لە سۆران چەند بەنزینخانەیەک سزادران و دووانیش داخران 

لە سۆران چەند بەنزینخانەیەک سزادران و دووانیش داخران 

زاری کرمانجی - سۆران : لیژنەی ئابووری سۆران بەهاوبەشی لەگەڵ لیژنەی سامانە سرووشتیەکان پشکنینیان بۆ چەند بەنزیخانەیەکی سۆران کردوو لە ئەنجامدا ژمارەیەکیان سزادان و هەندێکیشیان داخران.
نەبەز فەقێ عەوڵڵا، سەرپەرشتیاری نەوت و کانزاکانی دەورووبەری هەولێر بۆ زاری بۆ زاری کرمانجی گووتی :  ئەمڕۆ چوارشەممە لە ژێر چاودێری هەڵگورد شێخ نەجیب قایمقامی سۆران، لیژنەیەک لە نەوت و کانزاکان و سامانە سرووشتییەکان بەهاوبەشی لەگەڵ لیژنەی ئابووری سۆران و ئاسایش، سەردانی چەند بەنزیخانەیەکمان کرد لە سۆران، پشکنینمان بۆ جۆری بەنزین کرد لە رووی كواڵیتەوە لە ئەنجامدا ٨ بەنزینخانە سزادران بەهۆی خراپی کواڵێتی بەنزینەکەیان و ٢ بەنزینخانەش داخران و سزادران، هەروەها گووتیشی: زیاتر لە ١٠ بەنزینخانە جۆری بەنزینەکەیان زۆرباش بوو لە ئاست رەزامەندی لیژنەکان بوو.

زۆرترین بینراو