گۆرانی کوردی، لە "مریەم بۆکانی"یەوە بۆ "ئایلا"

گۆرانی وەک ژانرێکی زیندوو و بەردەوامی هونەری هەر نەتەوەیەک شانبەشانی کلتور و نەریت و زمان و یٔەدەب و داهێنان بەشدارە لە ناساندنی نەتەوە بە جیهانی دەرەوەی خۆی. 
لەوەتەی مرۆڤ هەیە و لەجیهاندا، هەر لەو گۆرانییە فۆلکلۆرییانەی کە لە کارەهەرەوەزییەکاندا بەسەر زاری خەڵکەوە وتراون؛ هەتا یٔەم چرکەیەی یٔێستا تێیدایە بەچەندین رەنگ و شێوە گۆڕان و تازەگەری بەخۆیەوە بینەوە. هەندێ جار یٔەم تازەگەرییە لە گۆرانیدا دەبێتە هۆی درووستبوونی گۆڕانکاری لەتەواوی کۆمەڵگادا. جا گۆڕانەکە چ بەدگۆڕان بێ و چ گۆڕانێکی باش بێ.

گەر لەم دەرچەی گۆڕانکاری و گۆڕانی سەرلەبەری ژیانەوە لە گۆرانی کوردی بڕوانین، یٔەوا یٔەو کارتێکردنەی سیستەمی سەرمایەداری بەسەر تەواوی جومگەکانی ژیانەوە هەیبووە، بێگومان گۆرانیش بەسەلامەت لێی دەرباز نەبووە.

جاران گەر چەندین گۆرانیبێژی رەسەن و مرۆڤدۆست و نەتەوەدۆست و خاوەن یٔەخلاقێکی بەرزی کۆمەڵایەتیمان هەبووبێ و بەگۆرانییەکانیان پارێزگارییان لە ناسنامە و کلتور و شارستانیەت و ژینگە و شێوە ژیانە رەسەنەکەیان کردبێ و لەپاڵیشیدا کلتوری جوان و ژیانی گەرم و گوڕ و سادەی یٔەوکاتی کۆمەڵی کوردەوارییان پێشاندابێ، یٔەوا یٔەمڕۆ هونەری کوردی خاوەنی چەندین گۆرانیبێژ و سەدان گۆرانی وایە کە بەجارێک کۆمەڵگایان بەرەو هەڵدێر بردووە، بەمەبەست یان بێمەبەست بێ، کاریگەری نەرێنییان کردۆتە سەر کلتورە رەسەنە جوانەکانی کۆمەڵ و ژیان و ناسنامە و پەروەردە و 
بەجارێ یٔەخلاقیان لای منداڵ و ژن و پیاو و گەورە و بچوک هەڵگرتووە. خەریکە ناسنامەشمان دەخەنە بەردەم هەڕەشەی ونبوونەوە. بێگومان یٔەم کارتێکردنە خراپەی گۆرانی کوردی لە یٔێستادا هاوکاتە لەگەڵ تۆڕەکۆمەڵایەتییەکان و تەکنەلۆژیا. واتە گۆرانی نەیتوانیوە یٔەم یٔەرکە کە "تێکدانە" بەتەنیا راپەڕێنێ.

یٔەگەر تەماشای شێوەژیانی هونەرمەند و گۆرانیبێژانی جاران بکەین بە دەگمەن هونەرمەندێکی وا بەرچاو دەکەوێ کە خاوەن سەرمایەیەکی زۆر و ماڵ و موڵکێکی زۆربووبێ و بگرە زۆربەیان کرێکار و رەنجبەر و جوتیار و هەژاربوون و بۆ پەیداکردنی بژێوی ژیانیان یٔاوارەی شار و وڵاتان بوونە. هونەرمەندێکی وەکو " حەسەن زیرەک" خاوەن دەنگێکی خاوێن و وشەی جوان و یٔاوازی رەسەن و گەرم و گوڕ، کەچی لە "بۆکان"ەوە یٔاوارەی "بەغداد" دەبێت و دواتر یٔاوارەی چەندین شار و گوندی تر دەبێ و لە کۆتاییدا لەشاری بانە دەبێتە چایچی! کەچی یٔێستا چەندین کچ و کوڕی گەنج کە هێشتا راست و چەپی ژیانیان بۆ لەیەک جیا ناکرێتەوە و هیچ توانایەکی هونەریان تێدا نابینرێ، بەتۆمارکردنی گۆرانیێک بە یٔاوازێکی بیانییەوە و بە رێزکردنی دوو سێ وشەی بێسەر و بەر دەبنە بازرگان و خاوەنی یٔۆتۆمبێلی گرانبەها و خانوو و ڤێللا و دەیان و سەدان ملیۆن دۆلار دەرژێتە سەر هەژمارەکانیان! پاشان بە پارەیەکی خەیاڵی دەبنە یٔەکتەری رێکلامەکان و رۆژێک رێکلام بۆ برنج دەکەن و رۆژێک بۆ شامپۆ و رۆژێک بۆ قەنەفە، رۆژێک بە بەژن و باڵای خواردنگەیەکی بیانیدا هەڵدەدەن.
 لەولاشەوە لافی گۆرانیبێژبوون بەسەر خەڵکەکەوە لێدەدەن.
کە لەراستیدا یٔەمانە تەنها یٔیشێکیان هەبێ بازگارنیکردن بە هونەر و تێکدانی کۆمەڵگایەو هیچیتر.

