سەركوونسووڵگەری ئەمریكا بە یاوەری شاندێك سەردانی زاری كرمانجی دەكات

سەركوونسووڵگەری ئەمریكا بە یاوەری شاندێك سەردانی زاری كرمانجی دەكات

رۆب والەر، سەركوونسووڵگەری ئەمریكا بە یاوەری شاندێك كە پێكهاتبوون لە بەرپرسی بەشی رۆشنبیری و راگەیاندن، بەرپرسی رامیاری و بەرپرسی پەیوەندییەكان لە كوونسووڵگەری ئەمریكی لە هەرێمی كوردستان سەردانی دەزگای زاری كرمانجیان كرد.
وەڤدی میوان لە لایەن بەڕێوەبەر و ستافی دەزگا پێشوازیان لێ كرا، دواتر لە كۆبوونەوەیەكدا گفتوگۆ لەسەر بارودۆخی ئازادی رۆژنامەگەری و كاری راگەیاندن و ئەو كۆسپانەی دێنە رێگەی رۆژنامەوانان كرا.
دواتر سەركوونسووڵگەر و وەڤدی یاوەری تەواوی بەشەكانی دەزگایان بەسەر كردەوە و دڵخۆشی خۆیان بە بوونی دەزگای لەم شێوەیە لە سۆران دەربڕی. 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

زۆرترین بینراو