانی لاگرنگه. ده‌شێ لای سه‌ددام‌و به‌عسییه‌كان
(مه‌به‌ستمان له رابردووه) شیعه‌یه‌ك یاخود كوردێكی به‌عسی
دڵسۆز، ده‌یان جار له سونییه‌كی نابه‌عسی جێگه‌ی گه‌وره‌یی‌و
رێز بێت، به پێچه‌وانه‌وه‌ش، ئنتیمای بوونی مرۆڤه‌كان بۆ
به‌عس گرنگ‌و پێویسته نه‌ك هیچ شتێكی تر.
به‌عس هه‌ر ته‌نها مۆدێلێكی ده‌سه‌ڵات نییه له عێراقدا،
به قه‌د ئه‌وه‌ی مۆدێلێكی كۆمه‌ڵایه‌تی‌و په‌روه‌رده‌یی‌و
كلتۆرێكی سیاسی ناوازه‌شه، كه ده‌توانین بڵێین تا ئێستا
نموونه‌ی نه‌بووه له جیهاندا، یانیش ده‌توانین بڵێین
هاوشێوه‌ی نمونه‌كانی نازیزم‌و فاشیه‌ته، ئه‌مه به‌و
مانایه نییه كه كۆی كۆمه‌ڵگای عێراقی هه‌ڵگری شوناسی به‌عسیزم
بێت، كه ئه‌مه خه‌ونی گه‌وره‌ی سه‌ددام بوو، به‌ڵكو به‌و
مانایه‌ی به‌عسیزم له كۆمه‌ڵگای عێراقیدا، به‌رله‌وه‌ی
دنیابینییه‌كی سیاسی بێ، كلتۆرێكی كۆمه‌ڵایه‌تی‌و په‌روه‌رده‌یی‌و
حزبیه، به تایبه‌تمه‌ندییه‌كانیه‌وه ده‌ناسرێته‌وه.
بۆیه‌شه گه‌ر سه‌رنج بده‌ین، ده‌بینین به‌شێكی زۆر له
كاره‌كته‌ره سیاسییه عه‌ره‌به‌كانی سه‌رگۆڕه‌پانی سیاسی
ئه‌مڕۆی عێراق، وێڕای چه‌ند ساڵێك له نه‌مانی به‌عس، كه‌چی
شانازی به‌و رابردووه‌و، مێژووه پڕ له شه‌مه‌زاره‌ی
خۆیان ده‌كه‌ن‌و ته‌نانه‌ت به ئاشكراش باسی ده‌كه‌ن!! ئه‌مه
له ساده‌ترین ناساندنیدا ئه‌وه ده‌رده‌خات، كه به‌عس به‌شێكی
هه‌ره گه‌وره‌ی دنیابینی ئه‌و كه‌سانه‌ی گرتۆته‌وه، كه
ساڵانێكی زۆر، ئنتمایان بۆی هه‌بووه.
به بۆچوونی خۆم، هه‌ڵه‌یه‌كی گه‌وره ده‌كه‌ین، كاتێ
بمانه‌وێ پێوه‌رێك دابنێین‌و به‌عسیه‌كان پۆڵین بكه‌ین، به‌سه‌ر
شوناسی جیاواز، به‌مانایه‌كی تر ئایا له ریزی به‌عس شوێنی
كه‌سانێك ده‌بوه‌وه، خاوه‌ن شوناسێكی تایبه‌ت بن، به ده‌ربڕینێكی
تر به‌عسیزم، مرۆڤێكی قبوڵه، كه تیایدا بڕوای ته‌واوی به
به‌رنامه‌و میتۆدی به‌عسیانه نه‌بێت! به‌عسی بوون وه‌ك
فۆرمێكی حزبیانه، شتێك نییه په‌یوه‌ندی به‌سه‌ددام‌و
كاره‌كته‌ری دیكتاتۆره‌وه هه‌بێت، راسته سه‌ددام،
سیمبولێكی سه‌رسه‌خت‌و دیاری، به‌عسیزمه له عێراقدا، وه‌لێ
ئه‌و ئایدۆلۆژیایه نابه‌سترێته‌وه به كاره‌كته‌ری
سیاسیانه‌ی ئه‌و به‌ته‌نها؟! به‌عسییه‌كان بۆ ئه‌وه به‌عسی
نین كه ئاخۆ له رووی وابه‌سته‌ی سیاسییه‌وه، سه‌ربه سه‌ددامن
یاخود نا! له‌ڕاستیدا له به‌رایی هه‌موو شتێك ئه‌وان به
بیر‌وباوه‌ڕو تێگه‌یشتن‌و قه‌ناعه‌تی فیكری‌و سیاسی خۆیانه‌وه
به‌عسین! ئه‌گه‌ر ئه‌و بۆچوونه‌ی ئێمه راست نه‌بێت، ئاخۆ
بۆچی تاكو ئێستاش به‌شێك له كاره‌كته‌ره سیاسییه عه‌ره‌به‌كانی
