كوڕی جێگری فه‌رمانده‌ی هه‌ڵگورد كوژرا

كوڕی جێگری فه‌رمانده‌ی هه‌ڵگورد كوژرا

زاری كرمانجی : شه‌وی رابردوو له‌ سه‌نته‌ری قه‌زای ئاكرێ هاووڵاتی بیلال عوسمان له‌كاتژمێر 8:00 ی شه‌و له‌ ماڵ ده‌چێته‌ ده‌ره‌و رۆژی دواتر ته‌رمه‌كه‌ی به‌ كوژاروی دوزرایه‌وه‌ كه‌ شوێنه‌واری فیشه‌ك له‌سه‌ر جه سته‌ی هه‌بوو.
به‌پێی زانیارییه‌كانی زاری كرمانجی : هاووڵاتی بیلال عوسمان ته‌مه‌ن 34 ساڵ خێزانداره‌و چوار منداڵی هه‌یه‌ پیشه‌ی پاسه‌وانی سنووره‌ ، دوای ئه‌وه‌ی دوێنی شه‌و كاتژمێر هه‌شت له‌ماڵ ده‌چێته‌ ده‌ره‌وه‌ ئه‌مرۆ به‌ كوژراوی له‌ گوندی نێرگزین له‌ سنووری قه‌زای ئاكرێ ته‌رمه‌كه‌ی دوزرایه‌وه‌ و كه‌ شوێنه‌واری فیشه‌ك له‌سه‌ر جه‌سته‌ی هه‌یه‌ و دوای پكشنینكردن له‌ پزیشكی داد له‌ دهۆك له‌ رێوره‌سمێكدا له‌ گوندی سوسنا به‌خاك سپێردرا.
بیلال عوسمان ، ده‌بێته‌ كوری عه‌مید عوسمان هه‌رنی ، جێگری فه‌رمانده‌ی هه‌ڵگۆرد له‌ قه‌زای سۆران.

زۆرترین بینراو