دوو مامۆستای زانکۆی سۆران سەرپەرشتی پاڵەوانیەتیەکی نێودەوڵەتی دەکەن 

دوو مامۆستای زانکۆی سۆران سەرپەرشتی پاڵەوانیەتیەکی نێودەوڵەتی دەکەن 

سەردار جەبار ـ سۆران

پاڵەوانیەتی خۆرئاوای  ئاسیا لەسەر ئاستی لاوان  لەلایەن فیدراسیۆنی  تۆپی پێی ئاسیا سەرپەرشتی دەکرێت و یاریگەکانی عێراق باوەشیان بۆ  یارییەکانی ئەم پاڵەوانەتیە کردۆتەوە دوو مامۆستای زانکۆی سۆران یـش لەنێو لیژنەی  سەرپەرشتی یارییەکانن.

لەئێستدا یارییەکانی خۆرئاوای ئاسیا لە وڵاتی عێراق لە شارەکانی ( هەولێر و بەسڕە) بەڕێوەدەچن و  بۆ ماوەی هەفتەیەک بەردەوامیان دەبێت و وڵاتانی بەشدار لە پاڵەوانیەتیەکە دابەش بوون بۆ سەر دوو کۆمەڵە.
کۆمەڵەی یەکەم :
 یاریەکانی لە شاری بەسرە ئەنجام دەدرێن پێک هاتوون لە هەرپێنج وڵاتانی ( عێراق - فەڵەستین - یەمەن - بەحرەین - کوێت )
کۆمەڵەی دووەم :
یاریەکانی لە شاری هەولێر ئەنجام دەدرێن پێک هاتوون لە هەرچوار وڵاتانی ( سووریا - ئیماڕات - ئەردەن - لوبنان )
بۆ ئەم پاڵەوانەتییە بەشێوەیەکی فەرمی لەلایەن فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئاسیا  هەردوو مامۆستا لەفاکەڵتی پەروەرد ـ سکوڵی وەرزشی زانکۆی سۆران (ئازا ئەحمەد و کارزان کەریم)هاوشانی جەلال سەعید ئەندامی فیدراسیۆنی تۆپی پێی کوردستان  بانگهێشتکراون بۆ بەشداریکردن لەئەرکی سەرپەرشتی کردن و ڕێکخستن ئەم پاڵەوانییەتییە.

هەروەها بڕیارە هەردوو بەڕێزان لەلایەن وڵاتانی ئاسیا بانگهێشت بکرێن بۆ ئەوەی ئەرکی زیاتریان پێ بدرێت لە خول وپاڵەوانیەتیە وەرزشییە جیهانی و نێودەوڵەتییەکان.

زۆرترین بینراو