بڕیار: كلارنێت ئارامیم پێ دەبەخشێ

بڕیار: كلارنێت ئارامیم پێ دەبەخشێ

سۆما ئیسماعیل – رواندز :
 بڕیار ئەرسەلان ئەحمەد ی تەمەن 25 ساڵ دانیشتووی قەزای رواندزە و دەرچووی پەیمانگەی هونەرە جوانەكانی رواندز و كۆلێژی هونەرە جوانەكانی هەولێرە، ئەو لە رێگەی كلارنێتەكەیەوە كار لەسەر بەرهەمێكی موزیك دەكات و لەماوەیەكی نزیكدا كارەكانی تەواو دەبێ. 
بریار لەبارەی ژەنینی كلارنێتەوە بە زاری كرمانجی وت"لەكاتی ژەنینی ئامێری كلارنیتدا، هەست و رووحییەتێكی تایبەتت پێ دەبەخشێ و وات لێ دەكات ئەم ئامێرەت لا زیاتر خۆشەویست بێت و، هەمیشە پەیوەست بیت بە عەزفكردن و تەمرین و لێی دانەبڕێت".
بریار باس لەوەش دەكات كە لە چەندین چالاكی و فیستیڤاڵ و كۆنسێرت بەشداریكردووە، لەگەڵ چەندین ڤیدیۆ كلیپ و كاری موزیكی، ئەو پێی وایە بەراورد بە ساڵانی رابردوو ئێستا بایەخی زیاتر بە هونەرو موزیكار دەدرێ.

بابەتى پەیوەندیدار جۆراوجۆر

زۆرترین بینراو