لە سنووری دیانا چەند بەنزینخانەیەک سزادران 

لە سنووری دیانا چەند بەنزینخانەیەک سزادران 

زاری کرمانجی - دیانا
لیژنەی ئابووری دیانا بەهاوبەشی لەگەڵ لیژنەی سامانە سروشتیەکان پشکنینیان بۆچەند بەنزیخانەیەکی ناحییەی دیانا کردوو لە ئەنجامدا ژمارەیەکیان سزادران.
نەبەز فەقێ عەوڵڵا، سەرپەرشتیاری نەوت و کانزاکانی دەورووبەری هەولێر بۆزاری بۆ زاری کرمانجی گووتی :   لیژنەیەک لە نەوت و کانزاکان و سامانە سروشتییەکان بەهاوبەشی لەگەڵ لیژنەی ئابووری ناحییەی دیانا و ئاسایش، سەردانی چەند بەنزیخانەیەکمان کرد لە شارەدێی دیانا، پشکنینمان بۆ جۆری بەنزین کرد لە رووی کوڵێتیەوە، دوای دەرچوونی ئەنجامەکان، لە ئەنجامدا ٦ بەنزینخانە سزادران بەهۆی خراپی کواڵێتی بەنزینەکەیان و ١٢ بەنزینخانەش دەستخۆشیان لێکرا بەهۆی باشی بەنزینەکەیان.

زۆرترین بینراو