|
گه‌نجانى ئێمه بۆ
ده‌نگ ده‌ده‌ن؟
زۆزك حه‌مه‌د
پرۆسه‌ى ده‌نگدان یان هه‌ڵبژاردن له كه‌ش و هه‌وایه‌كى
دیموكراسى دێت ئه‌گه‌ر له هه‌ر ولاَتێك بێت، ئه‌میش له
چوار ساڵ جارێك دێت له هه‌ندێ شوێنی د یكه‌ش جیاوازه. به‌لاَم
ئه‌وه‌ى له كوردستان و له عێراق به گشتى ده بینین كه
تاكه‌كان ناتوانن به ئازادى ده‌نگ بده‌ن به ڵكو ناتوانن
زۆر جار به ویستى خۆیان نوێنه‌رێك هه‌ڵبژێرن
چ بۆ په‌رله‌مان چ سه‌رۆكى ولاَته‌كه‌یان، ئه‌میش بۆ ئه‌وه
ده گه‌رِێته‌وه كه ئه‌و كه‌سه یان كردۆته كۆیله‌یى بن
ده‌ستى خۆیان چۆنێك بیانوێت ئه‌و های ده‌به‌ن وه‌كو
رِۆبێتێك مامه‌ڵه‌ى له گه‌ڵ ده‌كه‌ن، یان له‌و ولاَته‌ى
ئێمه من پێم وایه كه زۆربه‌ى ده‌نگ ده‌ران به برێك
پاره یان به ئۆتۆمبێل بێت یان به پارچه زه‌وى، هتد، ده‌نگه‌كانیان
ده فرۆشن ئه‌میش به هۆى ئه‌وه‌ى كه حوكمه‌تى ئیمه نه
یتوانیوه وه‌كو پێویست سیسته‌مێكى سه‌ر كه‌وتو دا بنێت بۆ
ئه‌وه‌ى كه كۆمه‌ڵگا ببه‌ن به‌رِێوه بۆیه ناچارى ئه‌وه
ده بن كه مامه‌ڵه به ده‌نگه‌كانیان بكه‌ن، كه زۆربه
شیان چینى گه‌نجن.
ئه‌وه‌ى له هه‌ڵبژاردنه‌كان ده‌بینین رِێژه‌ى زۆرى گه‌نجه
كه به لێشاو رِوو له ده‌نگدان ده‌كه‌ن، به‌لاَم له‌گه‌ڵ
ئه‌وه‌ش كه زۆربه‌یان نازانن ده‌نگ بۆ چ ده‌ده‌ن!. من پێم
وایه كه هۆى زۆرى ده‌نگده‌رى گه‌نج بۆ هه‌ڵبژاردن بۆ ئه‌وه
ده گه‌رِێته‌وه كه پرۆسه‌یه‌كى وه‌ها تازه‌یه له‌لاى
ئه‌و و یانیش له بانگه‌شه‌ى هه‌ڵبژاردن به ڵێنێكى زۆریان
پێداوه، ئه‌میش ئه‌ى بكرێت یان نا؟ یان له‌گه‌ڵ خۆر هه‌لاَت
به‌ڵێنه‌كان وه‌ك خۆیان لێد ێته‌وه خاڵى ده‌بنه‌وه،
یانیش گه‌ر بكرێت ئه‌وه له %50 ئه‌و كارانه بكرێن كه
كارى شه‌خسى و كارى كۆمه‌ڵ نین واتا كێیان رِا لێ‌بوو ئه‌وه
ئه‌یكه‌ن ئه‌گه‌ر نا زۆر به كه‌مى كارى وا بكه‌ن كه سودى
بۆ كۆمه‌ڵ هه‌بێت. ئه‌گه‌ر كۆمه‌ڵێك به‌ر پرس به‌رگرى له‌و
كاره باشانه‌ى حوكمه‌ت بكه‌ن كه به ده‌یان خۆ پیشاندان
بۆ به‌رده‌م بینا ئیداریه‌كان و یان به ده‌یان جار هه‌رِه‌شه‌ى
ئه‌وه كراوه كه سه‌ر رِیگا كانى توجارى بگرن و یان گه‌نجان
رِوو له ده‌ره‌وه‌ى ولاَت بكه‌ن، ئه‌مه‌ش بۆ حوكمه‌ت بۆته
هه‌رِه‌شه ئه‌گه‌رنا ئیستاش باوه‌ر ناكه‌م زۆرێك له‌و به‌ر
پرسانه‌ى كه حوكمه‌ت دایناون به دڵسۆزانه كار بكه‌ن.
هیچ جێگه‌ى باوه‌ر نیه كه نوێنه‌رێكى زۆرمان هه‌بىَ له
په‌رله‌مان كه بیر له چه‌ند كارێكى به سودى گه‌نجانه
بكاته‌وه وه‌ك (سه‌نته‌رێكى گه‌نجان یان بیر له شوێنگه‌یه‌كى
گه‌نجان و لاوان یانیش دانانى سیسته‌مێكى نوێى خوێندن
بكاته‌وه كه له خزمه‌تى خوێندكاران دا بێت بۆ ئه‌وه‌ى
خوێندكار پێش بخات) هتد..
