دۆناڕۆما نەچووە بەرشەلۆنە

دۆناڕۆما نەچووە بەرشەلۆنە

زاری كرمانجی- ئاژانسییە هەواڵییە وەرزشییەكان: راپۆرتێكی رۆژنامەوانی ئیسپانی  نهێنی شكستی گواستنەوەی گۆڵپارێزی ئیتاڵی جیانلویجی دۆناڕۆما بۆ یانەی بەرشەلۆنە ئاشكراكرد. دۆناڕۆما بە گرێبەستێك و بۆ ماوەی پێنج وەرز لە مامەڵەیەكی بێ بەرامبەردا چوە پاڵ یانەی پاریس سان جێرمان، دوای بەسەرچوونی گرێبەستەكەی لەگەڵ یانەی ئەی سی میلان و هەڵوەشاندنەوەی بۆندەكەی. رۆژنامەی موندۆ دیپۆرتیڤۆ ئاشكرایكردوە، مینۆ رایۆلای بریكاری كارەكانی دۆنارۆما لە ئەم هاوینەدا گۆڵپارێزی ئیتاڵی پێشكەشی بەرشەلۆنە كردوە. رایۆلا داوای موچەی ساڵانەی 12 ملیۆن یۆرۆی كرد بۆ دۆناڕۆما بە بێ باج، كە بەرشەلۆنە راستەوخۆ رەتیكردەوە، چونكە بەرشە لە رووی ئابورییەوە كێشەی هەیەو نەیدەتوانی ئەو بڕە پارەیە دابین بكات. رایۆلا رازی بوو بە كەمكردنەوەی موچەی دۆنارۆما لە وەرزی یەكەمدا بە مەرجێك لە وەرزی دووەمدا 24 ملیۆن یۆرۆ وەربگرێت، بەڵام بەرشەلۆنەش ئەو پێشنیارەی رەتكردەوە. رۆژنامەكە ئاماژەی بەوە كردوە بەرشەلۆنە ئەوەشی پێباش بووە كە پارێزگاری لە مارك ئەندرێ تێر شتیگن بكات و كێشە بۆخۆی درووست نەكات لەگەڵ ئەو گۆڵپارێزە. هەروەها ئەوەشی روونكردەوە كە دۆناروما رازی بووە ببێتە دووەم گۆڵچی بەرشەلۆنە، بەڵام بەو مەرجەی لە وەرزەدا لانیكەم 15 یاری ئەنجام بدات.

بابەتى پەیوەندیدار وەرزشى

زۆرترین بینراو