وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی ئاماری كۆرۆنای راگه‌یاند

وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی ئاماری كۆرۆنای راگه‌یاند

زاری كرمانجی  - وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی هه‌رێمی كوردستان، ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌‌‌ (23ی تشرینی یه‌كه‌م/ ئۆكتۆبەری 2021) ئاماری كۆرۆنای بڵاوكرده‌وه‌ و به‌ گوێره‌ی ئاماره‌كه‌ش (560) كه‌س له‌ هه‌رێمی كوردستان تووشی كۆرۆنا بوونه‌ و (28) تووشبووی په‌تاكه‌ش گیانیان له‌ده‌ستداوه‌.

هه‌ر به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی، له‌ماوه‌ی (24) كاتژمێری رابردوودا پشكنینی ڤایرۆسی بۆ (5) هه‌زار و (996) كه‌س ئه‌نجامدراوه‌ و (1211) تووشبووش له‌ په‌تاكه‌ چاكبوونه‌ته‌وه‌.

 

 

 

زۆرترین بینراو