ئەفغانستان ... گرنگترین پێشهاتەكان لە ماوەی 48 كاتژمێری رابردوو

ئەفغانستان ... گرنگترین پێشهاتەكان لە ماوەی 48 كاتژمێری رابردوو

چركە بە چركە ئەفغانستان كەوتە دەستی تاڵیبانەوە


زاری كرمانجی – مەهدی محەممەد : دوای ئەوەی ئەمەریكا گڵۆپی سەوزی بۆ تاڵیبان هەڵكرد، بە ماوەیەكی زۆر كەم بەشی زۆری خاكی ئەفغانستانی كۆنترۆڵكردووە، لە ئێستادا تاڵیبان لە خۆئامادەكردن دایە بۆ دروستكردنی حكومەتی كاتی بۆ دەوڵەتە نوێیەكەی.
بەرپرسانی بزوتنەوەی تاڵیبان ڕۆژی دووشەممە ڕایانگەیاند، كە رووبەرووی هێزە حكومییە دەرەكیەكان یان هاوڵاتیانی مەدەنی لە سەرتاسەری ئەفغانستاندا نابێتەوە و دۆخەكە ئارامە، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا بە سەدان كەس لە ئەفغانیەكان هەوڵدەدەن لە ڕێگەی فڕۆكەخانەی كابولەوە وڵات جێبەهێڵن .

گرنگترین پێشهاتەكان لەسەر زەوی و سیاسی لە ئەفغانستان و دەوروبەری :

* فەرماندەیەكی تاڵیبان وتی كە گروپەكە لە كابول ڕێنماییان بە چەكدارانی داوە كە خەڵكی مەدەنی نەترسێنن و رێگەیان پێبدەن كە چالاكی ئاسایی خۆیان دەستپێبكەنەوە .

* فەرماندەی تاڵیبان: زۆر زووە باس لەوە بكەین كە بزووتنەوەكە چۆن دەست بە كار دەكات و دەمانەوێت هەموو هێزە بیانییەكان وڵاتەكەمان بەجێبهێڵین پێش ئەوەی بەردەوام بین لە بنیاتنانەوەی .

* نوێنەری مەكتەبی سیاسی تاڵیبان لە قەتەر سوهەیل شاهین: حكومەتێكی نوێی ئەفغانستان ئەو كەسانە دەگرێتەوە كە ئەندامی بزووتنەوەكە نەبوون .

* بەرپرسی ئەمەریكا: زۆربەی دیپلۆماتكارە ڕۆژئاواییەكان دوای ئەوەی تاڵیبان كۆنترۆڵی پایتەختی ئەفغانستانیان كرد، كابوڵیان جێهێشت .

* سەربازانی ئەمریكا لەفڕۆكەخانەی كابول دەسترێژی گوللە لە هاوڵاتیان دەكات و راپۆرتی مردنیش لەو ڕووداوەدا دەدات .

* زیاتر لە 60 وڵات داوای كردنەوەی ڕێگا بۆ هاوڵاتیان و بیانییەكان دەكەن كە خوازیارن ئەفغانستان جێبهێڵن .

* بەرپرسی تاڵیبان: زیاتر لە 90٪ بینای حكومەت و نزیكەی هەموو بازگەكانی سەرەكی لە كابوڵ لەژێر كۆنترۆڵی بزووتنەوەكەدان و فەرمان بە چەكداران دەكات هیچ زیانێكیان بەر نەكەوێت . 

* توركیا: ئەركی هێزەكانمان بۆ پاراستنی فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی كابول بەردەوامە.

* كازاخستان بوونی ئەشرەف غەنی سەرۆكی پێشووی ئەفغانستان لەسەر خاكی خۆی ڕەتدەكاتەوە . 

* تاجیكستان: فڕۆكەكەی ئەشرەف غەنی نەهاتۆتەوە ئاسمانی ئێمە و لەسەر خاكی ئێمە دانەبەزیووە.

* وەزیری بەرگری بەریتانیا بن واڵاس: تاڵیبان كۆنترۆڵی ئەفغانستان دەكات، هێزەكانی بەریتانیا و ناتۆ چیتر شەڕی چەكداران ناكەن .

* وەزیری هێزە چەكدارەكانی فەرەنسا فلۆرانس بارلی: سوپای فەرەنسا تا كۆتایی ڕۆژی دووشەممە یەكەم چۆڵكردنی هاوڵاتیان لە ئەفغانستان ئەنجام دەدات .

* مۆسكۆ: باڵیۆزی ئێمە لە كابول ڕۆژی سێشەممە لەگەڵ ڕێكخەری سەركردایەتی تاڵیبان كۆدەبێتەوە .

* تاڵیبان بۆ باڵیۆزخانەی ڕووسیا لە كابول دەڵێت " یەك موو لە سەری دیپلۆماتكارە ڕووسیەكان ناكەوێت " .

* چین: هیوادارین شەڕی ئەفغانستان كۆتایی پێبێت و تاڵیبان بەڵێنەكانی خۆی جێبەجێ بكات و هەموو دەركەوتەكانی تیرۆر كۆتایی پێبێت .

