شوفێرە هەڵاتووەکە دەستگیرکرا

شوفێرە هەڵاتووەکە دەستگیرکرا

زاری کرمانجی - سۆران:


بەشی پۆلیسی چالاکییەمەدەنیەکانی سۆران، تووانیان دەستبەسەر ئەو ئۆتۆمبێلە دابگرن کە دوێنی شوفێرەکەی دوو قوتابی زامدار کرد و دواتر بە ئۆتۆمبێلەکەی رایکرد.
لەم بارەیەوە عەقیدی مافپەروەر سەران شێخ لەتیف، بەڕێوەبەری پۆلیسی سۆران بەزاری کرمانجی راگەیاند:  بەشی پۆلیسی چالاکییەمەدەنیەکانی سۆران، تووانیان دەستبەسەر ئەو ئۆتۆمبێلە دابگرن کە دوێنی شوفێرەکەی دوو قوتابی زامدار کرد کە گردبوو بوونەوە و دواتر بە ئۆتۆمبێلەکەی رایکردبوو. 
بەڕێوبەرەی پۆلیسی سۆران گووتیشی: دوای دەستنیشان کردنی شوێنی شوفێرەکە تووانرا  ئۆتۆمبێلەکەو شوفێرەکە دەستبەسەربکرێن، دواتر بەپێی یاسا مامەڵەیان لەگەڵ دەکرێت.

زۆرترین بینراو