خاتوون زین بەرزنجی: شیعر هیوایەتێکە لە خوێنم دایە

خاتوون زین بەرزنجی: شیعر هیوایەتێکە لە خوێنم دایە

محەمەد ئامۆکەیی_ زاری کرمانجی: لە دیدارێکی زاری کرمانجی د.خاتوون زین حەسەن بەرزنجی، کە خاوەن چەند دەربڕینێکە قسە لەسەر دونیای شیعر و هەروەها باس لە نوسینەکانی خۆی دەکات، رایدەگێنت" وەک شیعر لەبنەماڵەی ئێمە هەموویان هەرنووسینیان هەیە مامەکانم، باوکم، وخۆشم بەپێکات پێنووس دەجوولێنم، شیعرەکانی من زۆربەیان دووبابەتن
نیشتیمانی و سۆزداری
بواری نیشتیمانیەکەم، وەک ئەوانەی لەسەرعفرین، ریفراندۆم، کوردانی رۆژهەڵات و باکوور نوووسیومە."

دەشڵێت" بەڕای من شیعر هەستووسۆزێکی تایبەتە کەلەکاتی پێووست ئەو هەستە درووست دەبێت، بە دڵنیای رزگارکەری جوانیە، بەڵام هندێک شاعیری دەربار پەیدادەبن کەجوانی نابینن وبێ دەنگ دەبن کەپیشەیان کەس پەرستیە، ئەوە باش نیە." من لەبەرکاری پزیشکیم زۆر سەرم نەخستۆتە سەربواری شیعر، بەڵام هیوایەتێکە لەخوێنم دایە، بۆیە نازانم لەئەدەبێ کوردی لەکوێدایە."

گووتیشی" خراپ شکانەوەی کۆمەڵگە بۆ شیکردنەوەی هەستی ئافرەتە، بۆیە لەوانەیە کەمێک زەحمەت بێ لەسەرهەستی ناسکی ئافرەت بنووسێ، ئافرەت دەتوانێ کاریگەر ی باشی هەبێت، بەشەرتێک بوێر بێ وبتوانێ باسی هەمووشتێک بکات."
خاتوون زین بەرزنجی، ئەوەشی خستەڕوو" دوای دانانی کۆتا خاڵ زۆر جارگریانم وەستاوە، چونکە هەندێک شعر پێووستی بەڕشتنی فرمێسک هەیە، هەندێ جاریش هەناسەیەکی قووڵ کە هەست دەکەم رووحم ئاسوودەبوە، ئەمەوێت ئەمش بڵێم" خۆزگەکانم ئەوەیە کەخاوەن دەوڵەتی کوردی بین و رۆڵەکانم ژیانیان ئاسایی بێ، ئەوەی من بینومە ئەوان نەیبینن، هیوام وایە کورد یەکگرتووبێ و لەپشت یەک بێت، تاخۆێنی شەهیدانمان بەفیڕۆ نەچێت.

زۆرترین بینراو