بافڵ و قوباد!

ژیروان نوری
دەگێڕنەوە لەگوندێک مەڕدارێک ویستویەتی مارێک بکوژیت، کلکی قوت دەکات، هەڵبەتە تەبیعەتی مار وایە لەکلکی خۆی خۆشنابێت، دیارە خەڵکی ئەو گوندە پێدەڵێن دەبێت دوور دوور بڕۆێت ئەگەرنا مارەکە دەتکوژێت.
بەقسەی خەڵکی گوندەکە دەکات دەڕوات بۆ شوێنێکی دوورتر لەو شوێنەی خۆی، رۆژێک وا رێک دەکەوێ شوانێک پێش مەڕەکانی دەکەوێت، دەچێتە ئەو شوێنەی ئەو پیاوەی لێیە، لەڕێگا مارەکە رێیان لەگەڵ دەکات دەچێتە سەرپشتی مەڕەکان مانەوەیان لەرێگا بەهیچ شێوەیەک لەو مەڕدارە دانابڕێت تا دەگاتە نزیک شوێنی ئەو کەسەی کلکی قوت کردووە، بۆ شوانەکەش جێگایی سەرسوڕمانی و پرسیارکردن بوو، مارێک ئەو هەموو شەوە لەگەڵی بووە لەرێگا و دانەبڕاوە بۆ لێرە لای داوە، دەکەوێتە دوای دەبینێت مارەکە دەچێتە ژێر جل و بەرگی ئەو پیاوە ک خەریکی کشتوکاڵکردن بووە، شوانەکە دەچێتە لای دەپرسێت باشە بۆچی لەفڵانە شوێن مارێک لەگەڵم ماوەتەوە هاتۆتە ئێرە بەسەرپشتی مەڕەکان و جارجار رێگایی دەبڕی کە گەیشتینە ئێرە ئێما دەمانویست رێگا زیاتر ببڕین بەڵام لەگەڵ ئێمە بەرەوام نەبوو، ئەویش بەسەرهاتەکەی بۆ گێڕاوە، پێگوت لەژێر جلەکانی تۆ حەشاردراوە، دەچن مارەکە دەکوژن.
ئێستا هەڵمەتێکی بافڵ تاڵەبانی بەهاوکاری قوبادی برای و هێزی کۆماندۆی شێخ جعفر و پشتیوانی کۆسرەت رسوڵ ، گۆڕانکاریەکانی بەکلک قوت کردن دەستپێکردووە، دامەزراوەی سەربازی ، هەواڵگری لەژێر دەست دەرهێناوە، دەیەوێت رێگا بۆ خۆی قوباد خۆش بکات چیتر ماڵی شێخ جەنگی ئەو مارەی جارانی ناو یەکێتی نەبن.
ئێستا لاهور تەنیا سەرۆکی هاوپەیمانی هەڵبژاردنەکانی بەدەستەوە دەمینێت شتێک نامێنێت بەناوی سەرۆکایەتی ئایا بێدەنگی لاهور چی دەگەیەنێت  لەکلکەی خۆی خۆش دەبێت یان نا، مانورێکی سیاسی و سەربازی وەک بافڵ دەستپێدەکات یان دەچێتە بەغدا چاوەڕوانی پانکردنەوەی سەری خۆیەتی.

بابەتى پەیوەندیدار بیروڕا

زۆرترین بینراو