خشتەی دابەشکردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم گۆڕانکاری بەسەردا هات

خشتەی دابەشکردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم گۆڕانکاری بەسەردا هات

بڕیار بوو ئەمڕۆ مووچەی چەند شوێنێکی تری فەرمانبەرانی هەرێم دابەشبکرێت، بەڵام لیستی دابەشکردنی مووچە گۆڕانکاری بەسەردا هات و ئەمڕۆ تەنها مووچەی یەک شوێن دابەشدەکرێت.

بەپێی ئەو خشتەی کە وەزارەتی دارایی و ئابوری حکومەتی هەرێمی کوردستان بڵاویکردۆتەوە، ئەمڕۆ یەكشەممە ٧ی تشرینی دووەمی ٢٠٢١ مووچەی ئەنجومەنی ئاسایش بۆ مانگی ڕابردوو دابەشدەكرێت".

بڕیاربوو ئەمڕۆ لەگەڵ دابەشکردنی مووچەی ئەنجوومەنی ئاسایش، مووچەی خانەنشینی پێشمەرگە و دەزگای ئاسایشی گشتیش دابەشبكرێت.

زۆرترین بینراو