روونكردنه‌وه‌یه‌ك لەسەرپەرشتیاری ئیدارەی سۆران

روونكردنه‌وه‌یه‌ك لەسەرپەرشتیاری ئیدارەی سۆران

زاری کرمانجی - سۆران:


ھەڵگورد شێخ  نەجیب،سەرپەرشتیاری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران لە روونکرنەوەیەدا رایگەیاند:
 دوێنێ له‌ ئه‌نجامی گردبونەوەی چەند قوتابییەک و داخستنی شەقامی سەرەکی ھاووڵاتییان لە لایەن ئەو قوتابییانەوە، بە داخەوە‌ ئۆتۆمبێلێك سه‌رپێچی ده‌كات و یه‌كێك له‌ قوتابییه‌كان بریندار دەبێت. 
ئه‌و رووداوه‌ جێگای نیگه‌رانی ئێمه‌یه‌و هیواخوازین قوتابی پێكێنراو زوو چاكببێته‌وه‌.
 هه‌روه‌ها له‌رێگای ده‌زگا ئه‌منیه‌كانیشه‌وه‌ هه‌وڵ ده‌ده‌ین شوفێری ئۆتۆمبێل بدۆزرێته‌وه‌و به‌پێی یاسا بدرێته‌ دادگاو  لێپێچینه‌وه‌ی تووندی له‌گه‌ڵ بكرێت  و سوپاسی خەمخۆرانی ئەو قوتابیەش دەکەین.
سەرپەرشتیاری ئیدارەی سۆران دەشڵێت : بۆ رای گشتیش رای ده‌گه‌یه‌نین، وێرایی پشتگیریمان بۆ ھەموو گردبوونه‌وه‌یه‌كی مه‌ده‌نیانه‌ بۆ هه‌ر داواكاری و داخوازیه‌ك، بەڵام پێویسته‌ له‌ چوارچێوه‌ی یاسای بێت و مۆله‌ت دراوبێت، تاكوو بتووانین گیانی داواكاریانیش بپارێزین، بۆیه‌ ئه‌و گربونه‌وانه‌ی به‌بێ مۆڵەت ئه‌نجام ده‌درێن سه‌رپێچیكاری ئه‌نجامده‌ر به‌پێی یاسا كاردانه‌وه‌ی یاسایی له‌گه‌ڵ ده‌كرێت، هه‌ربۆیه‌ ئه‌و گربوونه‌وه‌ی دوێنێش به‌هۆی بێ مۆڵه‌ت وه‌رگرتن نایاسایی بوو، بۆیه‌ هۆكاری ئه‌و رووداوه‌ش ده‌كه‌وێته‌ ئه‌ستۆی رێکخەرانی گربوونه‌وه‌كه‌.

زۆرترین بینراو