سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پیرۆزبایی لە پاتریارکی کەنیسەی ڕۆژهەڵاتیی ئاشووری دەکات

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پیرۆزبایی لە پاتریارکی کەنیسەی ڕۆژهەڵاتیی ئاشووری دەکات

زاری كرمانجی - ئەمڕۆ دووشەممە 13ی ئەیلوولی 2021 مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا، پیرۆزبایی لە قەداسەتی پارتریارک مار ئاوای سێیەم کرد، بە بۆنەی هەڵبژاردن و دەستبەکاربوونی وەک پارتریارکی کەنیسەی ڕۆژهەڵاتیی ئاشووری.

سەرۆکی حکومەت، هیوای سەرکەوتنی بۆ پاتریارک مار ئاوا خواست و پابەندبوونی حکومەتی هەرێمی کوردستانیشی، بە پەرەپێدانی کولتووری بەیەکەوەژیانی ئاشتیانەی نێوان پێکهاتە جۆراوجۆرەکانی هەرێمی کوردستان دووپاتکردەوە. قەداسەتی پاتریارک مار ئاوای سێیەم، سوپاسی سەرۆکی حکومەتی کرد و پێزانینی خۆی بۆ پشتگیریی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ئازادی ئایینی و پاراستنی مافه‌كانی هه‌موو پێكهاته‌كانی كوردستان دەربڕی.

زۆرترین بینراو