یٔەم گۆرانییانەی یٔێستا هەن یٔەگەرچی وشەکان زۆر بەسادەیی باس لە هەستێکی خودیی یان گشتی دەکەن و بۆ مرۆڤی گەورەن، بەڵام جگە لە منداڵ و هەرزەکار کەسیتر ناتوانێ چێژیان لێببینێ. بەجۆرێک ژینگەی دەنگییان لێشێواندووین، وای لێهاتووە منداڵەکانمان چاوەڕێی نوێترین گۆرانی هونەرمەندەکان دەکەن و دونیای منداڵەکانیشیان خاپورکردووە.
کەدەبوو منداڵەکان گوێ لە گۆرانییێک بگرن کە باسی پەپولە و باڵندە و ددانشوشتن و رێزگرتن بکەن، بەڵام گوێ لە گۆرانیێک دەگرن کە هەمووی هەر باسی "سنگی بەرز و لێوی یٔاڵ و خیانەت و ماچ و باوەش" دەکات.
یٔەمە وایکردووە بەجارێ یٔەخلاق ماڵاوایی لە کۆمەڵگا کردووە و بەتێپەڕبوونی کات دیوارەکانی کۆمەڵگا بەسەرخۆیاندا دادەڕوخێن.

مرۆڤی تەواو و پێگەیشتوو و ناتوانێ گوێ لەم گۆرانیانەی یٔێستا بگرێت و لەناخەوە سەت جار خەجاڵەت نەبێ. یٔەوەی یٔێستا هەیە لەنێو هونەری کوردیدا هونەرێکی هەرزەکارانەیە بەروخسارێکی
 خۆگەورەدەرخەر. کە هەرزەکارانیش لە هەفتەیەک زیاتر دوای دەرچوونی گۆرانییەکە ناتوانن چێژی لێببینن و شتی تازەتریان دەوێ. کەچی لەبەرامبەردا یٔەگەر لەهونەری رابوردوومان بڕوانین سەدان گۆرانی و یٔاوازی وامان هەیە کە نیو سەدە زیاتریان تەمەنە هێشتا یٔەڵێی چایێکی تازە دەمکراون و تام و بۆنی گەرم و گوڕیان مێشکت دەکەن بە گۆمێکی مەنگ.

لەلایەکی دیکەوە مۆدێلێکی تازە لە گۆرانی کوردی پەیابووە کە تەنها خەریکی خۆبادان و هەڵپەڕکێیە. بە چوار پێنج وشەی بێسەر و بەر و گرمەگرمی مۆسیقایێکی سارد و پێشاندانی جەستەی چەند کچۆڵەیەکی بێگوناح ژینگەی دەنگیان لێ بۆگەن کردووین. تۆش مەحکومی بە بیستن و بینینی یٔەم هەموو جەنجاڵی و ژاوەژاوە تاقەتپروکێنە و رزگاربوونت نییە.
وەک یٔەوەی مرۆڤی یٔەم نیشتیمانە لە هیچی کەم نەبێ گۆرانی هەڵپەڕکێ و خۆبادان نەبێ. لەراستیدا یٔەمەش جۆرێک لە گەوجاندن و سەرقاڵکردنی کۆمەڵە بە گۆرانیێک کە تەمەنی لەیەک هەفتە تێپەڕ ناکات، تا بەهۆیەوە بابەتە گرنگەکەی پێ پەردەپۆش بکرێت و بۆماوەیەک هۆشی خەڵکی پێ بخرێتە دۆخی سڕبوونەوە.


یٔەم سیستمی سەرمایەدارییە تا شتێکت دەداتێ چەندین شتی گرینگت لێدەستێنێ. گۆرانیی کوردیش یٔێستا وای لێهاتووە؛ هەتا چێژێکی 
کەمی کاتیت پێدەدات زەوق و سەلیقەی هونەریی و هەستی نەتەوەیی و تەنانەت یٔەخلاقیشت لێدەستێنێ. بەجارێ یٔارامیی ماڵۆچکەی رەوشت و هونەر و هەست و ویژدانت خاپور دەکات.


نەجات یٔەحمەد

زۆرترین بینراو