کێ خاوەنی ئەو پارچەیەیە کە بوومان ماوەتەوە؟

ژیمان مقداد
لەھەر مانگ و بەروار و روژێکدا ھەواڵی تیرورکردن و سوتاندن و داربڕینی سامانی کورد دەبیستین تێکدان و کاولکردنی ماڵی کورد وێران دەكرێت، ئەم نەتەوەیە ھیچ کات ھەستی بە خوشی خوی نەکات.
ئەو ھەموو شەھیدە دراوە بۆ کەس لەسەریان بەجواب نایێت ئەی ناڵێن پێشمەرگە تاجی سەرە؟ ھەزاران ماڵی شەھید و بریندار، دووچاری نەخوشی و کەم دەرامەتی بوونەتەوە لەناو سەد کەسیاندا یەک کەس بەخوشی دەژیت، ئەویشیان دەبێت بە سەردێری ھەواڵەکان..! 
کێ زیانی پێگەیشت لەم شەھیدانە
سەروک حیزب؟ 
مەسئول؟
خاوەن کومپانیا؟
مودێل؟
نا ئەوان تەنیا بڵاویان دەکەنەوە، تا کەی ئەو ھەموو جوداکاریە، چونکە دەلێن پێشمەرگەن دەبێت ھەر شەھید ببن..؟
بەڵام ئەگەر کچە مودێلێک یاخود کوڕە بەرپرسێك بەھوی خێرایی لێخوریِن بریندار بێت، رەوانەی ئەوبەری دونیا دەکرێت بۆچارەسەر ردنی، 
دەوڵەت و حیزب و لایەنێكی وڵاتێكی دیكە، بە حەزی خویان لەسەر ئاخی کورد دەسوڕێنەوە دەست دەکەن بە تاڵانکردن و سووتاندنی ئەم خاكە، بەبێ ئەوەی بزانن کە کوردیش خاوەن ھەرێمێکی سەربەخویە !
 ئەی ئەو حیزبانەی کە باسی داھاتوی گەنج دەکەن ئەوانەی باسی پروژە گەورە گەورەکان دەکەن،ئاورێک لێرە بدەنەوە خەریکە دووبارە کوردستان دەبێت بە لانکەی شەھید و خەونەكان لەگەڕ دەنرێن، ئایا داھاتوی گەنج لەم وڵاتە دروست دەبێت بەم شێوەیە سەربەخو دەبین بەم ئاستە پێش دەکەوین..؟ 
لە پێش چاوی خاوەن ماڵ تاڵان دەكرێی و ماڵت دەدزرێت لەبەر بەرژەوەندی و ترس دەلێت تۆ ئازادیت ھەرچی دەبەیت.

زۆرترین بینراو