چاڤی" مۆندیالی قەتەر دەبێتە جیگەی سەرسوڕمان

چاڤی" مۆندیالی قەتەر دەبێتە جیگەی سەرسوڕمان

زاری كرمانجی- ئاژانسییە هەواڵییە وەرزشییەكان: چاڤی هێرناندێز، ئەستێرەی پێشووی هەڵبژاردەی ئیسپانیا و یانەی بەرشەلۆنەی ئیسپانی، رایگەیاند بوونی ئەو وەك باڵیۆزی بەرنامەی كلتووری قەتەر بۆ ئەو مانایەكی زۆری هەیە.
چاڤی لە هەڤپەیڤینێكی نوێدا رایگەیاند، جێگەی شانازییەكی گەورەیە كە باڵیۆزی  بەرنامەی كلتووری قەتەر بێت، بەهۆی ئەوەی كە ئەو وڵاتە میوانداری مۆندیالی 2022 دەكات، كە گەورەترین رووداوی جیهانە لە جیهانی تۆپی پێدا.
چاڤی روونیكردەوە" شانازییە بۆ من كە 6 ساڵە لە قەتەر دەژیم، شانازی بەوەش دەكەم كە كار لەگەڵ رێكخەرانی ئەم پڕۆژە گەورەیە دەكەم، مۆندیالی 2022 لە قەتەر، كە كەمتر لە ساڵ و نیوێك بۆ دەستپێكردنی ماوە".
چاڤی زیاتر گووتی" لەو ماوەیەی لێرەم بینیومە كە قەتەر پێشكەوتنێكی چەند گەورەی بەخۆیەوە بینیوەو شانازی بەوە دەكەم كە باڵیۆزی كلتوورم، بۆیە پێموایە مۆندیالێكی مێژووی دەبێت".
ئەو زیاتر باسی گەشەی قەتەر و چۆنیەتی ئامادەسازی وڵاتەكە بۆ میوانداریكردنی مۆندیالی كردو گووتی" رۆژانە پرۆژەكانی گەشەپێدانی ژێرخانی وەرزشیی ئەو وڵاتە دەبینم، لە درووستكردن و پەرەپێدانی یاریگە، هۆتێل، چێشتخانەو شەقامەكان، جێگەی سەرسوڕمانن، كە هەمووان دەتوانن هەستی پێبكەن".
ئەفسانە و كاپتنی پێشووی بەرشە، لە بەردەوامی قسەكانیدا، گووتی" هەموو شتێك لەم وڵاتە بەخێرایی دەڕوات، كاتێك خەڵكی بۆ پاڵەوانێتییەكە دێنە ئەم وڵاتە تووشی سەرسوڕمان دەبن كە دەبینن چی كراوە بۆ مۆندیال، بۆیە من زۆر دڵخۆشم كە لەگەڵ خێزانەكەم لە قەتەر دەژیم".
چاڤی دووپاتیكردەوە كە مۆندیالی قەتەر لە كاتێكی نموونەییدا دەكرێت و دەبێتە هۆكاری ئەوەی كە یاریزانان و تیپەكان باشترین ئاستیان پێشكەش بكەن، ئەو گووتی" لەبەر ئەوەی مۆندیال لە مانگی 11 و 12 ئەنجام دەدرێت، كاتێكی نموونەیی دەبێت بۆ یاریزانان كە بتوانن باشترین ئاستیان پێشكەش بكەن، چونكە پلەكانی گەرما لەو ماوەیەدا لەنێوان 18 و 24 پلەی سیلیزیدا دەبن، تەنانەت بۆ هاندەرانیش كاتێكی نموونەیی دەبێت".

بابەتى پەیوەندیدار وەرزشى

زۆرترین بینراو