یەکەمەکەی پەروەردەی رواندز چیرۆکی سەرکەوتنی بۆ زاری کرمانجی دەگێڕێتەوە

یەکەمەکەی پەروەردەی رواندز چیرۆکی سەرکەوتنی بۆ زاری کرمانجی دەگێڕێتەوە

رێژین لەتیف رۆژانە لە ١٠ کاتژمێر کەمترم نەخوێندوە

حەزم لە کۆلێژی پزیشکییە

قوتابی گەر بیەوێت لە پۆلی ١٢ ئەنجامێکی باش بەدەست بێنێت دەبێت لە پۆلی ١٠ ئامادەکاری بکات


زاری کرمانجی - رواندز : 

دوای راگەیاندنی ئەنجامەکانی قوتابییانی پۆلی ١٢ەی ئامادەیی چەند قوتابییەک توانییان پلەکانی یەکەم و دووەم و سێیەم لەسەر ئاستی کوردستان بەدەست بێنن، لەسەر ئاستی پەروەردەی قەزاکانیش پلەکانی یەکەم و دووەم و سێیەم دیاریکران، لە پەروەردەی رواندز لە قۆناغی ١٢ ەی ئامادەیی لە بەشی زانستی 
ڕێژین لەتیف عەبدوڵڵا، لە قوتابخانەی دواناوەندی ڕواندزی تێکەڵاو، توانی بە کۆنمرەی ٨٥ ٩٨٫ توانی پلەی یەکەم لە سەر ئاستی پەروەردەی رواندز بەدەست بێنێت، لەم دیمانەیەدا رێژین چیرۆکی سەرکەوتنی بۆ زاری کرمانجی دەگێڕێتەوە.

لەسەرەتادا رێژین گووتی : توانیوومە لە گشت قۆناغەکانی خوێندن سەرکەوتن بەدەستبێنم، بۆ پۆلی ١٢ ەش بەمجۆرە پلانم دانا،بەرنامەی من لەکاتژمێر ٥ ی بەیانی دەستیم پێدەکرد لەگەڵ بوونی خشتەیەکی زۆر باش بۆ خوێندن، رۆژانە  لە١٠ کاتژمێر کەمترم نەخوێندووە، بۆ ترسیش لە پۆلی ١٢ ڕاستی هەموو قوتابییەک ترسێکی هەر دەبێ لەو قۆناغەگرنگەی خوێندن.

 پێویستە قوتابی گەر بیەوێت لە پۆلی ١٢ ئەنجامێکی باش بەدەست بێنێت دەبێت لە پۆلی ١٠ ئامادەکاری بکات،  واتە بنچینەکی بەهێزت هەبێ بۆ ئەم قۆناغە
رێژین گووتیشی : بۆکاتی چوونە هۆڵی تاقیکردنەوەکان  زۆر ترسم نەبوو، چونکە ترس شتێکی زۆر خراپە پێش تاقیکردنەوە بۆ قوتابی، ئەو وانەیەی ترسم لێی هەبوو ئینگلیزی بوو، ئەو نمرەییەی بۆم هاتۆتەوە بەمافی خۆمی دەزانم و لێی رازیم.

لە رێژینمان پرسی چی بە پاڵپشت دەزانی بۆقوتابی لە وەڵامدا گووتی : پاڵپشتی قوتابی دوای ڕەزامەندی خودای گەورە خێزانە، هەرکەسێک  گەر بە یەک وشەش یارمەتی دابم من سوپاسی دەکەم، نمرەی کۆتای ساڵیشم  زیاتربوو لە هی نیوەی ساڵ، بۆ ئەو زانکۆ و کولێژەی حەزیشی پێدەکەم،  کۆلیژی پزیشکی زانکۆی کۆیە.

لەسەر ئەوەی ئایە نمرە زیرەکی قوتابی دەردەخات رێژین دەڵێت : هەموو کاتێک نمرە زیرەکی قوتابی دەرناخات، لەوانەیە کەسێک نمرەی بەرزی  نەهێنابی بەڵام لە بوارێکی تری ژیان لەوانەیە زیرەکتر بێت لە قوتابییەک کە نمرەی زۆر بەرزی هێناوە.

قۆناغی دوازدەی ئامادەیی راستی زۆر ترسی ناوێ، هەرچی خوای گەورەش داینابێ هەر ئەوەیە بەس هەوڵدانی ئەوکەسەش زۆر گرنگە،  ئەمساڵ بەڕێوەچوونی پڕۆسەی تاقیکردنەوەکان کێشەی نەبوو، سەرباری ئەو رەوشە تەندروستیەش، بەڵام ترسم نەبوو بەس کمەک خۆشم دەپاراست.

رێژین داواکارێکی لەوەزیری پەروەردە هەبوو و گووتی: 
هیوادارم لەکاتی هاتنەوەی ناوەکان نمرەی بەشەکان زۆر بەرز نەکرێنەوە.
لەسەر ئەوەی دایک و باوک یان کەسێکی تر هیچ بەڵێنیان بە رێژین دابوو لە کاتی هێنانی نمرەی بەرز کارێکی بۆ بکەن ئەو لەوەڵامدا گووتی : راستی دەبێت من شتێک بۆ ئەوان بکەم چونکە زۆر لەگەڵم ماندوو بوون، لێرەوە دەمەوێت سوپاسی دایک و باوکم و بەڕێوبەری قوتابخانە (م.ڕسول) وە سەرجەم مامۆستاکان دەکەم کە  زۆر لەگەڵم ماندووبوون، 
لەدوایی ماڵەوە هاوکاری دووەمم بوون لێرەشەوە زۆر زۆر سوپاسی یەکە بەیەکەی مامۆستاکانم دەکەم.

زۆرترین بینراو