عێراق، به‌عسیانه بیر ده‌كه‌نه‌وه‌و شته‌كان ده‌بینن‌و
ده‌ڕواننه ملمڵانێ‌و كێشه‌كان به‌گشتی‌و پرسی سیاسی هه‌رێمی
كوردستان به‌تایبه‌تی! خۆ سه‌ددام له فه‌رمانڕه‌وایه‌تی
نه‌ماوه!! ئاخۆ جیاوازی چییه؟ له‌نێوان كه‌سێك كه نكۆلی
له كوردبوونی كه‌ركوك‌و سه‌دان گۆڕی به كۆمه‌ڵ بكات، كه
ویژدانی مرۆڤایه‌تی ده‌هه‌ژێنن، له ئێستادا، له‌گه‌ڵ كه‌سێكی
به‌عسی له رابردوودا، به پێچه‌وانه، گه‌ر به‌عسیه‌ك له
ئه‌نجامدانی سه‌دان گۆڕی به كۆمه‌ڵ له عێراقدا، به‌رپرسیار
بێت، ئه‌وا كه‌سێكیش گه‌ر نكۆلی له‌و راستییه بكات به ئه‌ندازه‌ی
ئه‌و، تاوانبار‌و به‌رپرسیاره، با به‌عسیش نه‌بێت! چونكه
ده‌یه‌وێت تاوانه‌كان بشارێته‌وه، ئیدی لێره‌دا گرنگ نییه
پێوه‌ری به‌عسییه‌كان چییه؟ سه‌ددامی یه یاخود به‌عسی
ناسه‌ددامی، وه‌ك ئه‌وه‌ی هه‌ندێ جار گوێبیستی ده‌بین! و
به‌داخه‌وه ده‌مانه‌وێ ئه‌و پۆڵینه بكه‌ین!!
به بۆچونی ئێمه هه‌وڵدان بۆ ناوزه‌دكردنی به‌عسییه‌كان،
به به‌عسی (سه‌ددام)ی و به‌عسی (ناسه‌ددام)ی سه‌ره‌تایه‌كی
هه‌ره ترسناك‌و مه‌ترسیداره بۆ پێدانی شوناسێكی به‌ریئانه،
به به‌عسیه‌كان، كه به‌داخه‌وه ئه‌مه واده‌كات له
ئاینده‌دا، دوربخرێنه‌وه له هه‌موو به‌رپرسیاریه‌تیه‌ك،
ئه‌و بۆچوونه‌ی ئێمه به‌و مانایه نییه كه به‌عسییه‌كان
هه‌موویان، یه‌ك پله‌وپایه‌و به‌رپرسیاره‌تیان هه‌بوبێت
له رابردوودا، وه‌لێ چ ده‌بێ ئه‌و راستیه‌ش بزانین، كه
به‌ته‌نها به‌عسییه سه‌ددامییه‌كان، تاوانبار‌و به‌رپرسیار
نین له ئاست سه‌دان تاوانی گه‌وره‌و دژ به مرۆڤایه‌تی كه
ئه‌نجامیان داوه، به پێچه‌وانه‌وه ره‌نگه به‌ڕێوه‌به‌ری
ده‌زگایه‌كی (ئه‌من)ی یا (ئیستخبارات)ی ده‌یان جار
تاوانبارتر بێت له سه‌ددام‌و عه‌لی كیمیایی‌و چه‌ندین جه‌لادی
به‌عسی تر، هه‌موو ئه‌و تاوانانه‌ی له رابردوودا، له هه‌مبه‌ر
گه‌لانی عێراق ئه‌نجامدراون له به‌رایی هه‌موو شتێك‌دا، به‌عسیزم
لێی به‌رپرسیاره، تاوانه‌كان له سۆنگه‌ی ئه‌وه نینه،
كه سه‌ددامییه‌كان ده‌یكه‌ن، به‌قه‌د ئه‌وه‌ی په‌یوه‌ندی
به‌وه‌وه هه‌یه كه جینۆسایدكردن‌و بێ رێزكردنی مرۆڤ و
كلتووری كوشتن به‌شێكه له ماهیه‌ت‌و ئه‌جێندای سیاسی به‌عس،
ئیدی ئه‌وه گرنگ نییه كێ ده‌یكات‌و ئه‌نجامی ده‌دات، به‌قه‌د
ئه‌وه‌ی گرنگه په‌یامی سیاسیانه‌ی به‌عس بگه‌یه‌ندرێته
جێی خۆی!؟ لێره‌وه‌ش ناكرێ كۆی تاوانه‌كانی به‌عس، به‌رامبه‌ر
به گه‌لانی عێراق به گشتی بخه‌ینه ئه‌ستوی سه‌ددام‌و چه‌ند
به‌عسییه‌كی سه‌ددامی، وه‌ك وێنا ده‌كرێت، ئه‌مه له‌لایه‌ك،
له لایه‌كی تره‌وه شتێك نییه به نێوی به‌عسی سه‌ددامی‌و
