کەریم بێنزیما زیندانی دەکرێت 

کەریم بێنزیما زیندانی دەکرێت 

سەردار جەبار

لەبارەی کەیسی کەریم بێنزیما ئەستێرەی هەڵبژاردەی فەڕەنسا و یانەی ریال مەدرید دژی ماتیۆ ڤلبوێنای هاونیشتیمانی  دادگا بڕیاریی کۆتایی دا.

بە شێوەیەکی فەرمی دادوەری دادگای فرەنسا بڕیارییدا بە زیندانیکردنی کەریم بێنزیما بۆ ماوەی 10 مانگ، بەڵام بڕیارەکە جێبەجێناکرێت و تەنها ناوبراو سڕ دەکرێت.

 جگە لە ماوەی زیندانیکردنەکەی، ھێرشبەرەکەی فەڕەنسا بە بڕی 75 ھەزار یۆرۆ غەرامە کرا.

دادوەری ئەم کەیسەی کەریم دەڵێت: بێنزیما لەکاتی لێکۆلینەوەکاندا درۆی کردووە و  ڕاستیەکانی شاردۆتەوە .

زۆرترین بینراو