داوای بە قەزاكردنی ناحیەی سیدەكان دەكرێت

داوای بە قەزاكردنی ناحیەی سیدەكان دەكرێت

زاری كرمانجی-سیدەكان
 موسا داود چالاكوان و بەرپرسی تۆری رێكخراوەكانی سیدەكان، بە زاری كرمانجی گووت "بە ئامانجی گەیاندن و پێشکەشکردنی پڕۆژەی بەقەزاکردنی ناحیەی سیدەکان و تاوتوێ کردنی ڕێکارە یاساییەکان و گرنگی بەقەزابون و فراوان بوونی ناوچەکە لەڕویی یٔیدارییەوە، رۆژی  ٩-٦-٢٠٢١ وەک دەستەی بەقەزا کردنی ناحیەی سیدەکان، سەردانی ئەنجومەنی پارێزگای هەولێرمان کرد ".
راشیگەیاند " لەلایەن دکتۆر عەلی رەشید سەرۆکی ئەنجومەنی پارێزگای هەولێر و ژمارەیەک لە ئەندامانی ئەنجومەن بەگرنگی و بایەخەوە  ھەلسەنگاندن بۆ پڕۆژەکە کراو پێشوازی لە خواست و داواکاری خەڵکی تێکۆشەری ناوچەی سیدەکان بەگشتی کرا.

زۆرترین بینراو