عیسا بەرگریكارێك لە پۆڵا

عیسا بەرگریكارێك لە پۆڵا

مەهدی محەممەد – رواندز 
 عیسا ئەیوب لە دایكبووی ساڵی 2004 ی رواندزە، هەروەكو خۆی باسی دەكات لە منداڵییەوە شەیدای تۆپ و یاریگە بووە و  لەتەمەنی 10 ساڵی یەكەمین یاریی خۆی لەنێو یاریگەی گەورەی شار ئەنجامداوە.
 ئەو ئێستا لە لە گەڵ تیپی ئاگرین لە هێڵی بەرگری یاری دەكات و هاوڕێیانی بە رامۆس ناوی دەبەن، بەڵام ئەو دەڵێ‌"من نامەوێت لە كەس بچم جگە لە خۆم".
عیسا باس لە سەرەتای دەستپێكردنی یاریی خۆی دەكات "لە تیپی لاوانی ئاگرین دەستم بەیاریكردن كردووەو ئێستاش هەر لەگەڵ ئەو تیپە بەردەوامم".
 عیسا جگە لە تیپی ئاگرین یاریزانی ناوەندی وەرزش و لاوانی رواندز و بۆ وەرزێكیش یاریزانی ئاكادیمیای سۆران بووە"یارییم بۆ ئەكادیمیای سۆران كردووەو توانیمان ببین بە پاڵەوانی خولی ئەكادیمیاكان لەسەر ئاستی هەولێر".
بەهۆی ئاستبەرزی و لێهاتوویی لە یاریكردن لەلایەن تیپی تازە پێگەیشتووانی پێشمەرگەی هەولێر داواكراوە، بەڵام هەروەكو خۆی دەڵێ تاكو ئێستا وەڵامی نەداوەنەتەوە.
عیسا پێی وایە ئاستی وەرزش لە شارەكەیدا بەرەو پێشچووەو یاریزانی تازەپێگەیشتووی لێهاتوو دەركەوتوون، بەڵام ئەوەش دەڵێ‌"پیویستە گرنگی و بایەخی زیاتر بە یاریزانە لاوەكان بدرێت، تاكو لە ئایندەدا بتوانن خزمەت بە وەرزشی شارەكە بكەن و روو لە شوێنی تر نەكەن".
ئامانج و هیوای بەرگریكارە پۆڵاینەكە، یاریكردنە لە یاریگا ئەوروپییەكان و دەڵێ‌"هەر یاریزانێك كۆمەڵێك هیوا و ئاواتی هەیە لە ژیانی وەرزشی خۆی، ئاواتی منیش یاریكردنە لە یاریگە ئەوروپییەكان".

زۆرترین بینراو