دوو ساڵ خزمه‌تگوزاری و چاكسازی به‌رده‌وام

 

جـــــوان ئیمام

دوو ساڵی ته واو  به‌سه‌ر ده‌ست به‌كاربوونی مه‌سرور بارزانی تێپه ڕی وه‌ك سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان ، سه‌ره‌ڕای دوو ساڵی زۆر سه‌خت و دژوار و دووساڵی پرده‌ستكه‌وت و پرۆژه‌ بوون بۆ هه‌رێمی كوردستان . سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان له‌ماوه‌ی دووساڵی ڕابردوو توانی به‌سه‌ر ته‌واوی پلان و به‌ربه‌سته‌كان زاڵ بێت و ئامانجه‌كه‌ی بپێكێت كوردستان به‌ره‌و ئاراسته‌یه‌كی تر ببات له‌ هه‌موو سێكته‌ره‌كاندا له‌ ڕووی كشتوكاڵ و گه‌شتوگوزارو ڕێگاو بان وبه‌تایبه‌ت كه‌ له‌م دووساڵه‌ په‌تای كۆرۆنا به‌پانتاییی یه‌كی زۆرەوه‌ ڕووبه‌ ڕووی مرۆڤایه‌تی بوویه‌وه‌ له‌ هه‌مانكاتدا له‌ كوردستان بودجه‌ بڕدرا له‌لایه‌ن حكومه‌تی عیراقه‌وه‌ به‌ڵام كاروانی حكومه‌ت به‌رده‌وامبوو وه‌ك ئه‌و شه‌مه‌نده‌فه‌ره‌ی ڕێگای خۆی ده‌گرێت هیچ به‌ربه‌ستێك ناتوانێت ڕاگرێت ، ئاشكرابوو زۆر به‌ربه‌ست له‌به‌رده‌م حكومه‌ت هه‌بوون له‌ ماوه‌ی دوو ساڵی ڕابردوو بێ گوێ دانه‌ به‌ربه‌سته‌كان تیمی حكومه‌ت توانی سه‌ركه‌وتنی گه‌وره‌ به‌ده‌ست بێنێت بێ جیاوازی له‌ زاخۆ تا خانه‌قین كاروانی ئاوه‌دانی باڵ به‌سه‌ر وڵاتدا بكێشێت ،له‌لایه‌كی تره‌وه‌ حكومه‌ت باشترین چاكسازی ئه‌نجامدا توانی ژێرخانێكی به‌هێزی ئابووری دروستبكات ئه‌و نا شه‌فافیه‌ته‌ی له‌ داهات هه‌بوو نه‌یهێشت و ڕۆتینیات به‌ره‌و له‌ناو چوون چوو چاكسازی پرۆژه‌یه‌كی فراوانه‌ كاتی ده‌وێت و هه‌رگیز كۆتایی نیه‌ و پرۆسه‌یه‌كی به‌رده‌وامه‌ له‌ناو وڵاتدا ئه‌نجام ده‌درێت . هه‌ر له‌ دوو ساڵی ڕابردوو سه‌دان كارگه‌و هه‌لی كار له‌ كوردستان دروستبوون سه‌ره‌ڕای نه‌بوونی بودجه‌و شه‌ڕ فرۆشتنی په‌كه‌كه‌و مه‌ترسی سه‌رھه‌ڵدانه‌وه‌ی داعش كوردستان له‌ ڕووی ئارامیه‌وه‌ هه‌ر له‌ پێشه‌نگ مایه‌وه‌  بۆته‌ سه‌كۆیه‌ك بۆ سه‌ركرده‌كانی جیهان بۆ دۆزینه‌وه‌ی چاره‌سه‌ری یه‌كجاره‌كی بۆ پرس و كێشه‌ له‌سه‌ره‌كان و جگه‌ له‌وه‌ی له‌ناوخۆی كوردستان كه‌ هه‌نگاوی زۆر نراوه‌ له‌ سه‌ر ئاستی نێوده‌وڵه‌تی و دبلوماسی په‌یوه‌ندی زۆر باش دروستكراوه‌ و سه‌دان كۆمپانیای بیانی له‌م دووساڵه‌ ڕووی له‌ كوردستان كردووه . دووساڵ ته‌مه‌نی كابینه‌ی نۆیه‌م ماوه‌ كه‌ چاوه‌رێ ده‌كرێت دووساڵی پر پرۆژه‌و ده‌ستكه‌وت و ئاوه‌دانی وڵات بێت سه‌ره‌رای هه‌موو به‌ربه‌سته‌كان .

بابەتى پەیوەندیدار بیروڕا

زۆرترین بینراو