به‌لاَم ئه‌و نوێنه‌ره‌ى كه به چه‌ند ده‌نگێكى ساخته
یان به كرِینى چه‌ند ده‌نگێك چووبێته سه‌ر كورسى په‌رله‌مان
بیر له‌و كارانه‌ى گه‌نج بكاته‌وه كه له گه‌ڵ ئه‌وه‌شتدا
زۆر پێویستن یۆ گه‌نج وخوێند كاران بكرێت.ده بینین كه ئه‌مرِۆ
كاتى هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى عێراق هاتووه به‌رپرسان ده
یانه‌وێت به هه‌ر شێوه‌یه‌ك بێت زۆرینه‌ى ده‌نگه كانى گه‌نج
بۆ خۆى ببات و خۆى پێبگه‌ینێته په‌رله‌مان، یان ده بینین
كه دیسان كاتى ئه‌وه هاتووه گه‌نجان كۆ بكرێنه‌وه و بۆ
بانگه شه‌ى هه‌ڵبژاردن به كارى بێنن و خۆیانیان پێسه‌ر
بخه‌ن جا هه‌ر لیست‌و قه‌واره‌یه‌كى سیاسى بێت. یان ده‌یانوێت
له‌و كاته‌دا به ڵێنێكى زۆر به گه‌نجان بدرێت بۆ ئه‌وه‌ى
كه زیاتر بێنه پێشه‌وه‌و ده‌نگیان بۆ كۆ بكه‌نه‌وه،
نمونه‌ش بۆ ئه‌وه كه له هه‌ڵبژاردنى رِابردوو كۆمه‌ڵێك
به لێنیان دا كه زۆربه یان كار‌و رێكخستنى گه‌نج بوو به‌لاَم
وه‌كو بڵقى سه‌ر ئاو هه‌موویان رِۆیشتن یان ده‌یانه‌وێت له‌و
بانگه شه‌یه نوێى بكه‌نه‌وه. به‌لاَم ئیستاش هه‌ر وه‌كو
پێشتر كه به ڵێن درا په‌رله‌مان تارى گه‌نج زیاد بكرێت
له‌ناو ئه‌نجومه‌نى په‌رله‌مان به‌لاَم له ئێستا‌و له‌پێشتریشدا
بینیمان هیچ په‌رله‌مانتارێكى ته‌مه‌ن 25 ساڵى تێدا نه‌هاتبوو
ته‌نیا بۆ ده‌نگ كۆكردنه‌وه‌ى خۆیان ئه‌و قسه‌یان بلاَو
كرده‌وه كه گرینگى بدرێت به گه‌نجان به‌لاَم ده‌بینین
كه ته‌مه‌ن به‌سه‌ر چووه كان له‌ناو په‌ر له‌مان كار‌و
پرِۆژه بۆ گه‌نجان دا ئه‌رِێژن و كاریان لێ ئه‌كه‌ن. ئاخر
من لێره‌وه پرسیار له‌و به‌رپرسه‌انه ده‌كه‌م كه گه‌نجانمان
له به‌رامبه‌ر چى ده‌نگ بده‌ن كه زۆربه‌ى به‌ڵێنه‌كانیان
دوور بن له رِاستى و ته‌نیا بانگه شه‌ى هه‌ڵبژاردن بن.
گه‌نجانمان به‌و ئومێده ده‌نگ ده‌ده‌ن كه ببێته مایه‌ى
به‌دیهێنانى خه‌ون و ئاواته‌كانیان كه كێ ئه‌م خه‌وانانه‌یان
بۆ دێنێته‌دى ئه‌وه‌ى كه ده‌نگى بۆ ده‌ده‌ن و ده‌بێته
نوێنه‌ریان، به‌لاَم ئایا ئه‌و نوێنه‌ره كار بۆ ئامانجه‌كانى
گه‌نج ده‌كات یان هه‌ر خه‌ریكى راباردن و گیرفانپرِكردن ده
بێت؟.
یانیش به‌و ده‌نگه‌ى ئه‌وان خیانه‌ت له ئه‌وان بكات كه
به دزین و بردنى ئه‌و به شه پاره‌یه‌ی كه بۆ ئه‌وان
دانراوه بیبات و بۆ خۆى له سه‌روه‌ت و سامانى خۆى سه‌رف
بكات و پێى رِا بوێرىَ له ئوتێله‌كان و شوێنه كانى تر.
ئاخر گه‌نجى ئێمه برِواى به چى هه‌بێت كه ده‌نگ به كىَ
بدات و یان نه‌زانێت چى به‌سه‌ر ئه‌و ده‌نگه‌ى دێت و بۆ
كوىَ ئه ر ِوات؟.. |