سیخورێك لە ماڵی تالەبانی گیرا

سیخورێك لە ماڵی تالەبانی گیرا

پەیجی كوردساتنیوز ، بڵاوی كردەوە كە سیخورێك لە ناو ماڵی مام جەلال تالەبانی لە دەباشان گیراوە دانی بەوەناوە كە كاری بۆ هاوسەرۆكی یەكێتی كردووە و سیخووری بەسەر خێزانی تاڵەبانییەوە كردووە.
كوردسات نیوز نووسیویەتی " سەرچاوەیەكی باڵا لە یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان رایگەیاند, لەناو ماڵی مام جەلال لە دەباشان سیخوڕ گیراوە و دانیناوە بەوەی كاری بۆ ھاوسەرۆكی پێشووی یەكێتی كردووە و بەكارھێنراوە بۆ مەرامی تایبەتی و لێدان لەبەرژەوەندییە باڵاكانی یەكێتی".
زیاتر نووسراوە " بەمزووانە لەبارەی ئەم كەیسەوە زانیاری زیاتر بڵاودەكرێتەوە".

زۆرترین بینراو