لە شەش مانگدا 90 پرۆژە بە گوژمەی 13 ملیار دینار لە دەڤەری سۆران جێبەجێ كراون

لە شەش مانگدا 90 پرۆژە بە گوژمەی 13 ملیار دینار لە دەڤەری سۆران جێبەجێ كراون

زاری كرمانجی - ئۆمێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر رایگەیاند، وەكو حكوومەتی هەرێمی كوردستان بەرامبەر بەو خەڵكە سەرمان بەرزە، بەرامبەر سەرۆك بارزانی دەست لەسەر سینگ وەستاوین و سەرمان بەرزە، كە بیرۆكەی بە ئیدارەبوون و پارێزگابوونی ئەو دەڤەرە بەر لە خەڵكی ناوچەكە بیرۆكە و پێشنیار و داوای سەرۆك بارزانی بووە، بۆیە پیرۆزبایی لە خۆمان، پیرۆزبایی لە خەڵكی هەر چوار قەزای سۆران، رواندز، مێرگەسۆر و چۆمان دەكەین، دەستخۆشی و سوپاسی خەڵكی هەر چوار قەزاكەش پێشكەش بە ئەنجوومەنی وەزیران، پێشكەش بە سەرۆكی حكوومەت دەكەین، ئەگەر تەركیزی بەرێزیان و راسپاردەی سەرۆكی حكوومەت نەبووایە رەنگە ئەو پرۆسەیە دواكەوتبایە، بۆیە ئۆمێد دەكەین بە بوونی ئەو ئیدارە سەربەخۆیە ناوچەكە خزمەتی گەورەتری پێشكەش بكرێت، كە لە رابردوودا مێژووی ناوچەكە خزمەتی گەورەی پێشكەش بە كوردستان و ئەزموونی دیموكراسی كردووە".
بە سەربەزرییەوە بە پشتیوانی سەرۆكی حكوومەت، ئەنجوومەنی وەزیران و تەواوی وەزارەتەكان لە ماوەی شەش مانگی رابردوودا لە 10ی ئادار تا 10ی ئەیلوول چەند پرۆژەیەكی خزمەتگوزاری لەگەڵ دەسپێكردنەوەی پرۆژەكانی حكوومەت لە سەرتاسەری هەرێمی كوردستان پێشكەش كراون تا ئەمڕۆ لە ماوەی ئەو شەش مانگەدا 90 پرۆژەی خزمەتگوزاری لە سنووری هەر چوار قەزاكە بە گوژمەی 13 ملیار دینار جێبەجێ كراون و بەشێكیان لە تەواوبوون و بەشەكەی دیكەیان لە ناو كاردایە، دووبارە بە ئیدارەبوونی سۆران پیرۆزە و خەڵكی ئەم ناوچەیە شایەنی زیاترن، بە ئۆمێدی ئەوەی لە ئیدارەی نوێدا كە ئیدارەی سەربەخۆییە ئەو خزمەتانە زیاتر دەبێت و خزمەتی باشتر پێشكەشی ناوچەكە دەكرێت". 

زۆرترین بینراو