پێداویستی وەرزشی بەسەر وەرزش وانانی دۆڵی بیاو دابەشکرا

پێداویستی وەرزشی بەسەر وەرزش وانانی دۆڵی بیاو دابەشکرا

 محەمەد ئامۆکەیی- زاری کرمانجی: لەبەردەوامی کاروچالاکیەکانی ناوەندی چالاکی و پێگەیاندنی لاوانی خەلیفان، پێداویستی وەرزشی بەخشرایە ژمارەیەک وەرزش وانی دۆڵی بیاوە.

 سەیدۆ جەمال، بەرپرسی ناوەندەی لاوانی خەلیفان، بەزاری کرمانجی راگەیاند" وەک پیشەی هەمیشەیمان کە خزمەتکردنە بەلاوان و وەرزش وانانن، هەستاین بە دابەشکردنی پێداویستی وەرزشی بە سەر تیپەکانی ( ٦ ) یاریزانی سنووری دۆڵی بیاو و سەرچیا، کە لە لایەن لەشکری تایبەتی گوڵان ئەم پێداویستیانە دابینکرابوون، لێرەشەوە بە پێویستی دەزانین سوپاسی تایبەتی بەڕێزان لە فەرماندەی لەشکری تایبەتی 1 و لەشکری تایبەتی گوڵان بکەین، بۆ دابینکردنی ئەم پێداویستیانە، سوپاس بۆ  لیژنەی ناوچەی خەلیفان و بنکەی ئاسایشی دۆلی بیاو و هەردوو ڕێکخراوی سەرچیا و بیاو کە هاوکار و یارمەتیدەرمان بوون.

 بەرپرسی ناوەندی چالاکی و پێگەیاندنی لاوانی خەلیفان ئاماژەی بەوەشکرد" لەدهاتووش لەبەرنامەمان دایە پێداویستی وەرزشی بەسەر تیپە مللیەکانی دەڤەرەکەمان دابەش بکەین، ئەو کارەش ئەرکی سەرشانمانەو خۆمان بەخزمەتکاری لاوان دەزانین.

زۆرترین بینراو