لە رێگای خەلیفان لە دوو روداوی  هاتوچۆدا 11کەس بونە قوربانی

لە رێگای خەلیفان لە دوو روداوی  هاتوچۆدا 11کەس بونە قوربانی

محەمەد ئامۆکەیی_ زاری کرمانجی:

رۆژ بەرۆژ رووداوەکانی هاتووچۆ رووی هەڵکشاندایە، لە ماوەی کەمتر لە 24کاتژمێری رابردوو لە رێگای سپیلک_ خەلیفان، چەند کەسێک بوونەتە قوربانی رووداوی هاتوچۆ.
لەزگین سەباح، بەڕێوەبەری کارگێڕی نەخۆشخانەی هەریر، بەزاری کرمانجی راگەیاند " دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆ هەینی 4 کەس گەیێندرانە بەشی فریاکەوتنی نەخۆشخانەکەمان، دیاربوو رووداوێکی وەرگەڕان لە سەرووی پێچەکانی سپیلک روویدابوو،  یەکێک لەو کەسانەی لە ئۆتۆمبێلەکەدابووە بەر لەگەشتنی بۆ نەخۆشخانە گیانی لەدەستدابوو، سێ کەسەکەی تریش برینداربوونەو بەهۆی سەختی برینەکانیان رەوانەی هەولێرکران."

جێگای بەبیرهێنانەوەیە دوێنێ ئێوارە لە رێگای خەلیفان_ سپیلک، ئۆتۆمبێلێک خۆی دەکێشێت بەدوو ئۆتۆمبێلی تر بەم هۆیەوە کەسێک گیان لەدەستدادات و 6کەسی تریش برینداربوون.

زۆرترین بینراو