ژمارەیەك قەزا و ناحیەی نوێ لە سنووری  ئیدارەی سۆران درووست دەكرێن

ژمارەیەك قەزا و ناحیەی نوێ لە سنووری  ئیدارەی سۆران درووست دەكرێن

تایبەت بە زاری كرمانجی: سەر پەرشتیاری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران رایدەگەینێت، سەرقاڵی دروست كردنی هەیكەلی ئیدارەی سۆرانین و هەوڵی هێنانە كایەی بەڕێوەبەرایەتی گشتی بۆ سنوورەكەمان دەدەین، چوار بەڕێوەبەرایەتی گشتی  كە پێهاتوون لە پەروەردە، تەندروستی، شارەوانییەكان، كشتووكاڵ  لە سنوورەكەمان دەكرێنەوە.
هەڵگۆرد شێخ نەجیب سەرپەرشتیاری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران، بە زاری كرمانجی راگەیاند" ژمارەیەك سیڤی بۆ بەڕێوەبەری ئەو بەڕێوەبەرایەتییانە پێشكەش كراوە كە دەبنە بەڕێوەبەری گشتی لە ئیدارەی سۆران، بۆیە هەڵسەنگاندن بۆ ئەو سیڤیانە دەكەین و كەسانی نوێ دەبنە بەڕێوەبەری ئەو بەڕێوەبەرایەتییە گشتییانە". 
ئاشكراشی كرد" ژمارەیەك ناحیە و گوندمان هەیە هەموو مەرجێكی بە قەزا كردن و بە ناحیە بوونییان تێدایە، ناحیەی سیدەكان لە رووی هەڵكەوتەی جوگرافی و ژمارەی دانیشتوانان لە زۆر قەزا گەورەتر و بەرفراوانترە و كاتەكەشی گونجاوە بۆ قەزاكردن، دووای پیرمام و عەنكاوە هەموو هەوڵێك دەدەین و بە نوسراوی فەرمی پشتگیری بە قەزا كردنی سیدەكان دەكەین". 
بەپێی ئەو زانیاریانەی دەست زاری كرمانجی كەوتوون، هەریەك لە ناحیەی سیدەكان و خەلیفان دەكرێنە قەزا، هەروەها گوندەكانی نزاری، سرێشمە، گەرەوان، بەرزێوە دەكرێنە ناحیە، لەلایەن خەلكی گوندەكان و ئیدارەی ناوچەكە هەوڵی رژد بۆ بەناحیە بوونی دەدرێت ".

زۆرترین بینراو