لیستێكی دیكه‌ی دابه‌شكردنی مووچه‌ راگه‌یاندرا

لیستێكی دیكه‌ی دابه‌شكردنی مووچه‌ راگه‌یاندرا

زاری كرمانجی - وەزارەتی دارایی و ئابوری حکومەتی هەرێمی کوردستان بڵاوی كرده‌وه‌:  له‌سه‌ر بڕیاری ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هەرێمی کوردستان و به‌ هه‌مان میكانیزمی مانگی پێشوو، سبه‌ی یەکشەممه 27/6/2021 موچه‌ی وه‌زاره‌تی پێشمەرگە و لیواکان دابه‌ش ده‌كرێت.
وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری ئاماژه‌ بۆ ئه‌وه‌ش ده‌كات: هاوکات رۆژی دووشەمە بەرواری 28/6/2021 موچەی هێزەکانی (70) و (80) و وەزارەتی دارایی و ئابووری دابەش دەکرێت.

زۆرترین بینراو