مێسی كاتی بڕیاردانی دواخست

مێسی كاتی بڕیاردانی دواخست

زاری كرمانجی- ئاژانسییە هەواڵییە وەرزشییەكان: لیۆنێل مێسی ئەستێرەی بەرشەلۆنە بڕیاری خۆی بۆ دیاریكردنی داهاتووی لەگەڵ بەرشە دواخست.
ماوەی گرێبەستەكەی مێسی لەگەڵ بەرشەلۆنە لە هاوینی داهاتوو بەسەردەچێت، بۆیە ئەو لە ئێستاوە دەتوانێ بەخۆڕایی گرێبەست لەگەڵ هەر یانەیەكی دیكە بكات.
بەپێی هەواڵێكی رۆژنامەكانی ئیسپانیا، خوان لاپۆرتای سەرۆكی بەرشەلۆنە، چەند جارێك لەمەوبەر چاوی بە خۆرخێ مێسی باوك و بەڕێوەبەری كارەكانی لیۆنێل كەوتووەو قسەیان لەسەر داهاتووی مێسی كردووە.
وەك ئەو سەرچاوانە باسی دەكەن، لاپۆرتا یەكەم گرێبەستی پێشكەشی باوكی مێسی كردووە، كە بەهۆیەوە مێسی ماوەی دوو ساڵی دیكە یاری بۆ بەرشە دەكات، پاشان وەك باڵیۆزێك لەگەڵ یانەی كەتەلۆنی درێژە بە خزمەتی دەدات.
روونیشی دەكەنەوە كە لەم گرێبەستەدا لاپۆرتا هیچ مووچەیەكی دیاریكراوی پێشكەشی مێسی نەكردووە، چونكە هێشتا بەتەواوی پێداچوونەوەی بۆ بارودۆخی ئابووری بەرشەلۆنە نەكردووە .
بەگوێرەی ئەو سەرچاوانە، مێسی بڕیاری داوە ئێستا وەڵامی دەستەوارەكەی لاپۆرتا نەداتەوەو چاوەڕێ دەكات تا یارییەكانی بەرشەلۆنە لەم وەرزەدا كۆتایی دێن.
هەندێك لە سەرچاوەكانیش ئاماژە بۆ ئەوە دەكەن كە بەپێی ئەم گرێبەستەی لاپۆرتا، ئەستێرەی ئەرجەنتینی نیوەی مووچەی ئێستای وەردەگرێت، بەڵام دواتر لیۆ ئەو پارەیەی كە لە دوایین 3 ساڵدا لەدەستی دەدات بۆی قەرەبوو دەكرێتەوە.
بەرپرسانی بەرشەلۆنە ئاگاداری ئەوەن كە داهاتووی مێسی هیچ كاتێك پەیوەندی بە نوێكردنەوەی گرێبەستی نەیمار داسیلڤای ئەستێرەی بەڕازیلی لەگەڵ پاریس سانجێرمان نەبووە.

 

زۆرترین بینراو