ناسه‌ددامی‌و عه‌فله‌قی‌و ناعه‌فله‌قی...تد. به‌عس له
ماهیه‌تدا هه‌ر به‌عسه‌و یه‌ك میتۆدی سیاسی‌و ئایدیا‌و
بنه‌مای فیكری كۆیان ده‌كاته‌وه، ئینجا ئه‌مه له
پۆستێكی باڵاوه بگره تا به‌رپرسیاریه‌تییه‌كی ئاسایی، ره‌نگه
كه‌سانێكی واهه‌بوون، به شێوه‌یه‌ك له شێوه‌كان‌و به‌هه‌ردۆخێكه‌وه
بێت ناچار به به‌عسی كرابن، ئاساییه به‌ده‌ر له‌هه‌ر
جۆره تاوان‌و پێشلكارییه‌ك بن، واته به‌عسییه‌كانیش هه‌موویان
ناخرێنه یه‌ك تای ته‌رازوه‌وه، وه‌لێ به‌عسی بوون
شوناسێكی سیاسی دیاریكراوی هه‌موو ئه‌و كه‌سانه بووه، كه
بڕوایان پێ بووه، چ له رابردوو چ له ئێستاشدا... هه‌روه‌ك
چۆن ده‌بینین له ئێستادا، كه‌سانێك شانازی به به‌عسی
بوونی خۆیانه‌وه ده‌كه‌ن‌و ئه‌و مێژووه به‌دناو و گڵاوه‌یان
به‌رز‌و پڕ شكۆ راده‌گرن، له سه‌رده‌می به‌ناو عێراقی نوێ
، له‌كاتێكدا، نه سه‌ددام له فه‌رمانڕه‌وایه‌تی ماوه،
نه ده‌سه‌ڵاتداریه‌تی به‌عسیش، ئه‌مه ئه‌و راستیه‌مان بۆ
ده‌رده‌خات كه به‌عسیزم به‌رله‌وه‌ی ئایدیایه‌كی فیكری‌و
حزبی بێت، میراتێكی سیاسی به‌جێماوه، كه ده‌شێ تاكو چه‌ندان
ساڵی تریش، له بونیادی كۆمه‌ڵگای عێراقیدا بمێنێته‌وه‌و
جارێكی تر به‌هه‌ر شێوه‌و شێوازێك بێت، هه‌وڵی زیندوو
كردنه‌وه‌ی بدرێت.
ئه‌گه‌ر بمانه‌وێ، ئاسه‌واره‌كانی به‌عس، له كۆمه‌ڵگا
بسرینه‌وه‌و، شه‌ڕی ئه‌و میراته قێزه‌ونه بكه‌ین، ئه‌وه
به‌وه‌دا ناكرێت، پۆلینێك دابنێن‌و به‌عسییه‌كان به سه‌ددامی‌و
ناسه‌ددامی دابنێین، به‌ڵكو هه‌موو ئه‌و ره‌گ‌و ریشه‌و
بنه‌مایه له‌ناوبه‌رین كه میتۆدی به‌عس پێك دێنن، به‌عس
له‌ناوه‌رۆك‌و شوناسدا ته‌نیا یه‌ك ده‌لاله‌تی سیاسی ده‌گه‌یه‌نێ
كه ئه‌ویش به مانای (به‌عسی). به‌عسییه‌كان ناخرێنه
خانه‌ی (سه‌ددام)ی‌و (ناسه‌ددام)ی، به‌ڵكو له خانه‌ی به‌عس
جێگه‌یان ده‌بێته‌وه، ئه‌وه‌ش به‌و مانایه نییه، كه هه‌موویان
هاوشانی یه‌كتری بن.
له هه‌موو جێ ئێستاماندا كاتێ لێدوانی گه‌لێك له كه‌سایه‌تییه
سیاسییه عه‌ره‌به‌كان گوێبیست ئه‌بین‌و دنیابینی سیاسی‌یان
به‌رامبه‌ر كورد‌و سه‌ركرده‌كان‌و مافه‌كانمان ده‌بینین،
به‌داخه‌وه ده‌توانین بڵێین هه‌مان ئه‌و تێڕوانینه‌یه كه
له رابردوو به‌عس هه‌یبوو. ئه‌و شوفێنیه‌تیه كه زۆرجار
باكگراوه‌ندی سیاسی‌و عه‌قڵی عه‌ره‌بی پێك دێنێت، ده‌بێ
هه‌میشه وه‌ك مه‌ترسییه‌كی گه‌وره كه هه‌ڕه‌شه له
ئاینده‌مان ده‌كات، ته‌ماشا بكه‌ین‌و رووبه‌ڕووی ببینه‌وه..
نه‌ك ته‌نها پێمانوابێت به‌عسی سه‌ددامی تاوانبارن‌و كه‌سانی
ترنا...
*سه‌رۆكی سه‌نته‌ری رۆشنبیری رواندز |