کێشەی غازی هاووڵاتییانی سۆران چارەسەر دەکرێت

کێشەی غازی هاووڵاتییانی سۆران چارەسەر دەکرێت

 

زاری کرمانجی-سۆران:
 
رۆژانە 20 تەن غاز بۆ کارگەکانی سنووری ناحیەی دیانا و سۆران دابین دەکرێت، لە رێگەی بریکارەکان بەسەر دانیشتووانی سنوورەکە دابەش دەکرێت.
سەید عەدنان ئیبڕاهیم، سەرپەرشتیاری لێژنەی سووتەمەنی ناحیەی دیانا، بە زاری کرمانجی گووت " چەند رۆژێک بوو گرفتی غازی ماڵان دروست بوو، خۆشبەختانە بەهاوکاری هەڵگورد شێخ نەجیب سەرپەرشتیاری ئیدارەی سۆران، توانراوە گرفتەکە چارەسەر بکرێت، رۆژانە 20 تەن غاز بۆ کارگەکانی سنووری ناحیەی دیانا و سۆران دابین دەکرێت و لە رێگەی بریکارەکان بەسەر دانیشتووانی سنوورەکەمان دابەش دەکرێت".
ئاماژەی بەوەشکرد :بەپێی بەرنامەو پلانەکانمان لە ئێستادا ئەو برە غازەی دەگاتە دەستمان نابێت بدرێت بە دووکانداران بۆ فرۆشتنەوە، بەڵکوو چاودێری تەوای غازەکە دەکرێت تا لە گەڕەک و کۆڵان و گوندەکان بەسەر هاووڵاتییان دابەش بکرێت، بەمەش کێشەی کەمی غاز چارەسەر دەبێت.

زۆرترین بینراو