هەندێك لە نیشانەكانی شێرپەنجە كە زۆرجار فەراموش دەكرێن

هەندێك لە نیشانەكانی شێرپەنجە كە زۆرجار فەراموش دەكرێن

ئا: شەهلا رەشید


_ كمبوونەوەی كێشی جەستە لە ناكاو.
_ بوونی گرێ لە سنگ و مل و ژێرباڵا پێویستە بەزووترین كات سەردانی پزیشك بكەیت، بەتایبەت ئەگەر بۆ ماوەی سێ هەفتە مایەوە.
_ شەكەتی و ماندووبوونێكی لە رادەبەدەر.
_ زوو زوو تووشبوون بە هەڵامەت و پەتا، هەروەها بەرزبوونەوەی پلەی گەرمی لەش.
_ گۆڕانكاری لە نینۆك و دەركەوتنی پەڵە لە نینۆك.
_ هەناسەتەنگی و گرفت لە بۆڕی هەناسەدان.
_ كۆكەی درێژخایەن و گۆڕانی دەنگ و ئازاری سنگ.
_ دڵەكزێی بەردەوام كە دەكرێت نیشانەی شێرپەنجەی گەدە بێت.
_ گرفتی ریخۆلەكان كە لە ناكاو دروست دەبێت، ئەگەر بۆ چوار هەفتە مایەوە سەردانی پزیشك بكە دەكرێت نیشانەی شێرپەنجەی قۆلۆن بێت.
_ گۆڕینی رەنگی پێست و سپیایی چاو لە ناكاو بۆ رەنگی زەرد دەكرێت نیشانەی شێرپەنجەی جگەر یا پەنكریاس بێت.
_ ئاوساویی بەتایبەتی لە غودەكان و گرفتی قوتدانی خواردنت بۆ دروست دەبێت.
_ گۆڕانی  خاڵا لەسەر پێست.
_ بینینی خوێن لەكاتی میزكردن، ئەگەری شێرپەنجەی گورچیلە یا میزڵدان بێت.

 

زۆرترین بینراو