كەش و هەوای رۆژانی جەژن بزانە

كەش و هەوای رۆژانی جەژن بزانە

ده‌سته‌ی كه‌شناسی و بومه‌له‌زره‌زانی عێراق رایگه‌یاند، له‌ رۆژانی جه‌ژنی ره‌مه‌زاندا، ئاسمان به‌گشتی له‌سه‌رتاسه‌ری ناوچه‌كان ساماڵ و هه‌ندێكجار په‌ڵه‌ هه‌ور ده‌بێت و گۆڕانكاریه‌كی ئه‌وتۆ له‌ پله‌كانی گه‌رما رونادات.

ده‌سته‌ی كه‌شناسی و بومه‌له‌زره‌زانی له‌راگه‌یه‌ندراوێكدا رایگه‌یاند، كه‌شوهه‌وای سبه‌ی چوارشه‌ممه‌ له‌ ناوچه‌كانی ناوه‌ڕاستی عێراق شێدار و هه‌ور ده‌بێت و هه‌ندێكجار هه‌وره‌ تریشقه‌ی له‌گه‌ڵدا ده‌بێت، گۆڕانكاریه‌كی ئه‌وتۆش له‌ پله‌كانی گه‌رما رو نادات، له‌ناوچه‌كانی هه‌رێمی كوردستانیش، پله‌كانی گه‌رما چه‌ند پله‌یه‌ك به‌رزده‌بنه‌وه‌ و ئاسمان هه‌ور ده‌بێت، له‌ناوچه‌كانی باشوری عێراقیش، ئاسماڵ نیمچه‌ هه‌ور ده‌بێت و گۆڕانكاری له‌پله‌كانی گه‌رما رونادات. 

ئه‌وه‌شی خسته‌ڕو، كه‌شوهه‌وای ناوچه‌كانی ناوه‌ڕاستی عێراق و هه‌رێمی كوردستان له‌ رۆژی پێنجشه‌ممه‌دا، ئاسمان نیمچه‌ هه‌ور ده‌بێت و پله‌كانی گه‌رماش، چه‌ند پله‌یه‌ك به‌رزده‌بنه‌وه‌، له‌ناوچه‌كانی باشور وڵاتیش، ئاسمان هه‌ور ده‌بێت و هیچ گۆڕانكارییه‌ك له‌ پله‌كانی گه‌رمادا رونادات.

ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، كه‌شوهه‌وای ڕۆژی هه‌ینی سه‌رجه‌م ناوچه‌كانی عێراق وه‌ك و یه‌ك ده‌بێت و ئاسمان به‌گشتی نیمچه‌ هه‌ور ده‌بێت و گۆڕانكاری له‌پله‌كانی گه‌رما رونادات، كه‌شوهه‌وای ڕۆژی شه‌ممه‌ی داهاتوش، له‌ناوچه‌كانی ناوه‌ڕاست و باشوری عێراق ئاسایی ده‌بێت، به‌ڵام له‌ هه‌رێمی كوردستان، ئاسمان به‌گشتی ساماڵ ده‌بێت.

زۆرترین بینراو