راگەیاندنی ئیدارەی سەربەخۆی سۆران لە قۆناغی كۆتاییە

راگەیاندنی ئیدارەی سەربەخۆی سۆران لە قۆناغی كۆتاییە

زاری كرمانجی- سۆران: بەپێی ئەو زانیارییانەی لە چەند سەرچاوەیەكی حكومی و حزبی دەست زاری كرمانجی كەوتوون، راگەیاندنی ئیدارەی سەربەخۆی سۆران گەیشتۆتە كۆتایی و تەنها راگەیاندنی ماوە.
بەپێی زانیارییەكان، سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان لە سەردانێكی بۆ سۆران كە واچاوەڕوان دەكرێت بەر لە هەڵبژاردنەكانی پەرلەمانی عێراقی بێت، جگە لە راگەیاندنی چەندین پڕۆژەی گرنگ و ستراتیژی لە هەمانكاتیشدا ئیدارەی سەربەخۆی سۆران رادەگەینێت، كە لەهەر چوار قەزای سۆران، رواندز، چۆمان و مێرگەسۆر پێك دێت.
هەڵگورد شێخ نجیب، قائیمقامی سۆران لەمبارەوە بە زاری كرمانجی گووت" بابەتی ئیدارەی سەربەخۆی سۆران لە قۆناغی كۆتاییە و زۆر بەجددی كاری لەسەر كراوە و دەشكرێت، تەنها ماوە میكانیزم و كاتی راگەیاندنی دیاری بكرێت، ئەمەش لە چوارچێوەی ئەجندای كارەكانی جەنابی سەرۆكی حكومەتە، بۆیە نازانین كاتی راگەیاندنی چ رۆژێك دەبێت، بەڵام تەواو بووە بە دڵنیاییەوە ئەم هەواڵە خۆشە رادەگەیندرێت".

 

زۆرترین بینراو