* تاڵیبان چەك لە هاوڵاتیان وەردەگرێتەوە .

* وەزارەتی دەرەوەی قەتەر: هەموو هەوڵی خۆمان دەدەین بۆ دڵنیابوون لەوەی دیپلۆماتكار و كارمەندە بیانییەكان لە ئەفغانستان بپەڕنەوە .

* ئەڵمانیا: چۆڵكردنی فڕۆكەخانەی كابول بەهۆی بلۆكی ڕاڕەوەوە وەستاوە لەلایەن ئەو كەسانەی دەیانەوێت وڵات بەجێبهێڵن .

* رەئیسی: داوا لە هەموو لایەنە ئەفغانییەكان دەكەین كە بگەنە كۆدەنگی نەتەوەیی و ئێران پابەندە بە سیاسەتی دراوسێی باش لەگەڵ ئەفغانستان.

*كەناڵەكانی تەلەفزیۆنی ئەفغانی دەست دەكەن بە پەخشكردنی قورئان .

* وەزیرانی دەرەوەی یەكێتی ئەوروپا ئەمرۆ كۆبوونەوەی بەپەلە دەكەن بۆ تاوتوێكردنی كەوتنی ئەفغانستان بۆ سەر تاڵیبان.

*شا مەحمود قورشی وەزیری دەرەوەی پاكستان: دیالۆگی هەمەلایەنەی نێوان هێزە ئەفغانییەكان تاكە ڕێگایە بۆ گەیشتن بە یەكلاكەرەوەیەكی سیاسی لە ئەفغانستان .

بەرگری ئۆزبەگی: بەرگری ئاسمانی ئێمە فڕۆكەیەكی سەربازی ئەفغانی كردە خوارەوە كە هەوڵیدا سنوورەكانمان پێشێل بكات .

* وەزارەتی دەرەوەی تاجیكستان: فڕۆكە سەربازییەكانی ئەفغانستان لە فڕۆكەخانەی شاری بێختار-ی باشوری ولات بە زیاتر لە 100 سەربازەوە نیشتەوە .

* بەحرەین بۆ دەستپێكردنی ڕاوێژ لەگەڵ وڵاتانی تری عەرەبی كەنداو لەسەر بارودۆخی ئەفغانستان لە هەوڵدایە .

* سعودیە داوا لەخەڵكی ئەفغانستان دەكات كە بڕیاری هەڵبژاردنی سیاسی خۆیان بدەن، داوا لە تاڵیبان و لایەنە ئەفغانیەكانی تر دەكات كە ژیان و ماڵ و سامان بپارێزن.

* تاڵیبان بانگهێشتی فەرمانبەرانی دەوڵەت دەكات بۆ گەڕانەوە بۆ سەر كار .

* "ئەسۆشیەتد پرێس" لە زاری سوپای ئەمریكاوە هاتووە: 7 كەس لە فڕۆكەخانەی كابول كوژراون .

*ئەنجومەنی ئاسایش داوای كۆتاییهێنان بەتوندوتیژی و پێكهێنانی حكومەتی فرەیی دەكات لەئەفغانستان .

* موفتی گەورەی عومان پیرۆزبایی لە ئەفغانییەكان دەكات بەبۆنەی "كرانەوە و سەركەوتن بەسەر داگیركەران"

* بایدن: ئەركی ئێمە لە ئەفغانستان هەرگیز نەبووە دەوڵەت لەوێ دروست بكەین .

* ئۆزبەكستان پێشوازی لە 46 فڕۆكەی ئەفغانی ڕاگەیاند كە سەدان سەربازی هەڵاتوو لە وڵاتەكەیان هەڵگرتبوو .

* وەزیری پێشووی بەرگری ئەفغانستان بەڵێن دەدات بەم نزیكانە بگەڕێتەوە نیشتمان .

* هەنیە پیرۆزبایی لە تاڵیبان دەكات بەبۆنەی "داڕمانی داگیركاری" لە ئەفغانستانەوە .

* مەلالە یۆسفیزی چالاكوانی پاكستانی نیگەرانی خۆی بۆ ژنان و كەمینەكان دەردەبڕێت دوای ئەوەی تاڵیبان ئەفغانستانی داگیركرد .

*توركیا پلانی پاراستنی فڕۆكەخانەی كابول چۆڵ دەكات، ئامادەیی بۆ پشتیوانی تەكنیكی پشتڕاست دەكاتەوە ئەگەر تاڵیبان داوای بكات .

* كۆمارییەكان پێشنیاری لابردنی بایدن دەكەن دوای ڕووداوە ناخوازراوەكەی ئەفغانستان .

* وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا ڕەتیدەكاتەوە لێدوان بدات لەسەر ئەوەی ئایا غەنی هێشتا سەرۆكی ئەفغانستانە .

* پنتاگۆن: لە دوایین ڕۆژدا لە ئەفغانستان هیچ هێرشێكی ئاسمانیمان ئەنجام نەداوە.

 

 

 

 

 

 

زۆرترین بینراو