کەمپەینێک بۆ ڕۆژی جیھانی ڕێگریکردن لە خۆکوژی بەڕێوەدەچێت

کەمپەینێک بۆ ڕۆژی جیھانی ڕێگریکردن لە خۆکوژی بەڕێوەدەچێت

محەمەد ئامۆکەیی- زاری کرمانجی: 
لەنیا جەمال، راهێنەری گەشەپێدانی مرۆیی و چالاکوانی مەدەنی  بەزاری کرمانجی گووت" ڕێکخراوی SWEDO - The Swedish Development Aid Organization بەپاڵپشتی و  ڕێکخستنی سندوقی نەتەوەیەکگرتووەکان بۆ دانیشتوان  #UNFPA کەمپەینێکی ئەلیکترۆنی راگەیاند بۆ بڵاوکردنەوەی وتەی ئەرێنی و ھیوابەخش بۆ رێگریکردن لە خۆکوژی. کە تیایدا چەندان کەسایەتی پسپۆر و خاوەن پێگەی کۆمەڵایەتی جیاواز بەشداربون بەھەر سێ زمانی کوردی و عەرەبی و ئینگلیزی، کە لەماوەی ئەم ھەفتەیەدا بەمەبەستی ھۆشیاری و رێگریکردن لە خۆکوژی وتەکانیان بڵاو دەکرێتەوە لەسەر ھەردوو وێبسایتی فەرمی رێکخراوی SWEDO & UNFPA 

گووتیشی" سوپاس و پێزانینی زۆر بۆ یەک بەیەکی بەشداربوان، ژیانێکی ئارام و دوور لە تەنگەژەی دەرونی بۆ ھەموان، ئومێد دەکەم هەموومان بیر لەکاری باش بکەینەوە و دووربکەوینەوە لە توندووتیژی بیری خراپ.

بابەتى پەیوەندیدار جۆراوجۆر

زۆرترین بینراو